دیوانی نالی/ژ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی نالی  (1860)  by نالی
پیتی ژ

1[edit]

هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ سینە پان و، مووچە کورت و، شانە بەرز و، گوێ درێژ
بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا یەککە تاز و، سێ بڕو، دوو باد و، شەش دانگ و درێژ
کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پر نیشات و تەڕ دەماغ شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ
مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم سم خڕ و کلک ئێستر و، مەنزل بڕ و، عارەق نەڕیژ
زەرق و زەڕڕاقی وەکوو خاکستەر، ئەمما بێغوبار بەرق و بەڕڕاقی وەکوو پیرۆزە، لاکین بێ کڕێژ
سم وەکوو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگوون چاو وەکوو بیجادە یا دوو شەو چراغی شوعلە ڕێژ
گوێ درێژێ بار و کورتان بەرز و، پاڵانی بەزێن چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پووش و دڕک و داڵ سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر خۆش سلووکتر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
صائم الدهری بەڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێنییەت قائم اللیلی سلووک، ئەمما سلووکی بێنوێژ!...
چەندە پێم خۆش بوو، زوبانی حاڵی دەیوت نالیا هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ