عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحسن و القبح

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الحسن و القبح
بەر لە وروودی شەرعی موشەڕڕەف حوسن و قوبحی فیعل شەخسی موکەللەف
کە ئەمە سەبەب مەدح و سەوابە ئەویانە سەبەب زەم و عیقابە
ئەو حوسن و قوبحە نازانیە و نییە شەرعە موسبیت و موبەیینییە
ئەوە ئەر گێڕای حەسەن بە قەبیح قوبووڵکردنی واجبە سەریح
هەرگاهـ حوسن و قوبح بەو مەعنا وێتە عەقڵ بێ عەقڵە تێیەدا شێتە
غەیری حەق نییە حاکم لەوێدا نەک هەر لەوێدا بەڵ لە گشت جێدا
هەر چلۆنێ حوکم هەر حوکمی ئەویە حوکمی کەسیچی بەسەردا نییە
دەشێ واجب گێڕ لەسەر حەق کێ وێ وجووب مانای چی؟! بڵێ گوێم لێ وێ
واجب نییە هیچ لەسەر حەق یەقین نە چشتی ئەسڵەح بۆ دنیا یا دین
نە لوتف ئەو چشتە کە دوور خاتەوە لە گوناهـ بە تاعەت نزیک کاتەوە
نە عیوەز لەسەر دەرد و ئازاران نە ئەجر و سەواب تاعەت گوزاران
نە زەجر و عیقاب فیرقەی عاسییان نە هیچ کامی تر لە باقیی ئەشیان
حەتتا بۆی هەیە عەزاب دا موتیع سەواب تەسلیم کا بە عاسی و شەنیع
ئازار دا ئەتفال حەیوانی بێ وەی؛ مەملووک بە مالیک دەڵێ: چی دەکەی؟!
بەڵ ئەر سەواب دا بە تاعەت فەزلە ئەگەر عیقاب دا بە عیسیان عەدلە
«و بالاتفاق» لە هەموو لایێ خیلاف لە وەعدەی خودادا نایێ
«و وعيدُهُ بالوعد مُلحَق لكن ذلِكم لدي اهل الحق»
ئیحتیمال هەیە ئایاتی وەعید مەحموول ون هەموو لە ئینشای تەهدید
شەئن و حاڵاتی بێ حەد شەرەفناک لە نیسبەت بە حاڵ مەخلووق پاک و چاک
«يَهدي و يُضِلّ، يخفَض و يرفَع يُعِزُّ، يُذِلُّ، يُعطي و يَمنَع»
دەمێ جەمالی، دەمێ جەلالی مەشغووڵی ناکا ئەم حاڵ لەو حاڵی
خودا بە ئیحسان، بە میهرەبانی بە قووەی قودسی و جەزبی ڕەببانی
بە هێزی لوتف و زاتی عەزیزی بمانخاتە سەر ڕێگای پیرۆزی
تەوفیقمان بدا بە پایەداری بۆ پایەی بەقا و لیقای دیداری
«بمنِّه و فضلهِ و كرمهِ آمين»
مەوقیعی بەحسی خەلقی ئەعمال بوو لاکین نواڕیم خاتر مەلال بوو
قەڵەم بێ سەریر، سوحف بێ ئەسەر بوو وابەستەی ئەسڵی قەزا و قەدەر بوو
«ن والقلم و ما يسطرون ٳنَّ هذا حَقّ كما تبصرون»