عەقیدەی مەرزیە/مبحث الوجود والوجوب
Appearance
نەزەر «عادة» مەعریفەت دەدات | تەسدیق بە وجوود بە وجووبی زات |
بە سیفاتی پاک سەلبی و سبووتی | بە قەدەر تاقەت قووەی ناسووتی |
هیچ بە موعەللیم حاجەت ناکەوێ | ئەگەرچی بە ئەو ئاسانتر دەوێ |
ڕوتبەی ئەووەڵیچ ئەوەند ئەعلایە | دەسی ئارەزووی من لێی کۆتایە |
چ یارای ڕوتبەی کەشف و حاڵیمە | تەمەننای ڕوتبەی ئیستیدلالیمە |
بەڵکەم هەڵکەوێ لە زەمانیدا | سەرپەنجەی عەقڵم وە بورهانیدا |
بەو هەوڵکەوتنە «مەعدووم» ڕاجییە: | هەوای دا ئەناو فیرقەی ناجییە |
هەر هەفتادوسێ گشت وا لە ئاردا | لە ڕووی عەقیدە ئەو وا لە کاردا |
«علما و عملا» موخالیف ناون، | لە سەر ڕەویەی پاک نەبی و ئەسحاون |
ڕوتبەی ئیستیدلال وەختێ هاتە بەین | با وەقەد تاقەت نەقڵێکی بکەین |
لە ئەنفاسی پاک ئەئیممەی ئەعلام | لە گرۆی ئەشرەت تائیفەی کەلام |
گوڵچنم جارێ، جارێ خۆشەیێ، | برسیم، لە هەرلا تێرم تۆشەیێ |
موورێکم ساکین زەیقەت خانەیێ | دەکێشم لە هەر خەرمەن دانەیێ |
لە دووی ئەنفاسم، «ولا سيما» | ئەنفاسی ئەنفوس قودسی ئەولیا |
«خصوصا منهم شيوخ الارشاد» | حەق بەرەکەتیان زیاد کا زیاد |
بێ ئەوان ناوێ، بە قەولی فحوول، | نە عیلم و عەمەل، نە ڕوتبەی وسوول |
مونتەهای علووم عیلمی ئەوانە | موقتەدای عەمەل ئەوان بزانە |
عیلمی ئەفواهی و قالی و ئیستیدلال | عیلمی ئیلاهی و کەشفی و زەوقی و حال |
عەمەلی خودسەر دەگەڵی ئوستاد | «كيف استويا يا اهل الرشاد؟!» |
بۆ جۆگەی عیلم و بۆ نەقدی عەمەل | مەنبەع و کانن ئەولیای کوممەل |
لەوێوە نەوێ جۆگە هەر لێڵە | نەقدی کان نەوێ لە ڕەواج وێڵە |
ئیسباتی مەتڵەب، سەد لێت زەحمەتە، | ئاخر هەر موحتاج وە کەرامەتە |
نەبی و موعجیزە وا ڕابگردن | ماوە تەشەببوس بە وەلی کردن |
خەڵقم زەحمەت دا، بووگم بێئەدەب | با بەس بێ، چاکە بێمە سەر مەتڵەب |
هیممەتی «ابوالوفا» وەفای کرد | ئەم خدمەتییە بە من جێ ئاورد، |
وەرنە من و عیلم بەم گرانییە؟! | فەهمی بێچارە بەم نەزانییە؟! |
خاتر لە تەعیین مەبدەء فەرامۆش | لە سەدای تەشخیس خاتیمە بێ گۆش |
عەسری قوولەقوول خەم لە گەردولوول | دڵ دوور لە مەدلوول، مەحەببەت عەجوول |
وتی: بۆ تەعیین پەکت ناکەوێ | «فیض رحمان بۆی و مبدء دوێ» |
تەعیینی مەبدەء بە گوێتەدا چوو | خاتیەیچ بزان وەختێ «فارغ» بوو |
دڵ لەم موژدەیە عیجزی چوو لە بیر | لە مەقسوودەدا هاتەوە تەقریر |
ئاسار مووسیلە بۆ لای چشتی دوور | ئیستیدلال جیهەت مەجهوولە زەروور |
حەق، بێژە، کەی بوو مەجهوول و مەفقوود | «تعالي عنه، واجب الوجود» |
دەلیل بوو لە سەر بوونی کەون و، کەون | لەسەر ئەو دەلیل، «بينهما بون» |
عەقیدە جگێ و دەلیل جگێیە | دەلیلی فەقیر دارینە پێیە |
بەڵ بۆ قەبز و بەست زیهن و قوولەقوول | «أقول: كذا قرر الفحول» |
عەقڵی ساحیب سوود بۆ ئەدای مەقسوود | لە دوای تەسەوور مەعناکەی مەوجوود |
«قال: الموجود علی نوعین | یأبی معناه عن غیر ذین» |
یەکێکیان ئەگەر تەعریفی دەکەی، | ئەوەتە، نەزەر ئەباڵ زاتی خۆی، |
ئارەزووی عەدەم وە گشت گوزەردا | جائیز نییە پێی بنێت وسەردا |
دڵ لەم تەعریفە وا مەعلوومییە | کە ئەسڵەن عەدەم بۆی جائیز نییە |
هەرچی ناجائیز نەزەر بە زاتە | «بالنظر للغير» دیسان هەم واتە |
وە ئیللا دەکەین بە خدمەت مەعرووز: | لازم تێ لەمە «خلاف المفروض» |
ئەو یەک ئەوەتە نەزەر ئەپاڵ زات | عەدەم جەوازی هەیە ڕووی تێ کات |
مونافی نییە، خاسی بکە سەیر، | «مع الامتناع بالنظر للغير» |
وەک دەڵێن لە بەحس مومکینی قەدیم | بینا لە تەقدیر سبوتی و تەسلیم |
پێی دەوەێ پێی ئەم بەحس و بەیانە | عیللەت حودووسە یا خەیر ئیمکانە؟ |
یەکێکیچ دەڵێ: مەجمووعیانە | «شطرا او شرطا» ڕاس کامیانە؟ |
نەوعی ئەووەڵمان هەر واجب بزان | چونکە بۆ عەدەم ناوێ وە نیشان |
تەلی خەتەرەی غەیریچ بێ تەردید | دەیپاچێ مەودای بورهانی تەوحید |
نەوعی سانیمان هەر مومکینە و بەس | عەدەم وەک هەرەس هەر ئەو دەکا پەس |
چون مەوقووفە سیدق ئەم دوو حوکمانە | لەسەر وجوودی ئەم دوو نەوعانە |
چاک واتە دەستێ ئەو تەحریر بدەین | ئیسباتی وجوود هەردوویان بکەین |
ئەرچی حەقاییق ئەشیا سابیتە | «والعلم بها من حق نابت»ە |
وەک ڕەددی نەحوی سەفسەتەی سەرشێت | «عندي» و «عنادي» «لاادري» دەیوێت |
تەعریف و تەقسیم مەقوولات، هەر دە، | تۆ بیدە بە شەرح ئەم هەردە و هەردە |
مەعلومیی وجوود بۆ مومکین دەدات | شهوودی عەدەم بەعزێ مەوجوودات |
ئایا عەدەمی سابیق یا لاحیق | یا هەردوو عەدەم لاحیق و سابیق |
بۆچ؟ ئەو ئەحکامی وا جونبوش دەکات | لە موشاهەدەی حاڵی جوزئیات |
وەسەر نەفەسدا و پێی دەوێ نوورین | ئەو ئەحکامانە هەموو زەروورین |
عیلم بە وجوود مومکین تەمام بوو | وا بەدیهی بوو. ئەمە تەمام بوو |
کەس دەس بۆ سەبەب عەدەم نەماشێ | عەدەم نەفیی سیرف بۆ ئەسەر ناشێ |
چون عیبارەت لەو نەفی سیرفەسە | عەدەمی وجوود سەبەبی بەسە |
تەقریر بینا لەم تەحریرە دەکەم | «عدم العله عله العدم» |
موئەسیر ناوێ ئیللا مەر مەوجوود، | هیچ ئەسەر ناوێ مەهەر هەر وجوود |
پەس وجوودی ئەم نەوعی دووەمە | کەوا سابیت بوو جائیز عەدەمە |
ئەڵبەت بە نەزەر زاتی خۆی نییە | وەرنە واجبە مومکین بۆ چییە؟ |
پەس ئەو وجوودە لە سەبەبێکە | دەلیلی ئێمەیچ نەختێ گوێ لێکە |
هەرچی وجوودی «لذاته» نەوێ | ناوێ بێ سەبەب، سەبەبی تەوێ |
سەبەبی چلۆن؟ مەوجوود نە مەفقوود | ناوێ بە مووجید چشتی نامەوجوود |
ئەم مەقەددیمە تەواو مەعلوومە | تەئسیری ناوێ هەرجی مەعدوومە |
لە چاوی دڵدا وەک خۆر مەشهوودە | مەرتەبەی ئیجاد بەعدەز وجوودە |
ئەو مەوجوودیچە، خاست لەبەر وێ، | لە سیلسیلەی نەوع مومکین ئەودەر وێ |
کەلام لە نەوعە، سەرت نەیێشێ | تەسدیع بۆ ئیبتال تەسەلسول کێشێ |
مەر وەختێ جیلوەی باڵای بەلادا | سەلای ئیستیجلا و دادی جەلا دا |
تەرتیب دا ئەفراد سیلسیلەی میشکین | تاتای تەسەلسول نە دەور جەمین |
وە شانەی تەتبیق پێیدا بێتەوە | دڵ های بەتوولە تا ببڕێتەوە |
خاریجیچ لەو سیلک نەوعی مەعهوودە | ئەڵبەت هەر زاتی واجب وجوودە |
وجوودی واجب ئەویچ لەم لاوە | ئەوا سابت بوو خاس شەوقی داوە |
شک نەما لە سیدق هەردوو حوکماندا | بۆچ؟ مەوجوود حەسرە هەر لەو دواندا |
کە ئەم یەک نەبوو ئەو «معين»ە | وجوودی واجب «متيقن»ه |
بینا لەو تەقریر بە گوێتەدا چوو | کە «واجب بالذات» عەدەمی نەبوو |
زاتی هەر «بالذات» مەعلوومە و مەشهوود | مەبدەئە و مەئخەز بۆ ئەخزی وجوود |
بە ئەمرێکی تر زیادە لە زات، | وەک مومکین، حاجەت هیچ لێی ڕوو نەدات |
ئیختیلاف هەیە ئەی برای ئەمین! | لەناو حوکەما و موتەکەللیمین |
حوکەما وجوود دائەنێن بە عەین | بۆ زاتی واجب «رب المشرقين» |
بەڵام بە غەیری دائەنێن لە بۆ | زاتی مومکینات، ئاگادار بە تۆ |
لای موتەکەللیم زیادە لەسەر | زاتی واجب و مومکینات یەکسەر |
لە لای ئەشعەریش عەینە بۆ هەموو | واجب و مومکین، لە هەر بەشێ بوو |
ئەو کەس دەڵێ: زات واجبی مەعبوود | عەینی وجوودە، قەسدی بە وجوود |
ئەو سبووت و کەون مەشهوورە نییە | بۆچ؟ ئەوە مەعلووم ئەمری زیهنییە |
ناوێ بۆ هیچ شەیء خارجی بە عەین | چ جایێ واجب «رب المشرقين»؟ |
بەڵکو بە وجوود ئەو کەس قەسد دەکات | ئەوە کەواها زاتی ئەو «بالذات» |
مەبدەئی ئەخزە بۆ کەونی مەعهوود | کە مەعنایێکە شائیع بۆ وجوود |
قەسدی ئەم مەعنا ناتگەسە بەین | «الا لاحدي تين الجهتين» |
یا لەبەر ئەمە بیزانە تەمام | مەوجوود مەشهوورە لە لای خاس و عام |
ئیتلاقی ئەسەر چشتێ دەکەوێ | مەبدەئی ئاسار خاریجییە وێ |
خۆ ماهییەتی «من حيث هي»یە | لەبەر ئیشتیراک ئەو تەرزە نییە |
کونی بەدیهیچ خۆ بەدیهییە | ناوێ... بۆچ؟ ئەمری ئیعتیبارییە |
یا لەبەر ئەمە وجوودی باری | ئەر حەقیقی وێ یا ئیعتیباری |
کە وەها وێتە زیاد وێ لە زات | لەم دوو مەحزوورە یەکێ ڕوودەدات |
«تقدم» بە بوون لەسەر بوونی خۆی | موحتاجی بە غەیر لە بووندا دەکەی |
پەس وجوود ئەمرێ حەقیقی دەوێ | ڕێک بە «مبدءالآثار»ی کەوێ |
زەریفی لێ بێت بوون بە عەینی زات | حاجەت بۆ واجب بە هیچ ڕوونەدات |
«و ماذا الا ما كان كذا | أي بذاته كان مأخذا» |
بۆ ئەو سبووتی ئیعتیبارییە | ئەویچە ئەڵبەت زاتی بارییە |
«لم يحتج في أخذ ذالكون عنه | الى غيره، جل شانه» |
پوس لەفزی «موجود» لە «وجود» موشتەق | «على الواجب، تعالي يطلق» |
من حيث أن ذاالوجود به | قام قيام الشيء بنفسه |
و غير الواجب يطلق عليه | لان الغير ينسب اليه |
پەس وا ئیتلاقی مەوجوود بەر هەر دوو | بە ئیعتیباری یەک مەعنا نەبوو |
«ناقلين عن أخبار كمل» | جواویان داگە لە وەجهی ئەووەل: |
«لا نسلم» موتلەق ماهیەت | ناوێ سلووحی بۆ مەبدەئییەت |
ئەر مەوجوود واجب «لذاته» یە | ماهییەتی ئەو «من حيث هي» یە |
موتەحەققیقە خۆی «بذاتها» | «لا بتأثير الفاعل فيها» |
بەو مەعنا کەوا شائیعە و مەعهوود | «من حيث هي»یە، وا بێ ئیفیتیقار |
دەوێ بە مەبدەء ئەحکام و ئاسار | «بل هي المبدء لكل اثر |
و ما سواها مجلي و مظهر» | «و ان كان ذا امرا آخرا |
غير الواجب خالق الوري | فلانتساب ذا الامرالآخر |
الى جناب الواجب الاكبر | بانتساب يصير به |
مبدأ اخذ الكون البديهي | صح كونه بلا كدوره |
ايضا، كمثل تلك المذكوره | مبدء الآثار، مظهر الاحكام؛ |
اذا المدار في هذا المقام»: | ئەو تەحەققوقی خاریجییەتە |
نیشانەی چییە؟ بڵێ ئەمەتە | مەبدەء بوون بۆ ئەخز ئەمرەکەی مەعهوود |
ئەو ئەمرە بە عورف پێی دەڵێن وجوود | مەبدەئی ئاسار «كما قد سبق» |
حقیقە زات واجبە بە حەق | بۆ غەیری ئەویچ هەم حیسابییە |
بە سەبەبی ئەو ئینتیسابییە | ئەرچی ماهییەت «من حيث هي» یەی |
ناوێ بە مەبدەء وەک وجوودەکەی | ئەویچ: ئەویش. ئەرچی: ئەگەرچی |
بۆچ؟ ماهییەتی «من حيث هي»یە | نەسوڵحیانی بۆ مەبدەئییە |
ناوێ بە مووجیب بۆ نەسوڵحیان | دەگەڵ ئینتیساب بە واجب دیسان |
پەس لە وجووددا وەجهێ شک دەوەی | عودوول لەو مەعنای شائیعە دەکەی |
دەڕۆی بۆ چشتێ تەسەوور نەکرێ | سەردیی تەکەللوف مەگەر دایگرێ |
پەس ئێمە مەوجوود على الطرفين | «بمعني واحد» ئیتلاقی دەکەین |
شەئنی ئیشتیراک مەعنەوی بناس، | مەعلوومە مووجیب وەحدەتی مەعناس |
جواوی وەجهی ئەووەڵت زانی | بێینە سەر جواو بۆ وەجهی سانی |
لە زیادیی وجوود بە ئەم مەعنایە | بەر زاتی واجب هیچ لازم نایە |
حاجەت مەر ئەوسا بە سەبەب کەوێ | کە وجوود ئەمری خاریجییە وێ |
«يعرض في الخارج علي ذات الحق | وليس كذا كما قد سبق» |
بۆچ بەو مەعنایە چاک دیارییە | ئینتیزاعییە و، ئیعتیبارییە |
ئەر بڵێی ئەمە، ئەمە لازمیە | مومکین هەم موحتاج بە فاعیل نییە |
جواوی دەدەین «بلا سماجة»: | کەدەڵێن مەوجوود مومکین موحتاجە |
«فی وجودە» ئەباڵی سەبەب | لەو عیبارەتە ئەمەتە مەتڵەب |
«أي في مبدء اخذ ذاالوجود | منشإ نزع ذاالكون المعهود» |
کە وەختێ نەوێ مومکین بە مەبەدەء | وەبێ ئینتیساب نەوێ وە مەنشەء |
ئیسناد دەدرێ وجوود ئەباڵ ئەو، | بەڕێی تەجەووز، لێت نەوێ وە شەو |
موحتاجیی مومکین ئەوا بوو مەشهوود | «لكنة لا في نفس الوجود» |
بۆچ؟ ... نەفسی وجوود، ئەر هەی باخەبەر، | ناوێ بۆ تەئسیر فاعیل بە ئەسەر |
ئەمرێکە مەوجوود «متحقق به» | ئەسەری تەئسیر فاعیل «فانتبه» |
«أما مبدأ الانتزاع في | ربنا الواجب ذي اللطف الخفي» |
ئەسەری تەئسیر هیچ فاعیل نییە | «إذ هو ذاته بذاته» ییە ... |
«فلا يكون محتاجا اليه | في وجوده، فاعتمد عليه» |
ئەوا تەواو بوو ئەم تەقریریچە | بشنەو دوور نییە ئەم تەحریریچە |
«أن قيل الوجود له معنيان | حقيقيان أو مقابلان» |
«أو كما يقال علي ذا المعني | أعني الكون الذي ذكرنا» |
«كذا يقال ذا بلا غبار | على ما هو مبدأ الآثار» |
«إما مطلقا، و لعله | مراد الذي قال إنه» |
«كان في الكل عين الماهيه» | یا مەبدەئەکە کە حەقیقییە |
ئەم قەولە بێنی لە بینی دەدات | «مثل ما يقال في باقي الصفات» |
«إذ كما تطلق عي الاضافات | التي من شأن مبادي الصفات» |
«كذاك تطلق علي المبادي | نوضحه لك، والله الهادي» |
بالمثالين؛ فحيث يقال | الله عالم بكل الأحوال |
موراد نە بەبدەء ئینکیشافەکەس | لەگرەدا، بە عیلم، بەڵ ئیزافەکەس |
موراد ئەر بڵێی عیلمی عەینییە | ئیزافە نییە بەڵ مەبدەئییە |
پەس دوور نییە عەقڵ قبووڵی دەکات | کە بڵێی وجوود عەینە لە بۆ زات |
موراد بە وجوود مەبدەئە موتڵەق، | یا مەبدەئەکەی حەقیقی بەر حەق. |
«في «هو موجود» الفكر الصافي | يريد به الكون الإضابي |
الذي يصلح من غير مريه | للمأخذيه و المبدئيه |
للإتصاف و للإشتياق | كما في الصفات بلا إفتراق» |