عەقیدەی مەرزیە/مبحث الاسماء والّصفات
Appearance
ئەسمای «خالق الارض والفلك» | ئەرچی مەشهوورن بە هەزار و یەک، |
بە شەرعیچ یەکێ کەم سەد مەزکوورن، | لاکین وەک سیفات غەیرە مەحسوورن |
بۆچ؟ ئەر ئەسمایە، ئەگەر سیفاتە | مەنشەئی هەموو هەر کەمالاتە |
خۆ کەمالاتی خالیقی ئەکبەر | غەیرە مەحسوورە و لە غایەت ئەودەر |
نایگەتێ هەرگیز، ئەمرێکی مەحاڵ | بە پەیجەی بورهان سوللەمی خەیاڵ |
هەر ئیسمێ کە شەرع ئیزنی نەداوێ | ئیتلاقی وەسەر خودادا ناوێ |
ئەم قەولە موختار، یەکجار زەریفە | پەس بینای ئەسما لەسەر تەوقیفە؛ |
ئیتلاق بە عەقڵی کێ دەیتوانێ | هەر «خاسە»ی شەرعە ئەدەب بزانێ |
لەلای بەعزێکی ئیتلاق بێ تەوقیف | لە ڕووی تەسمییە ناوێ نەک تەوسیف |
لەلای بەعزێ تر ئیتلاق هەر دەوێ | ئەگەر مووهیمی نالائیق نەوێ |
میسالی مووهیم وەک «عارف» بێرە | هەر گا کە وا وێ جائیز مەدێرە |
بەعزێ تریچ هەن مەزهەبیان وەیە | ئیتلاق «مطلقاً» جەوازی هەیە |
قەولی گشتیان ساحیب خەلەلە | هەروا کە وتمان موختار ئەووەلە |
نیزاعێ لە بەین عولەماندایە | نەک لە ئیتلاقی عەلەماندایە |
بۆچ؟ هەر گرۆهێ تەماشا دەکەی | عەلەمێکی هەس بە لوغەتی خۆی |
وەک لەفزی «الله»، وەک «خودا» و «یەزدان» | سائیری ئەعلام بە باقی زوان |
عەلەمی ئیتلاق عەلەمی دەربرد | لە بوزرگاندا کێ ئینکاری کرد؟ |
مەعلووم بوو ئەمە وا ئیجماعییە | ئیجماعیچ بۆ ئیزن شەرعی کافییە |
ئەویچە کە شەرع مانیعی ئەویە | یا خود خەیر مانیع بۆ مورادیفیە |
وەک ئەوە کە خۆی یا ڕەدیفی ئەو | چرای ئیزنی شەرع بۆی داگە پڕتەو |
بۆ کەسێ قسە لەوێدا چییە؟ | ئەڵبەتە ئەویچ جێی نیزاع نییە |
بەڵکوو نیزاعیان لە ئیسمێکدایە | ئەخز لە وەسف و فیعل حەق تەعالایە |
یا بۆخۆی یا بۆ ڕەدیفی بە شەرع | وارید نەبووگە نە ئیزن و نە مەنع |
هەرچی کە زاهیر پێی وارید دەوێ | مەعنای دەرحەقی حەق جائیز نەوێ |
وەکوو «استوا» و «يد» و «وجه» و «عين» | لە مەعنای زاهیر تەنزیهی دەکەین |
ئەمجار یا تەفویز دەکەین وەک سەلەف | یا تەئویل دەکەین هەر وەکوو خەلەف |
مەزهەبی ئەووەڵ ئەڵبەت ئەسلمە | ئەمما مەزهەبی دووەم ئەعلەمە |