عەقیدەی مەرزیە/مبحث الخلفاء والصحابة

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الخلفاء والصحابة
خەیری ئەو زەوات «ذاتُ الكرامه» فیرقەی عەلییەی سەحبی کیرامە
ئەوانەن ئەوان، چاکیان بناس، «خير ٲمة ٲخرجت للناس»
ئەدەس ئەوان کەوت دەرەجەی قوبووڵ ڕەزامەندیی حەق، سوحبەتی ڕەسووڵ
بکە بە چاوی دڵ تەماشایان لە قورئانەدا مەدح و سەنایان
ئینسافت بوێ نەزەر کە وردورد چلۆنە شەخسێ خودا سەنای کرد
نەک هەر لە جایێ، جا یەکێ، جا دوو، ڕاس وە بێ جادوو «جاهدوا، جادوا»
بە موجاهەدەی ئەسغەر و ئەکبەر بە جوودی مەیسوور یا مەعسوور یەکسەر
بە جەلای فیترەت لە ژەنگی فەترەت بە جەلای مەوتین مەئلووف و هیجرەت
بە نەفس و بە ماڵ «فی سبيل الله» «با الله، مع الله، فی الله، لله»
«وَالله اشتری و هم قد شَروَا ما لهم، بل ما لهم، ما عَتَوا»
ناکەت چە حاجەت پێوان بە «اوان» سەد هەماری غەیر بە مشتی ئەوان
های لەو تەسدیقە و عەزم و ئاهەنگە لەو بەزلی ماڵ و ڕۆحە بەوڕەنگە
لەو قەولە، فکری چاک لێ کەرەوە، لە گەرمەی جەنگدا داتە دەرەوە
«من فمِ الانصار والمهاجرة: ٳمّا الغنيمة ٳمّا الآخرة»
هیچ وارید نەوێ لە شەئنیاندا بەسن بۆ دەلیل لە فەزڵیاندا
دەزانی، نەکەی ئەر لە حەق عودوول، «ذوو اجتهاد كلّهُم، عدول»
«ليسَ لهم مِن ٲحَد مُعادِل وَ لِما جَری مِنهُم مَحامِل»
«بهوی النفسِ ٲصلاً ما التحق بل كان للحق فی الحق علی الحق»
کوژیاگ و بکوژ وان لە گوڵگەشتدا لە گوڵگەشتی دەشت سەحرای بەهەشتدا
بۆی دەبێت هەر یەک بە قەدەر نەسیب: ئەجرێ بۆ موخطیء، دوان بۆ موسیب
جوننەی ئیجتیهاد ئەسحابی جەننەت نایبا تیری تەعن ئەربابی جیننەت
بوغز و شەتمیان، سەب، تەعن و لەعنەت یا کوفرە، ئەڵبەت، یا فیسق و بیدعەت
ئەدووی هەر کامێ لەوانە کەوی توشیاری یەکێ لەمانە دەوی