عەقیدەی مەرزیە/مبحث البقاء والتکوین
Appearance
ئەشعەری فەرمووی: بەقا هەشتەمین | شێخ ئەبوو مەنسوور دەفەرمووت تەکوین |
تەکوین لەلای ئەم، بەقا لەلای ئەو | وەسفی وجوودین ئەمما تۆ مەشنەو |
حەق واتە: بەقا لە سەلبییاتە | تەکوین لە جوملەی ئیزافییاتە |
ئیزافی بۆ تۆ کریاگە تەقریر | وادەی سەلبییە بێرینە تەحریر |
سیفاتی سەلبی نایەتە دەفتەر | «ككون الله ليس بِجوهر» |
لاکین تۆ زەریف بێ ئەم پەنجانە | هەر پەنج بزانە ئەسڵی گشتیانە |
یەکێ قیدەمە، دووەم بەقایە | قیدەم سەلبی سەبق عەدەم مەعنایە |
بەقا یانێ سەلب لحووقی عەدەم | وەک ئەزەلیی ئەو، وەک ئەبەدیی ئەم |
دەزانی کامە سیفەتی سێیەم؟ | خۆی بە ماناوە بەیانی بکەم |
«المخالفة للحوادثات» | سەلبی هاومیسلی دەگەڵ مەخلووقات |
«قيام بنفسِه» وەسفی چارەمین | سەلبی ئیحتیاج مانایە یەقین |
موفتەقیر نییە «ربّ الكائنات» | نە بە مەحەللات، نە موخەسسیسات |
پەنجەم خۆی مانای وەحدانییەتە | سەلبی تەعەددود، نەفیی کەسرەتە |
لە زات، لە سیفات، لە ئەفعالەدا | لە هەموو شەئن و هەموو حاڵەدا |