عەقیدەی مەرزیە/مبحث المنکر والنکیر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث المنکر والنکیر
کە مردین دیتر نامێنێ مەجال نەوبەی مونکەرە و نەکیرە و سوئال
مردگ باز ڕۆحی پێدا تێتەوە «كما فی الدنيا» وا دەوێتەوە
بەد ڕاکشیاگە وەک دەفنی دەکەی چاک تێتە سەر چۆک زەریف لەسەر خۆی
باری! یاریدەر غەیری تۆ نییە دەڵێن ڕەببت کێس؟ دینی تۆ چییە؟
«ما فی قلبكم و ما فی فيكم» «فی هذا الرجل المبعوث فيكم؟»
بۆ «هذا» مەحسووس موشاهەد دەوێ دەشێ پێغەمبەر حازر بێ لەوێ
ئەر دەڵێی: ساتێ چەند هەزار دەمرێ، بوونی لە گشت جێ تەسەوور دەکرێ؟
لە جوزئی دەرچوو ڕۆح، کە کوللی بوو، موحیت تێیەدا موتەجەللی بوو،
ئەر لەو ساتەدا خۆی بنوێنێ لە چەند سووەردا عەجەب مەمێنێ؛
«هذا صادِر من الٲوليا فما ظنكم مَعَ الٲنبيا؟»
هەر ئانێ خۆرشید موتەجەللییە دووری و نزیکی تەفاوت نییە
جواب هەر تەرز بێ شارەزای کوتوب لە تەفسیلەدا نییەسی حوجوب
حوسنی خاتیمە مەجهوولە؛ بگری واوەیلا لە حاڵ، هاها «لا ٲدری»
تەماشای «كما تَموتون» بکەی دەڵێ چلۆن بووی وا جواو دەدەی
وەک سوئال تەعزیب فیرقەی کافیرین تەعزیبی بەعزێ عاسیی موئمینین
تەنعیمی موتیع لە گۆڕدا دەوێ گشت حەقن ئیمان «بالغيب»ی تەوێ
تەعزیب و تەنعیم، لە حەق لامەدە، پێکەوە لەسەر ڕۆح و جەسەدە
لە لای ئەهلی حەق ڕاسە و تاقییە ڕۆح بەعدەز مەوتی بەدەن باقییە
وابزان ئەسەح خەبەری داوێ وەک عەجبی زەنەب فەنای بۆ ناوێ
قول لە ئەمری ڕۆح هەڵ نەکەی، بیبەس! «قُل «الروحُ من امر ربّی»» بەس
ئەمە کە دەڵێن: مەییت جەمادە نەحوی تەعزیبی بۆ ناوێ، بادە
بۆچ؟ با ئیجاد کا «معطی للجزا»، لە گشت ئەجزادا یا بەعزێ ئەجزا،
«نوعاً مِن حياة بِقَدَرِ ما يُدرِكُ اللّذّةَ ٲوِالٲلما»
«وَذا، لَعمری، لا يَستَلزِمَن ٳعادة الروح لِذاك البَدَن»
«وَ لَا التّحرّك وَ لا الاضطراب و لا ٲن يُری ٲثَرُ العذاب»
حەتتا مەسلووب و مەقتوولی پەل پەل مەئکوولی «فی البطن يُحيی و يُسٲل»
مونەععەم دەوێ، موعەززەب دەوێ هیچ کەسیچ چاوی با پێی نەکەوێ
«مُخفي النارِ فی الشجَرَ الٲخضر» دەتوانێ ئیخفای ئەمانە یەکسەر
ئەم نەشنەفتن و نەدینی تۆیە ناوێ بە «نافی» ئەم گفتوگۆیە
دەلائیل زۆرن باوەڕت بوێ تێفکرێ لە لات کەسێ دەنوێ
لە خەودا دەگری و دەڵێ و دەشنەوێ هەڵدەسێ و دەڕۆت پێی هەڵدەکەوێ
ئازاری دەوێ یا شادمانی تۆیچ هەر وای لە لای هیچ پێی نازانی
«تَنَبَّه الی ذلك التحرير ««النوم ٲخ الموت» قد يشير»
«قال فی الٳحيا حجّةُ الاسلام، عليه الرحمة، فی هذا المقام»
مەقاماتێ پڕ شیفا و ئیشارات «بعينها اشرب دَفعَ الحرارات»
ئەر لە ئەدیللەی سەمعی گوێ بکەی لەقی دەلیلان هەموو دەکەی پەی
ئەشرات و ئوموور بەرزەخی سابیق واقیعاتی یەوم ئاخیری لاحیق
ئیمکانیان شکی تێدا نەماگە بە وقووع سادیق خەبەری داگە
سەلەف باوەڕیان بووگە بە هەموو «فلنقتدِيَن نحنُ بِهِمُ»