عەقیدەی مەرزیە/مبحث وصف الملائکة
Appearance
ئەسڵی سانیمان لە شەش ئەسڵەکان | باوەڕکردنە بە مەلائیکان |
بە فارسی پێیان دەڵێن فریشتە | جیسم نوورانی و لەتیف سروشتە |
پاک و بێ گوناهـ فەرمانبەردارن | موتیع بۆ فەرمان پەروەردگارن |
هەر ئەمرێ بکا، هەرچی فەرمووگە | نافەرمانییان ناوێ و نەبووگە |
ئەو قسەی دەگەڵ «ربّ العالم» بوو | پرسین لە حیکمەت خەلقی ئادەم بوو |
تا حاڵی بوون گشت لە حیکمەتی | هیچ کام نەمێنێ عوقدەی شوبهەتی |
نە ڕەخنە لە فیعل «رب العزة» بوو | نە دەرحەق ئادەم تەعن و غەیبەت بوو |
عەلاوەی ئەمە تەسەوور ناوێ | غەیبەت بۆ کەسێ لە عەدەمدا وێ |
«و ما كان ذا رجمٲ بالظنون» | حاڵی کردبوون تەعلیمی بێ چوون |
«فما قال مِن لسانِ المَلَك | خالقُنا من «نحن» الی «لك»» |
نە تەزکییەی نەفس نە عوجبیان بوو | تەتیممەی تەقریر شوبهەی خۆیان بوو |
ئەر «مَلكينِ» هارووت و مارووت | کەس بۆ ئیعتیراز ناوێسێتە ڕووت |
وەر مەفتووحە «لام» ئەمە جوابە: | ئازاریان عەزاب نییە، عیتابە |
قیسسەی سیحریان کەوا شەهیرە | مەردوودی خدمەت جەمعێ کەسیرە |
سەبەب لە ئینزال بەعسی ئەواندا | سیحر ئینتیشاری بوو لەو ئەواندا |
تەشخیس بۆ عەوام هیچ نەدەدریا | ساحیر و نەبی فەرق نەدەکریا |
«جاء باذن الملك المنّان | لابتلاء الناس ٱي الامتحان» |
«يُعلّمانِ النَّاسَ السحرَ كَی | يمتاز الرشدُ لهم مِن الغَيّ» |
مبحث الابلیس | |
حیکایەتەکەیچ درۆ بزانە، | یا خەیر ڕمووزی قەدیمیانە |
ئیبلیس چون لەناو مەلەکاندا بوو | لە سوحبەتیاندا خەیلێکی پێ چوو |
بە تەغلیب ناوی بە مەلەک بریا | ئیستیسنای لە جەمع ساجیدان کریا |
وەرنە خۆ «جنّ»ە ئەو «الخناس»ە | شاهیدیچی قەول ئیبنی عەبباسە |
فەرمووگیە جیننن، ئەو زومرەیانە | وەلەدیان دەوێ و ئیبلیس لەوانە |
خسووسەن زاهیر کەلامی باری | «كان من الجن» چاک دەدا یاری |
مەلەک نەک لە تەرز ئینسان و پەرین | لە ژن و شوویی و زاو و زوو بەرین |
نە نێر، نە مێنگە، نە ساحێب منداڵ | بەپێی ڕوتبە و حاڵ ساحێب پەڕ و باڵ |
باڵیان بە ئایەت وەها دیارە: | دوو دوویە، سێ سێ و، چوار چوارە |
بەڵێ پێغەمبەر کە بۆ میعراج چوو | دیگیە جیبرەئیل شەشسەد باڵی بوو |
گشت لەسەر فیعلی عەجیب قادرن | لە هەر شکڵێدا حەز کەن زاهیرن |
جیبرەئیل لە شکڵ دوحیەدا دەهات | بە خدمەت حەزرەت «عليه الصلاة» |
زۆرترن لە گشت ئەنواعی عالەم | «بٲعدادهم الله ٲعلم» |
لە مەکان و قورب، لە مەکانەتدا | لە ئیمتیسالدا و لە مەعریفەتدا |
لە «كلام الله» وا دەوێ مەفهووم | «لكلَّ منهم مقام معلوم» |
لە ئاسماناندا نییە جێی یەک پێ | ئیللا مەلەکێ حازرە لەوێ |
بەعزێ بەدەوام قائیم و خاشیع | بەعزێکیچیان هەمیشە ڕاکیع |
بەعزێ دائیما وا لە سجووددا | بەعزێ لە گێجاو بەحری شهووددا |
غەفڵەتیان نییە ساتێک یا دەمێ | خەبەریان نییە لە هیچ عالەمێ |
چونکە بۆ تەبلیغ خەیلێ لائیقن | واسیتەی مابەین خالیق و خەلقن |
بەعزێ مەبعووسن سەر نەوعی خۆیان | بەعزێ سەر بەعزێ لە ئادەمییان |
هەرچی لە عەدەم هاتوێ و بێتە دەر | فریشتەیێکی تایینە لەسەر |
بە وەفقی فەرمان پادشای خەبیر | تەسەڕڕوفاتی تێدەکا و تەدبیر |
ئایا سەماوات ئایا هەساران | بەحر و تەم و هەور، با و بەور و باران |
تک تکی باران، کولوو کولووی بەور | تەڵ تەڵ گیا و لق گەڵای دار بەوتەور |
زەمینە کەژ و دەشت تەمام جەمادات | حەیوانات یەکسەر، هەموو نەباتات |
هەرچی نەموت و تەفسیلی دەوێ | نییە فریشتەی مووەکەل نەوێ |
بۆ هەر فەردێکی فیرقەی موئمینین | بە حەدیسی پاک «خير النبيّين» |
سەدوشەست مەلەک حافیزە یەقین | «دفعاً لاختطاف رهط الشياطين» |
بەعزێ بۆ بەهەشت خەزێنەدارە | لەناویاندا ریزوان سەردارە |
بەعزێ خەزەنەی دۆزەخ و نارە | بۆ ئەو دەستەیچە مالیک سالارە |
زەبانیە یانێ: نەسەقچیی سەقەر | یا ئەو خەزەنە وتمان لەمەوبەر |
حەق فەرمووگیە «تسعة عشَرْ» | نۆزدە سینفن یا نۆزدە نەفەر |
حەفەزە یانێ: کەتەبەی کیرام | دوو بە شەو، دوو ڕۆژ ڕاس و چەپ مەقام |
ئی ڕاس خێرنویس، ئی لای چەپ شەروور | ئی لای ڕاس ئەمیر، ئی لای چەپ مەئموور |
دەڵێ: تا هەفت سات مەینویس جارێ | بەڵ تەسبیحێ کا یا ئیستیغفارێ |
ئی ڕاس چون کەرەم حەق بێ پایانە | چاکە دەنویسێ بە دە چەندانە |
فریشتەی سوئال عەزابی قەبران | چە بۆ موسوڵمان چە بۆ کافران |
دوو شەخسن ناویان مونکەر و نەکیر | یا بۆ موسوڵمان موبەششیر، بەشیر |
بەعزێ سەر بەعزێ هەیە شەرەفیان | بەڵێ ئەفزەلی گشت مەلائیکان |
ئەواننە پێیان دەوێژن «خواصّ» | کە چوار سینفن دەگەڵ چوار ئەشخاس |
چوار سینفەکان موقەڕڕەبوونن | نزیکی حەزرەت بارگەی بێچوونن |
«کەڕڕووبی»ن مەلەک عەزاب و نیقمەت | «ڕووحانی»ن مەلەک ڕەحمەت و نیعمەت، |
حەمەلەی عەرشن یانێ ئەوانە | عەرشی عەزیمیان هەر لەسەر شانە |
ئەمڕۆ چوارن وەختی جەمالە | لە قیامەتدا وادەی جەلالە |
هەشت کەسن یا هەشت سینفی بێ شومار | «جَلَّ جلالُ الواحد القهّار» |
چوار شەخسەکان یەکێ جیبرەئیل | ساحیبی وەحی و پەیغام و تەنزیل |
میکائیل بۆ قەبز بۆ بەستی زەمین | بۆ تەعیینی ڕزق بووگە بە ئەمین |
عیزرائیل بۆ قەبز ڕۆح ساحیب دوستوور | ئیسرافیل ساحیب ئەمری نەفخی سوور |
«صور»یچ شاخێکە فووی دەکا پێدا | بە عەدەد ئەرواح کونای وا تێدا |
دووجار فووی پێدا دەکا حەواڵە | «بين النفختين» موددەی چڵ ساڵە |
لە نەفخەی ئەووەڵ بەرزان دەون پەس | زی ڕووح گشت دەمرن نامێنێ هیچ کەس |
کە نەفخەی دووەم ناکاو سەدای بێ | دووبارە هەموو گیانیان پێدا تێ |
ئەمما حەمەلە و چوار شەخسەکان | لە هەر دوو نەفخە ئەوان موستەسنان |
دەمرن و زیندگ دەونەوە سەرجەم | پاشتر لە ئەووەڵ، پێشتر لە دووەم |
بەعسیان وەک خەڵق بەر لە گشتانە | مردنیچیان لە دوای هەموانە |
خەواسی مەلەک هەیە فەزڵیان | وەسەر بەشەردا سیوای ئەنبیان |
عەوامی بەشەر سولەحا و ئەولیا | فەزڵی هەس وەسەر عەوامی مەلەکدا |
عەوامی مەلەک فەزڵی هەس وەسەر | گونەهکاراندا لە فیرقەی بەشەر |
«و في ما بين الخواص كلام» | بەر نەبی و ئەوان سەلات و سەلام |