دیوانی نالی/ز

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی نالی  (1860)  by نالی
پیتی ز

1[edit]

خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە دەس لە «مافيها»ی زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالی مەکەن بۆچ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز