دیوانی کوردی/ک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی کوردی  (1850)  by کوردی
پیتی ک

1[edit]

تا کەی بکێشم ئەی سەنەما ئاهی دەردناک وەختە تەنم بە فڕاقت ببێ بە خاک
نەشئەی فیراقی تۆیە کوڕەی سوخمەی قرمزی وا لێو بەبارم، ڕەنگ زەرد و سینە چاک
چاوم ئەگەرچی مەنزەرە بۆ کل تەلعەتێ والّلە ما نظرت بقلب الا سواك
دەستم لە تۆ نەششتووە نەڕۆیوم هەتاوەکوو خۆشە گیانە قەتڵی سەر و مەرکەزی هیلاک
غوربەت عەزیزم هەر ئاوی چاوە بەبێ ڕەقیب ناوت دەهێنم هەمیشە بەبێ ترس و باک
عومرم ئەوەندە کافییە ساتێ بە بێ ڕەقیب انظرُ الی جمالكَ روحي يَكن فِداك
شەرحی فیراقی کوردی بە کەس ناڵێم ئێستەکە أروي جَمعَ حاَلتي حينَ يَراك