عەقیدەی مەرزیە/مبحث الخوارق
Appearance
خەواریق شەشن، تەعدادی بکەم | ئیرهاس، موعجیزە، کەرامەت سێیەم |
مەعوونە چارەم، ئیهانە پەنجەم | ئیستیدراج ماگە ئەویچە شەشەم |
بەحسی ئەقسامان گشت مەلالەتە | مەتڵەب موعجیزە یا کەرامەتە |
شەرحی ماهییەت کریا بۆ هەردوو | لە بەعزێ ئەفراد کەرامەت بدوو |
وەک تەیکردنی مەسافەی تەویل | لە زەمانێکی کۆتادا و قەلیل |
زوهووری لیباس تەعام و شەراب | وەختی زروورەت حاجەت بە ئەسباب |
«طيران فی الهوا و مشی فی الما» | هەر وەکوو کەلام جەماد و عەجما |
وەک زیکری قەلبی بەل ئەجزائی گشت، | بەل ماسیوائی عالەم دەور و پشت |
بە لەفزی فەسیح سەریح ئاشکار | بۆ ئەهلی سەفای «سلطان الٲذكار» |
لە «مەدینە»وە و جێ لەسەر مینبەر | جەیش لە «نەهاوەند» ڕوئیەت بۆ «عومەر» |
سەمعی «ساریە» بۆ خیتابی ئەو | جەرەیانی «نیل» بە کیتابی ئەو |
وەک شوربی «خالید» سەم وە بێ زەرەر | ئەمسالی ئەمە نایێتە دەفتەر |
شوهرەتی زوهوور کەرامات چووگە | نزیک بە زوهوور موعجیزات بووگە |
چە عەجەب ئینکار ئەهلی نەفسانی | خۆی نەیبوو تۆیچی هەر وەک خۆی زانی؟! |
لەو شەخسە زوهوور کەشف و کەرامات | موشتەبیهـ ناوێ دەگەڵ موعجیزات |
نەبی و وەلی فەرقیان نەوێ | یا خەیر ئەنبیا وەقعیان نەوێ |
وەلی کەی دەعوای نوبووەتی کرد؟ | یا ئیستیقلالی کەی لە دڵ ئاورد؟ |
ئەو زوهوورە ئەر مولاحەزە کەی | موعجیزەش نیسبەت بە ڕەسوولی خۆی؛ |
ئەو ڕەسوولە چەند بوڵەند مەرتەبەس | لە ئوممەتیدا شەخسێکی وا هەس؟ |
ئاخر یەکێکە لە ئوممەتی ئەو | تابیعی ئەحکام شەریعەتی ئەو |
بۆ ئەو شەخسیچە فەزلی جەلییە | زاهیر دەوێ پێی ئەمە وەلییە |
ئەگەر بێت بکا دەعوای ئیستیقلال، | موتتەبیع نەوێ، کەوتگە زەلال، |
کەشف و کەرامات بنێ ئەولایێ، | بۆی ویلایەتیچ هەرگیز بۆی نایێ |
«والحاصل» ئەمری خاریق بۆ عادەت، | بە نیسبەت ئەباڵ ساحیب نوبووەت |
موعجیزەس، ئایا لە خۆی کا زوهوور | یا لە ئوممەتی یەکێ بەو دەستوور |
بە نیسبەت ئەباڵ وەلی کەرامەت | نییە لەگەڵی دەعوای نوبووەت |
بەڵ ویلایەتیچ ئیددیعا ناکا | ئیزهاری خاریق تەمەننا ناکا |
بەڵکوو وەلی هەس، هیچ شوبهەی نییە | خۆیچی نازانێ کە خۆی وەلییە |
«يعرفونه» نەک بۆ ئەوانە | «لا يعرفُهُم» لیباسیانە |
بۆ وادی «طوی» بێ نەعلەین دەڕۆن | چی پێ کەن کەشفی کەونی کەفشەکۆن؟ |
بە شەرعی لەلای ئەهلی دیرایەت | کەرامات نییە شەرتی ویلایەت |
شەرتی پاکییە لە گشت ڕەدییە | ئیتتیباعی شەرع موحەممەدییە |