عەقیدەی مەرزیە/مبحث الایمان والتصدیق بجمیع الکتُبُ السّماویة
Appearance
ئەسلی سالیسمان تاقی بزانە | تەسدیقە بە جەمع ئەو کتێبانە |
بە نەقشی حادیس عەجەب شەرەفناک | مەنقووش لە ڕووی ساف سەفحەی تەختەی پاک |
یا بە ئەلفازی مورەتتەبەی خۆش | بە زوبانی پاک فریشتەی بێ غەش |
«رحمةً» خالیق گشت عالەمییان | ناردگنی ئەسەر بەعزێ ئەنبیان |
سەد و چوارن بە قەولی مەشهوور | تۆ لەو عەدەددا مەیانزان مەحسوور |
دە ئەسەر ئادەم، پەنجاهـ ئەسەر شیس | سی نازڵ بووگە ئەسەری ئیدریس |
دە سەر ئیبراهیم سەدە تەواوە | ئەمانە هەر سەد سوحوفیان ناوە |
زەبوور بۆ داوود، تەورات بۆ مووسا | ئینجیل هاتەسەر حەزرەتی عیسا |
فورقان بۆ حەزرەت «سيدالانام» | «عليه الصلاة، عليه السلام» |
تەسدیقت بوێ کە هەموو حەقن | کەلامی قەدیم حەقی موتڵەقن |
سیفەتی قائیم بە زاتی بێڕەنگ | نییەن لە قەبیل جینسی حەرف و دەنگ |
نە لە زیهن و حەفز، نە لە زواندا | نە لە لەفز و گوێ نە لە بەیاندا |
لە هیچ کامیدا نییە حولوولیان | با لەوانیچ بێ ئەوە فامینیان |
غەیرە مەخلووقن بە بێ ڕەیب و شەک | نە بەستەی نەبیان نە بەستەی مەلەک |
هەر چییان تێدا هەیە یەکسەری | هەموو ڕاس، لە کیزب لە خولفن بەری |
بۆ تەخەللوفی بەعزێ وەعیدات | ئەگەر بشنەوی هەیە تەوجیهات |
مەشرووت بە چەند شەرت جەلییە یا خەفی | بەعزێ لە شەرتان دەوێ مونتەفی |
یا خۆ موقەییەد بە مەشیئەتە | عەزابی دا عەدل، نەیدا ڕەحمەتە |
یا خولف مەخسووسی وەعدە نەک وەعید | بە نەقڵ و بە عەقڵ بۆی هەیە تەئیید |
یا یەعنی: عاسی خۆ موستەحەقە | بە عەزاب، ئەمما عەفوی حەق حەقە |
یا خۆ ئینشایە بڵێ نەک خەبەر | ئەر بە خەبەر بی وتمان لەگرەو بەر |
ئەم تەوجیهیانە بە چاکتر بناس | کە لە عوموومات مەعفوو موستەسناس |
بی مانیع هەرگیز «نصوص» لانەدەی | لە زاهیر؛ دەشێ ئیحتیات بکەی! |
ئەو موددەعیی مەحز مەعنای باتینە | ئیلحاد و کوفری تێدا کامینە |
ئەو کەسیچ ئەوا هیچ تێ نافکرێ | لە هەموو هەر مەحز زاهیری دەگرێ |
تەشبیهـ و تەجسیم هەڵدەگیرسێنێ | لە زۆر قوڕاوی تردا دەمێنێ |
قائیل بە زاهیر دەگەڵ ئیشارە | ئەوە سەفوەتی دڵی دیارە |
هوەیداس کەماڵ وەسفی عیرفانی | جیلوەی حەقیقەت ئەسڵی ئیمانی |
«طوبی لِمن فاز بذی الفضائل | هم ٲهل الفنا والبقا الكامل» |
هەر چی لە ئەحکام شەرعییە داڵە | ڕەددی لێ مەدە؛ کوفر و زەلالە |
موتەشابیهیان سیڕڕی ئیلاهین | لە مەعنایاندا مەخلووقات لاهین |
بەعزێ ئاگاهی حەق دەدا پێیان | بەعزێ لەو سیڕڕە کەشف دەکا لێیان |
ئیمان بێرانە تۆ بە گشتییان | بێدەنگ لە مەعنا و لە کەیفییەتیان |
هەر وەکوو وتمان ئەر دەکەی تەئویل | باز هەم زەریفە ئیجمال یا تەفسیل |
لە بەعزێ ئایات ئەو کتێباندا | لە لەفز یا لە حوکم یا لە هەردواندا |
بۆ خاتری چەند فائیدە و حیکمەت | نەسخ جائیزە و واقیعە ئەڵبەت |
بە یەقین لە جەمع باقی کتێبان | وەجهی ئیمتیاز بۆ قورئان بزان |
ناسیخە بۆ گشت؛ تێیدایە یەقین | عیلمی ئەووەلین عیلمی ئاخیرین |
گشتی شەوی قەدر مانگی ڕەمەزان | لە لەوح هاتووەتە ئەووەڵ ئاسمان |
لەودووا بە وەفق مەسڵەحەتی حاڵ | نازڵ بوو وەخت بە بیست و سێ ساڵ |
ساحیبی ئایات موفەسسەلاتە | بوزورگترینی گشت موعجیزاتە |
ئەم تەرتیبە وا ئێستە مەلحووزە | بە وەفقی تەرتیب «لوح المحفوظ»ە |
بشنەو ئەگەر هەی بە دەلیل مائیل | نەقلی حەزرەتی عوسمان و سائیل |
بەوتەورە بووگە لە عەهدی حەزرەت | هەر هەیە و دەوێ تا بە قیامەت |
بە بێ تەحریف و زیادە و نوقسان | بێ سەهو و غەڵەت تەغییر و نیسیان |
تەمام ئینس و جین مەلەک بەو دوستوور | ئیجماع کەن میسلی نایەرنە زوهوور |
هەموو فوسەحا و بولەغای عەرەب | ساحیب فەساحە و بەلاغەی عەجەب |
وەک ئایەتێکیان نەدا ئەو بیروون | لە موعارەزەی هەموو عاجز بوون |
ئەم عاجزیچە بەوان مولحەقە | بە مەحزی تەئسیر قودرەتی حەقە |
یا بەم سەبەبە کە ڕۆیگەسە دەر | ڕوتبەی بەلاغەی لە تەوقی بەشەر |
یا سیاقەکەی یەکسان غەریبە | نەوعێکی بێ میسل یەکجار عەجیبە |
با وجوود تەرکیبی لە حەرفی هیجاس | ماددەی تەرکیبی قسەی بولەغاس |
نە نەزم و نە نەسر، نە وەک سەجعانە | نە تەرزی ڕەجەز، ئینسان حەیرانە |
لابە عەقیدەی کافری بێ پیر | «و قل ٳنه بشيرّ نذير» |
«قولّ من الحق فرقانّ و فَصل | لا قولُ كاهن، لا شِعرّ، لا هَزل» |
«لا تقوُّلُ، وَ لا ٲساطير | بلل للعالمين هدی و تذكير» |