عەقیدەی مەرزیە/مبحث الایمان
Appearance
تەعریفی ئیمان، شرعەن تالیبی، | تەسدیقە و ئیزعان، قوبووڵی قەلبی |
بما قد علم مجيء النبي | به من عند الباريء الرب |
ئیعتیقادی بێ یا خۆ عەمەلی | عیلمی زەروورەت بوێ دەگەڵی |
وا بەدیهی بێ بزانێ یەقین | عامیی تێکەڵیچ دەگەڵ موسلیمین |
مەعنای تەسدیقیچ بزانە چییە: | ئیعتیقاد بەمە «خيرالبريه» |
«فيما اخبر به صادق، مصدق» | «كما اخبر به» وا سابتە و حق |
لە بابی عولووم مەعاریف حیساب | نییە، بۆچ؟ کەسیر لە ئەهلی کیتاب |
«عرفوا أن خير المنذرين | رسول، و قد كانوا كافرين» |
ئیمان لە بەعزێ جێ ئیجمالییە | لە بەعزێ جێدا بە تەفسیلییە |
بە موجمەل زانیاگ باوەڕیچ موجمەل | موفەسسەل زانیاگ باوەڕ موفەسسەل |
ئەمما چون ئیمان ئەمری مەخفییە | موئمین لە غەیرە تەمییزی نییە |
شەرتە تەلەففوز بو تەمییزی بەین، | «مع الاقتدار و بالشهادتين» |
ئیمان عەرەزە و کەیفی نەفسانی | نەک بە ئیختیار فیعلی ئینسانی |
بەڵام ئەسبابی تەحسیلی یەکسەر | گشت ئیختیارین وەک سەرفی نەزەر |
تەکلیف بە ئیمان بێ ئیختیاری | لە هەوری سەتوەت «باری» ئەر باری |
وە بادی تەکلیف بەو ئەسباوەسە | ئیمانیچ سەەوزەی ئەو سەراوەسە |
وەردی هەفت گاسن زۆر نەختی تەوێ | بێ دۆچ و هەرێز، شۆرەکات نەوێ |
سا ئەر سەوزی کرد فەزڵێکە هەیە | وەرنە چ لزووم؟ مەزرەعەی خۆیە |
باقی مەباحیس ئەحواڵی ئیمان | وەک دەوێ یا نە زیاد و نوقسان؟ |
مەخلووقە ئایا یا مەخلووق نییە؟ | مورەککەبە، یا بەسیتە، چییە؟ |
«ثنائی» خەیر یا «ثلاثی» یە | عەمەل داخیلییە یا خاریجییە |
دورسە ئیستیسنای یا نە؟ تا نەکەین؟ | ناگونجێ لەگرە دەس لە مەتڵەب دەین |
موکتەسەب دەوێ ئیمان بێ تەرید | لە کەشف، لە دەلیل، یا خۆ لە تەقلید |
ئەووەڵ ئەعلایە، دووەم ئەوسەتە | تەقلیدی ئەدنا ڕوتبەی مونحەتە |
ڕوتبەی تەقلیدی دەگەڵ جەزمی دڵ | سەحیحە و حاسڵ هیچ نییە موشکیل |
بە قەولی موختار هەیە مەعتەبەر | ئەرچی عاسی وێ بە تەرکی نەزەر |
گفتوگۆی خیلاف هەس لە نەزەردا | لە سیوای ناسین دانای ئەکبەردا |
بەڵێ لەوێدا بشنەو بێ نیزاع | وجووبی نەزەر هەیە بە ئیجماع |
«لكن ذلك الوجوب هنا | عقلاً لدي بعض، شَرعاً عندنا» |