دیوانی کوردی/ڵ
Appearance
1
[edit]| تا کەی ئەم جەور و جەفایە؟ چاو خوماری سوخمە ئاڵ! | دڵ بە ناری فیرقەتت سووتاوە، ڕەش بوو وەک زوخاڵ |
| چاوی مەستت وا پەشێو و وەحش و وێڵی کردووم | قەت بە قەد زەڕڕێک نەماوە عەقڵ و ئیدراک و کەماڵ |
| سەقفی چاوم باڕشی خەم وای لە سەر گۆل بەستووە | خوێن بە خوڕ پێیدا دەچۆڕێ وەک تکەی وێرانە ماڵ |
| وەسڵی تۆ يُحيي العِظام و قالبی فەرسوودەمە | بێڵە تۆ تۆخوا بڵا شاد بێ بە گەردم بای شەماڵ |
| ڕەشکی سەحرای چینە بۆ ڕەوت و نیگا و وەستانەوە | کەبکی کوهی زابولستانە بە نەغمە و خەتت و خاڵ |
| دڵبەری وا پڕ کەماڵ و عەقڵ و دانش کەم هەیە | وا مەزانە بێ کەماڵە چونکە تفڵە و خوردەساڵ |
| ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی | تاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەهدی ویساڵ |
| عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەر | دڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ |
| قافڵەی بیرم بە تاراجی خەمی دووری چووە | بۆیە وا کوردی! دوکانی دڵ لە مەعنا بوو بەتاڵ |