عەقیدەی مەرزیە/مبحث امتحان الٲولیاء

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث امتحان الٲولیاء
موشتەری! تیرت وا لە کەماندا بۆ نەزارەی مانگ لە بورج میزاندا
بێنی ترازووی شەرع و بێ ئەندێش سەر ناکا بێ فێڵ دەست ڕاس هەڵکێش!
کافییە، ڕاس بوو کەففەی میزانی، خۆت مەدە لە سەنگ بە ئیمتیحانی
«لِيَبْلُوكُم» هەر بۆ خودایە عەبد و ئیمتیحان «ٲصعب الدا»یە
نەشود؛ «خالق الٲرض والسما»س؟ تووخودا چی بکا تا بڵێی خوداس؟
نەشود موعجیزەی «وانشق‌القمر» تەدبیرێ! بوێ تا بە پێغەمبەر؟
ئەولیایچ مەزهەر سیفاتی حەقن نائیبی نەبی لە قەید موتڵەقن
هیممەت تەڵەب کە لە ڕۆحانییان سەممی قاتیلە ئیمتیحانیان!
ئەمە تۆ دەیکەی ڕاس تەحەددییە تەحەددی لە حەد وەلیدا نییە
بۆ نەبی «لابدّ» بوێ؛ چار چییە؟ عیلمی بە بوونی خۆی کە نەبییە
قەسدی ئیزهاری خاریقاتی خۆی حوکمی بە مووجەب موعجیزاتی خۆی
ئیحاتەی خەڵقی بدا یەکسەری گشت ئیقرار بکەن بە پێغەمبەری
ئەر بە کار نەهات خاریق و بورهان «بارِقُ السيوف، خارقُ السِنان»
ئەمانە هیچ کام بۆ وەلی هەیە؟ نە، هەر تابیعی ڕەسوولی خۆیە
خوێن بە دوو شاهید کریاگە ئیسبات سادات عولەمای قادات دووسەد هات
شەهادەتیان دا گشت یەقینی بوو بوو بە تەواتور، لە شوهرەت دەرچوو
کە شێخ خاریقی چەند هاتە زوهوور پەنهان، هووەیدا، لە نزیک، لە دوور
بەشی دنیایی زاهیر بۆ کەس هەس شاهیدی بدا بە ئیفتیرا کەس؟
ناوینی کوورەی دینی چەند گەرم کرد چەند دڵی لە بەرد ڕەقتری نەرم کرد
ئیکسیری نەفەس مەسیحا تەرسیم چەند مسی قەڵبی کرد بە زەڕ و سیم
ئیحیای جەماعات، بێداریی شەوێ ئەدەب، زیکر و فیکر، دیتر چیت دەوێ!
ئەم تەحریرتە ئەڵبەت مەلحووزە نەبی مەعسوومە و وەلی مەحفووزە
«تقديراً» چشتێ ئەر لێی دا دیار دەفعێ، بۆ دەفعی دەکا ئیستیغفار
ئەو تەنەززولەیچ حیکمەتی تێداس تەرەققییاتی کەو چەند لە پێداس؟
«فعلاً وقولاً» گشت بێ خەلەلن هەموو «لا يُسٲل عمّا يفعل»ن
«فرضاً» ئەر لێیان سادر بوو مونکەر بۆچ وە بێ جیهەت خۆم بکەم من کەر
تەئویلی دەکەم ئەگەر توانیم یا حەملی دەکەم لەسەر نەزانیم
مورید بی و قالی، بێ تاقەت نەوی؛ یا حاڵیت دەکەن یا حاڵی دەوی
کە سەبرت نەبوو بزان وە تاقی میهمانی خوانی «هذا فراق»ی
وەلای لاڕێدا پێت ڕاست گەڕیاگە بەنی ترازووی شەرعت بڕیاگە
لە نوقڵی نەقڵی لەززەتێ ناوەی پەسمەندەی عەقڵی سەربەخود دەخۆی
وەهمی بێ ناڵت جڵەو بەرداگە وە زبراندا: «ئەهل تەئسیر نەماگە،
ئەگەرنە دەیبوو تەئسیری جەلی منی بەتاقی دەکرد بە وەلی
یا خەیر ئەم شەخسە ئەگەر وەلییە بزانێ لە دڵ فڵاندا چییە؟!
سوئالێ دەکەم ئاسان بێ یا ڕەق جواوێ بدا ڕاس بێ و موتابەق!»
مەکر و کەیدی زۆر، قسەی لۆق و لەق لاوە، کەڕ نییەی گوێ بگرە لە حەق
کۆتەرەی داری، پیوەی دار نییەی لە بەرد و چەخماخ گلەیی دەکەی؟!
ئەم گشت حیجابە و ئارەزووی تەئسیر؟! بەڵێ چی بڵێم؟! «الله قدير»
خوسووس کەسێ حەق بەشی نەداوێ مەزهەری قەهر و تەردی خودا وێ
خەتم و غیشاوەی دانشی کرد گوم «ٲٲنذرتهم اَم لم تنذرهم»
تەقلیدی حەق کە، حیکمەت بەلاوە عەقڵت عەقیلە و هیممەت بڵاوە
«ٲبوالحكم»ت حیکمەتی ئاورد «فيه شفاء» ئازارداری کرد
«سیددیق» لە خەرمان تەقلید باری بوو ژار مار توریاک ژاری ماری بوو
«وَ فوق كلّ ذی علم عليم» الی حضرة العليم الحكيم
«و ما ٲوتيتم»، «و لا يحيطون...» هەیە لە ئەغڵەب دڵاندا مەکنوون
نەختێ خۆت بدە ئەو ڕۆشنایی نەبیی و وەلی و داوای خودایی؟!
عەبد و بەرمومکین کول توانایی؟! عەبد و «بِكلّ الاشيا» دانایی؟!
ئەرچی هەویری ئینسانی کامڵ بە هەر دوو دەسان شێلیاگە گش دڵ
مەزهەرە بۆ وەسف جەلال و جەمال مەتلەبی ئەنوار ئاسارە و ئەفعال
لاکین دەمێ بەست زوهووری هەیە دەمێ سەڵتەنەت قەبزی نەوبەیە
نییە وجوودی کەسێ لە بەردا هەرچی لە مەنبەع سەر دا لەسەردا
هەر بەو ئەندازە ڕاس دەیداتە دەر دەهەنەی میفتاح کارێزی مەزهەر
ئیرادە و ڕەزای خۆی گشت وەبادە ئیرادە و ڕەزای «ربّ العباد»ە
هەرچی پێی نەکا بیکا ناتوانێ پێی نەزانێنێ، بزان، نایزانێ
ئەر پێی نیشان دا فەزل و ڕەحمەتە ئەر لێی پەنهان دا عەدل و حیکمەتە
بۆی کرواس چەند دوور دای لە دەماخی زانین لە نزیک دیت لێی بوو یاخی؟!
نەبی خەبەری نەبوو لە ناو بیر وەلیچ ناو دڵی تۆی نەوێ لە بیر
«ما اتّخذَ الله وليّاً» مەشهوور جاهیل لە مەعنای «جاهلاً» مەهجوور
دەڵێ: یانییهای «جاهلاً» بەمە دزیاگ و گوم بووگ لە ماڵی هەمە
«جاهلاً» بە مێرد کەی ژانێ تێرێ؟ «جاهلاً» بە ژن کەی وەلەد بێرێ؟
«جاهلاً» بە عەزل بە نەسبی ئەمیر «هكذا» تا خوار نابێتە تەحریر
شوعووری نییە؛ یەعنی «جاهلاً» بە زات و سیفات حەق «جلَّ، عَلا»
«وَ بما يَجب علمُهُ فی الدين» کەوا لە حەددی دەزانیە یەقین
عەلاوەی ئەمە مەلوول مەکە دڵ دیزەی غیرەتیان ئەر بێ بێتەو کوڵ
پەردەی سەتتاری لابدەن لە بەین موفتەزەحە چی وا هەین و وا هەین،
بپارێزە خۆت؛ زەریف ئاگایە موئمین «ينظرُ بنور الله»یە
ئەمما تێی ناگەی تۆ ئەی بێ ئەدەب! نایەڵێ سەبقەت ڕەحمەت لە غەزەب
دەڵێی ئەڵبەتە هەر هیچ نازانێ وەرنە بۆچ نایدا سا لە ڕووم، کوانێ؟
تێی، دەڕۆیەوە، قەدرێ دەوی گوم بە «آمَنّا»وە «ٳنّا مَعَكُم»
مەتڵەبت مەکرە و سوئالی بێ جا بۆ تەرویجی خۆت هەتکی ئەولیا
هەر مەکر و کەیدی خۆتت تۆ لە گوێس!! «و الله خير الماكرين» لە کوێس؟!
سوئالی «و ما ربّ العالمين» موتابەق ناوێ جواوی یەقین
کە تۆ سوئالت لە ئاسمان وێ جواوت دەشێ لە ڕێسمان وێ
یانییهای سەلاح خۆتت لێ گومە حاسڵت چەنەی بێ سەر و دومە!
بۆچ هۆشت نییە خالیقی مەعبوود تۆی بۆ چە کارێ ئاوردە وجوود؟!
بچۆ بسووژێن دەماخ لەو کاردا هەر تا نەسووژێی ئاخر لە ئاردا
عەقڵ بۆ خاتر عوبوودییەتە نەک بۆ دەرکی سیڕ ڕوبووبییەتە
عەقڵ ئەوەتە هەر تا بتوانی هەر حوسن و قوبحی شەرعی بزانی
عەقڵ ئەوەتە بە عیلم و عەمەل نەیێڵی دیوار دین بوێ خەلەل
لابە لە حوزوور ئەربابی ئەلباب «لا يعنی» سوئال بێ مەعنی خیتاب
هەر کەس بە ئیمان ئیسلام و ئیحسان موتەحەللی وێ پێی بڵێ ئینسان
لە خدمەتیدا گشت ئەجزات دڵ وێ ئەو دڵە بۆ فەیز گۆشەی وەکوڵ وێ
یەک لەحزە سوحبەت ئەو تەرزە شەخسە بەو تەرزە، تەنخوای عومرێکت بەسە
ئەر نەفست ناسی «ناسی» و لەئیمە «فارتمنّها بذی الرَّتيمة»
ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار نەفیی کەرامات ئەحراری ئەبرار
بە فەرموودەی چەند شوهبی ساقیبە «يؤدّی الی سوء العاقبة
ٲعلِهِم ربّی! برمَّتِهم وارزقنا رضاك بهمتّهم
ٲمِتْنا علی مَحَبَّتِهِم واحشُرنا طرُّٲ فی زُمرتِهِم»
هەر کەسێ بە دڵ لەگەڵ دڵداران بژی و بمێنێ لە ڕۆزگاران
بێ گومان ساتێ لە دنیا دەرچوو لەگەڵ ئەوانا ئەکا هات و چوو
لە ڕۆژی حەشرا و لە کاتی نەشرا لەگەڵ یارانا وەرئەگرێ بوشرا
«كما تحيون انتم تموتون و كما متم حقا تبعثون»