دیوانی کوردی/ق

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی کوردی  (1850)  by کوردی
پیتی ق

1[edit]

کوللی عالەم وا بوون سەر گەشتەوو حەیرانی عیشق هیچ کەسێ نازانێ ئەحواڵی سەر و سامانی عیشق
بادە پەیمانانی ئیدراک و کەماڵی عارفان لەنگ و عاجز بوون لە ڕێ تەی کردنی مەیدانی عیشق
گەرچی غەوواسانی فیکرەت غەوتەوەر بوون موددەتێ قەت نەبوون واقف لە قەعری بەحری بێ پایانی عیشق
سامری و سەحبان و جاڕوڵڵاوو لوقمان و سەتیح موخبیری کوللی عولوومێ بوون و سەرگەردانی عیشق
حافز و سەعدی و نیزامی و قەیس و جامی و دەهلەوی فەیزخاهـ و مەعریفەت جۆ بوون لە شاگردانی عیشق
خوسرەو و مەحموود و فەرهاد هەر سێ شا و شازادە بوون ئاخری بووشن بە بەندە و چاکەیی سوڵتانی عیشق
شەمس و مەولانا و مەنسوور کەی بە سڕ مەحرەم دەبوون؟ تا نەیانخواردایە ڕێزەنانی سفرەی خانی عیشق
زاهیدا! خوێندووتە تەفسیری لِكلِّ وَجْهَة قەت مەدە تەعنە لە مەستی و بێخودی ڕەندانی عیشق
مولتەجی نابم بە کەس کوردی لە دونیا و ئاخیرەت ڕۆژی دیوانی خودا دەستی من و دامانی عیشق