عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحساب و الکتاب و الصراط والمیزان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الحساب و الکتاب و الصراط والمیزان
«منها المجازاة» حیساب و کیتاب ئەر دەکەی تەلەب حیکمەتی حیساب
تا بزانن گشت ئەهلی عەرەسات فەزڵی موتتەقین، فەزیحەی عوسات
تەتمیم بێ لەبۆ مەسەڕڕەی ئەوان بۆ تەئەسسوف و حەسرەتی ئەوان
وەرنە «عالِمُ الاشْياء بالمَرَّة لا يَعْزُبْ عَنْهُ مِثْثَالُ ذَرَّةْ»
«وَمِنْهَا الصَّراط و كَذَا الميزان» جارێ نەوبەتی سیراتە بیزان:
جیسرێکە بەسەر دۆزەخدا تا سەر «ٲحَدّ مِنَ السَّيْفْ، ٲدَق مِنْ شَعَرْ»
بۆ تەمامی خەڵق یەکسەر مەعبەرە نموونەی ڕێگەی شەرعی ئەنوەرە
وریا وە لەم ڕێ نەختێ کل نەوی، لەم ڕێگە لات دا لەوێ دەکەوی
توولی پێ نەدەین دیتر گفتوگۆی وا بەمدا دەڕۆی بەودایچ وا دەڕۆی
گوزەر بە عادەت ئەرچی مەحاڵە مومکینە «بالذات» قودرەت لە ماڵە
ئاخر بۆ تەعزیب ناپاکان دەوێ چاکان و پاکان پەکیان ناکەوێ
تەنافباز ئیستە کەس بۆچ ناکەون تەنافبازی چاک ڕێگەی حەق ئەون
«فمِنهمُ كالبرق، و مِنهُم كالريح» تا ئاخر دەڕۆن شاد و موستەریح
«ٲمَّا الميزانُ فَلَهُ لِسَانْ وَ كَفَّتَانِ وَ لَهُ سَاقانْ»
یەکێکە، جەمعی تەعزیمە و شەرەف «وهذا لَدی بعض مِنْ سَلَفْ»
قەولێکیچ هەیە قسەی ئەمەیە: بۆ کوللی فەردێ میزانێ هەیە
«يُعْرَفُ بِهِ مِقْدارُ الٲعمال فَوّضْ ٲمرَهُ ٳلی ذی الجَلال»
«فَلاَ تَبْحَث عن كيفيّتِهِ عَلي ما ٲريدْ صَدّقَنْ بِهِ
قيل: يُوزَنُ صُحُفُ العمل بِهِ، وَلدی قول قد يُجعَلْ»
«حَسَناتْ» بە جیسم پاک و نوورانی، «سيّئات» بە جیسم بەد و زوڵمانی
«وَعَلی هذا بلا قيل و قال» مەدفووعە شوبهەی ئەهلی ئیعتیزال
سوئال لە حیکمەت بکەی بۆ جەواب «حسابُ الحكمة كما فی الحساب»
عەلاوەی ئەمە لەسەرمان نییە وەجهی حیکمەتی فیعلی حەق چییە؟
خەیر «فرضاً» ئەر فیعل حەق موعەللەل وێ نەزانینمان بۆچی خەلەل وێ؟
وایان فەرمووگە: میزانی عوقبا عەکسە بە نیسبەت ترازووی دونیا
دەڕۆت لە وەختی کێشانەی کردار لای سەنگی بۆ ژوور، لای سەبوک بۆ خوار
لەم کێشانەدا مەکێشە خەفەت بۆ وەجهی «ٲوْمَتْ»، «ثَقُلَتْ»، «خَفَّتْ»
«مِنْها سُؤالُ الرَبَّ المُهَيْمِن حينَ ما يُدْنی عَبْدَهُ المؤمن»
یەکێ تریچ حەوز، مەدحی و عەرز و توول تەلەب کە لە قەول حەزرەتی ڕەسوول