عەقیدەی مەرزیە/مبحث الآخرة و المعاد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الآخرة و المعاد
ئەر ئومووری یەوم ئاخیر دەکەی یاد «رُم تفليها؛ فمنها المَعاد»
موراد نە مەعاد ڕۆحانییەیە بەڵ موراد مەعاد جیسمانییەیە
ئیجادی ئەجزای ئەسلییەی ئەجسام دووبارە «بَعْدَ الٳفنا و الٳعدام»
یاخۆ لەدوای تەفەڕڕوقیان پەرێشانییان، تەمەززوقیان
جەمعی دووبارە و بە هەم زەم کردن وەک ئەووەڵ ئەرواح پێدا ئاوردن
وەها شەرع و عورف ئەگەر هەڵکەون پێیاندا بڵێن: ئەمانە ئەون
زەید ئەر ئیمساڵیچ زەید نییە چییە؟ گشت کەس دەزانێ پارێنە نییە
تەشەخخوسێکی جگێچ دەوێنن حەقی پاریچی هەر لێ دەسێنن
قسەی لای ئێمە زەریف جەلییە لە ئیجادی جەمع ئەجزای ئەسلییە
«من بعد احدی تَيْنِ الصورتين» ئەرچی حەق واوێ تەوەققوف بکەین
وەهمی تەناسوخ ئەوا غەڵەت بوو خواردنی ئینسان ئینسان سەقەت بوو
ئەر بڵێ جوزء ئەسلی «يَحْتَمِل» نوتفەیە بوێ «وذاكَ مُشكِل»
دەڵێم «لَعَلَّ جَنابَ الباری» حیفزی کا وقووع نەدا دیاری
مەعاش تەنگ دەکا ئینکاری مەعاد «لَا تُنكِر كَمَا بُدِءنا نُعَاد»
بۆچ؟ ماددە قابیل، بەڵ قابیلترە قودرەتی قادر وەک خۆی حازرە
«بَيْنَ الوجودَيْن ٲوِ الايجادَين» چە ئیختیلافێ مەزەننە دەبەین
ئەر دەکەی ئینکار یەکێ لەمانە تێڵێتە چاوت قورئان «بَنَانه»
پشتشکێنە بار ئەم تەرزە فامە «هَلاَّ يَخَافُ المُنكِرْ عِظامَهُ؟
فِرْقَةُ العِناد قد ماتت، ٲيها... فاقْرَٲن «يس» حتی «يحييها»»
ئەر پێشەی سەردەس مەفتوونی «ٲبَیّ» جەوابی حەڤرەت تەماشا دەکەی
تێژیی قەتعیی ئەو تەرزە دەلیلە بڕندەی ڕەگی دڵی تەئویلە
شیعەیێ وتی: خۆ یەقینییە لە لامان مەعاد جیسمانی نییە
بەدەنێ ترە «خالِقُ العباد» دەیکاتەوە وەک ئەووەڵ جار ئیجاد!
وتم: لاشەی کێس بۆ لای نەجەف چوو بەو بۆی خۆشەوە؟ خۆشی مەبهووت بوو!