عەقیدەی مەرزیە/مبحث رؤیةالله تعالی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث رؤیةالله تعالی
ڕوئیەتی دانای خەفی و ئاشکار ئایا بۆ نائیم ئایا بۆ بێدار
«في ذِهِ النشٲة ٲو دارالقرار» جائیزە لە لای قەولەکەی موختار
ئەر جائیز نییە حەزرەتی مووسا لەبەرچی فەرمووی «ارِنی»؟ ئەوسا
هیچ لە جواودا «خالق الوری» فەرمووی «لَن ٲريك» یا خۆ «لن ٲری»؟
بە «لن ترانی» جواوی داوە ناوینی تۆ من وا بەم ئیماوە
ئیساتە تۆ تۆی بەم وەسفە کە هەی من قائیم بە خۆم سەرمەدیم و حەی
ڕاوێس ئەو نەشئە با تەشریف بێرێ ئیبقای حەق خەڵات بەقات بنێرێ
بە چاوی فانی ناوینیە باقی باقی دەوێنێ باقی وە تاقی
«ولا سِيَّما لَدي ذی استماع لا يَدُلُّ النفسي عَلی الامتناع»
روئیەت، بە خیلاف ئەو کەس جاحیدە، حەقیقەتەکەی نەوعی واحیدە
یەعنی ئینکیشاف و ئیدراکی تەواو کەوا حاسڵە لە دوای فەتحی چاو
لاکین «فی الشاهد» بوونی هەس مەنووت بە موحازات و سائیری شرووت
«مثل خروج النور والشعاع ٲو بالارتسام ٲي بالانطباع»
قیاس لە شاهید پارچەی کاسیدە تەنیاگە تانتەی لە پۆی فاسیدە
با دەرحەق بە حەق یەکتای یەگانە حاسڵ وێ ئەو وەخت بێ ئەو شەرتانە
بۆچ؟ وەختێ کە نەفس وەردەی «ما» و «مَن» دەرچوو لە هەڕگاو زۆنگی زەویی تەن
«من عالم القدس قد تستمدّ فتقوي، تَكمُل، و تستعِدُّ
لٲن يخلقَ الخالقُ الٲكبر فيها الادراك بِحِسّ البصر
بلا ذی الشروط و تلك المحن بعد الاعادة لذاك البدن
فاحفظ ذا الذي كان لاحقا يلائمُ ما مَرَّ سابقا»
بەڵکوو لە خزمەت شێخی ئەشعەری بۆ ڕۆحی ڕەحمەت لە غایەت عەری
ئەو شرووتانە کەوا موسبەتن ئەسبابی عادیی خەڵقی ڕوئیەتن
ئیستەیچ جائیزە خالیقی وەدوود بێ ئەوان ڕوئیەت بێرێتە وجوود
دەلالەت دەکا لەم قسە تەمام ئیختیلافی جەمع سەحابەی کیرام
«فی وقوعها ليلَة الٳسرا لهُ عليه صلاة تتری»
بۆچ عیلم و ڕوئیەت دەخەی تەفاوەت؟ ئاخر نەوع کەشف و عیلمێکە ڕوئیەت
عیلمت بە خالیق بێ جیهەت بۆچ هەس؟ دین بێ جیهەت هەس بۆت تەعەللوق بەس
ئەگەر دەوینێ بێ موقابەلە با بوێنیە چە موجادەلە؟
«لو يَری» بۆچی بێ چەند و چوونە؟ «لو يَری» بۆچی بە چۆن مەقروونە؟
نَقَلَ القاضی عِیاضُ السَرِیّ هەیە لە خەودا ئیجماع لە سەری
تا ئیستە لەسەر جەوازی ڕۆیین لە وقووعیچی با نەختێ بدوین
خەڵاتی وقووع ڕوئیەتی باری بەم چاوی سەرە و حاڵی بیداری
دەس نادا بۆ کەس لەم دنیایەدا هەر بە شانی خەتم ئەنبیایەدا
حەتتا ڕوئیەتێ کە بۆ ئەویچ بوو دەڵێن وەختێ بوو لە دنیا دەرچوو
ئەر «وەلی» ئیزهار دینی فەرمووگە ئەوە شهوودی غەڵەبە بووگە؛
مەستی گێجی دا و خستیە مەلە وتی ڕوئیەتە، یا موئەووەلە
بەڵێ بە نەقڵی تەشکیک نەماگە بۆ زۆر بوزورگان بە خەو ڕوویداگە
وقووعی ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت دەوێ بە دەلیل کیتاب و سوننەت
ئەر کەسێ بڵێ: تاریکە چاوم تووشیاری دەلیل، زەحمەتە ناوم،
لەبەر «ليلة البدر» ئەر دەوێنێ «الي ربها ناظرة» خوێنێ
ئەمرێ جەوازی شکی نەماوێ، موخبیری سادیق خەبەری داوێ
کە واقیع دەوێ، ڕاسە بە تەحقیق واجبە بەوە گشت بکەین تەسدیق
لەم مەتڵەبەدا ئیجماعی ئوممەت بەر لە حودووسی ئینکار و بیدعەت
بووگە لە سەری وقووعی ڕوئیەت کەوا موستەلزیم جەوازە و سیححەت
لەسەر ئەمیچە ئایەی زاهیرە مەحموول لە زاهیر موتەبادیرە
ئەو ئیجماعیانە زۆر موعتەمەدە لەو ئیجماعە دەر ڕێگەی پێ مەدە
با بەس بێ دەلیل عولەمای کامیل بێینە سەر دەلیل جەرگەی ئەهلی دڵ
چەند کەس هەن دەرچووگ لە دەس نەفسانی موسەففا لە ڕەنگ وەسفی ئینسانی
ئار و دووی وجوود سووژیاگ نەوێ نییە لەلایەن هیچ ڕۆژ و شەوێ
پێی دڵ لە زنجیر «ما سوی» موتڵەق موشتاق دیدار مەحبووب بەرحەق
بەهەشت جێی سروور غەم لێی ئەودەر وێ دەردی ئینتیزار مەوتی ئەحمەر وێ
ڕاسە بێباکە و ئیستیغنای دەوێ ڕێی ڕەحمی مەحبووب بەرحەق ناکەوێ
پەردە لە جەمال نەدێرێتەوە خۆی لە موشتاقان بشێرێتەوە
حاشا سەد هەزار مەرتەبە دوورە عاشق شاد نەبێ بەو شۆڵەی نوورە؟
بە حەق بە لیقای «باقی» شاد ئەبن هەر بەو لیقاوە دڵئازاد ئەبن
«رزَقَنا الله بفضله و حفظنا من آثار عدله»
پشتی ئەم ئەسڵە ئیستیفابێزە دامنەی لایقە بەم پەراوێزە
وەسف ئەر جێ بێڵی تالیبی زات بی لە فەرزی «شاهـ» بی دەشێ هەر «مات» بی
عیلمی کونهی زات بۆ کەس ڕوو نادا نە لە دنیادا نە لە عوقبادا
ئەر بڵێی ڕوئیەت بۆ دەلیل چییە؟ ڕوئیەت موفیدی حەقیقەت نییە
زاتێ نیشانەی بێ نیشانی وێ دەشێ عیلمی کەس چی لێ زانیوێ؟
ئەوە بێتە زەبت زیهن و مەعریفەت هەر وجوودە و سەلب، ئیزافە و سیفەت
بێ نەوع و جینسە ناگونجێ «ما هو؟» «تَقَدَّسَ مَن لَيس ٳلا هُو»