عەقیدەی مەرزیە/مَبحَثُ الکَرَامات

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مَبحَثُ الکَرَامات
موعجیزەی نەبی ئەر موحەققەقە لە کات کەرامات ئەولیایچ حەقە
وەلی شەخسێکە «عارف بالله» «ما ٲمكن» بە زات بە سیفات ئاگاهـ
بیکێشی بە سەنگ هەر سێ تەقوادا بە ترازووی شەرع موویێ لانادا
موازیب لەسەر ئەدای تاعاتە ساحیب ئەجتیناب لە شەناعاتە
کەرامەت ئەمرێس خاریقی عادەت زاهیر بێ لەو، بێ دەعوای نوبووەت
بۆ حەقییەتی تەشکیکت نەوێ ئەگەر هەر دەڵێی: دەلیلم تەوێ
«قُم الی التی تواتَرَتو قم عن كثير الصحب وَ مَن بعدهم»
بە وەجهێ کە بێی ئەر گوێی پێ بدەی مومکینت ناوێ ئینکاری بکەی
ئەمری موشتەرەک خوسووس لە یاد وێ تەفاسیل بۆ خۆی با هەر ئاحاد وێ
«علی انَّه ٳِن سمعت الحق بظهور ما الكتابُ نطق»
لەدوای سبووتی وقووع و عەیان چ حاجەت بەیان ئیسباتی ئیمکان؟