عەقیدەی مەرزیە/مبحث الجنة والنار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الجنة والنار
«وَ مِنْ تلكُمُ الجنة والنار» ئەو لەبۆ ئەبرار، ئەم لەبۆ فوججار
مەخلووقن ئەلئان خۆت مەکە نادان وە بێ زەرووەت لە زاهیر لادان
هیچ مەبە بەتەنگ تیری کەسەوە «ٲعِدَّتْ» قەڵخان وا بەدەسەوە
موعاریز ئەر چوو ئەناو «تلك الدار» سالمە ئادەم ڕەوی و هاتە خوار
تەئویلات وەرای ئەو شەڕ و شۆڕە لەو «نَجْعَلُها» کەم نییە، زۆرە
کێ دەڵێ ئەمە خۆ بەدیهییە دەوامی «ٳكُلْ» «بِعَيْنِهِ»ییە؟
نە، یانی: یەکێک فەنای هات پێدا دەفعی یەکێکی ئەوا لەجێدا
ئەمیچە عاقڵ موسەللەمییە مونافیی هیلاک لەحزەیێ نییە
عەلاوەی ئەمە لەلای عەقڵی پاک موستەلزیم نییە بۆ فەنا هیلاک
«بَلْ يَكْفی الخُرُوجْ عَنِ الانتفاعْ المقصودِ مِنهُ؛ فَاترُكِ النزاعْ»
لە فەرزی تەسلیم مورادە ئەمە: وجوودی مومکین کول «كالعَدَم»ە
نەسسێکی سەریح هیچ نییە دیار لەبۆ تەعیینی جێی جەننەت و نار
حەق واتە دەسی هیچ لێ نەدرێ تەفویز بە حەزرەت عیلمی حەق کرێ
«لكِنّ الاكثر» قسە وا دەکات: جەننەت «تحت العرش فوق السماوات»
«وَمَكانُ النّارْ تَحتَ الٲرَضين» باز بێنەوە سەر شوبهەی مونکیرین
کە بێت مەوجوود بن لەلات هەس یەقین جەننەت پانە وەک گشت سەما و زەمین
ئەر لە ئەفلاکدا پێی دەدەی مەقام ناوێ لەبەر مەنع خەرق و ئیلتیام
عونسورێ لەوێ سا چلۆن دەوێ؟ ئادەم هەر ناوێ بجووڵێ لەوێ
لە عەناسیردا جێی ناوێتەوە عالەمی تریچ ئەر بێت پێتەوە
لازم تێ لەویچ وجوودی خەلا «فی الملا» دەڵێم مەحاڵە مەلا!
دەڵێین ئەمە گشت هەر موزەخرەفە مەبنیی بەر ئوسوول پووچی فەلسەفە
موقەددیماتی هەموو واهییە «عندنا» هیچ کام موسەللەم نییە
ناگونجێ لەگرە دەس لە تەفسیل دەین لە شیققی سالیس با قسە بکەین
ئەر خەلا بوێ «بين العالَمَيْن» بەل بە جیسمێ تر پڕ وێ ئەو مابەین
ئەو جیسمیچە با کورەوی نەوێ کورەوییەت کوا بورهانی تەوێ؟
«وَعَلی الاكثر» بەینی سەما و عەرش بە سەففی ئیزام ئیشکال دەڵێ: عەرش
دەڵێی جەننەت بۆ جەزای سەوابە ناریچ بۆ خاتر جەزای عیقابە
ئەوانیچە خۆ بەر لە قیامەت ناون بە ئیجماع موسلیمی ئوممەت
مەسڵەحەت فەوتا وا لەم میاندا فائیدە نییە لە خەلقیاندا
دەڵێین ڕیعایەت مەسڵەحەت موتڵەق «عِندَنا» واجب نییە لەسەر حەق
«سَلَّمْنَا» کردمان ئەوە ئیسبات بوو فائیدە بۆچ حەسر «فی المجازاة» بوو
«سَلَّمْنَا» ئەمیچ، لاچۆ لەم ناوێ، بەر لە قیامەت جەزا بۆ ناوێ؟
«حسبَ حديێ خيرالمرسَلِينْ عَليْهِ اللَّلاه دائماً، امينْ»
گوشادە دەکرێ دەرگایە نازیر «فی قبرالمؤمن او قبرِالكافر»
ئی قەبری مۆئمین ڕووبەڕووی نەعیم ئی قەبری کافر ڕووبەڕووی جەحیم
مۆئمین بە نەسیم بەهەشت سەرمەستە کافر لە بۆی گەند دۆزەخدا خەستە