دیوانی مەحوی/م
Appearance
-1-
[edit]| ناڵەم لە سینە، هەم لە دڵم دەرد و غەم حەرام | بێ، بێ تۆ بەزمی عشرەت و عەیش ئەر نەکەم حەرام |
| ئیعلانە: عاشقانی بە کۆیا نەکەن گوزەر | فەتویی چ مەزهەبێکە: تەوافی حەرەم حەرام! |
| جۆبارە، لالەزارە، وەرە سەر چەمم، وتی: | ئاشووبە ئەم بەهارە، بووە سەیری چەم حەرام |
| خوێناوی جەرگ و ناڵەی دڵ گەر عەتا کرا | نۆشینی مەی، سەماعی نەیە و زیر و بەم حەرام |
| ئەو تەکیە سەببی عیشقی تیا بێ، تیا مەبە | بۆ سوننییە تەوەتتونی موڵکی عەجەم حەرام |
| گەر ئاگری مەحەببەتی شک بەم لە دۆزەخا، | ئەو دۆزەخە بەهەشتمە، جەننەت دەکەم حەرام |
| بۆ سەیدی مەحوی، ئەو موژە ئیمایە کا، بەسە | سەحرایی ئولفەتە کە لە نێچیری ڕەم حەرام |
-2-
[edit]| بڕوانە سووتنم، وەرە بڕوا کە من نەمام | پەروانەم ئیترم نییە پەروا کە من نەمام |
| ئەو نەونەمامە کەی بەری میهر و وەفا دەدا | بۆ من، لە دەستی جەور و جەفا دا کە من نەمام! |
| بازاڕی دەرد و خەمکەدەی ئەندۆهـ و کونجی غەم | بێ ڕەونەق و نیشات و سەفا ما کە من نەمام |
| مانم ئەوەندە پڕ فەتەراتە، کە قەوم و خوێش | ئومێدی هەر بە عەفوە، خودایا، کە من نەمام |
| چقڵی مەزاری من چەقییە دامەنی، چ سوود | شوومی بە ڕۆکی بەختمی بەردا کە من نەمام |
| ئەو شۆخە هەر کە نەعشی منی دی، قیامی کرد | چی بم من؟ ئەم قیامەتە هەستا کە من نەمام |
| مەحوی کە غەمییە مردم و غەم پەروەری نیە | غەم مایەوە بە بێ کەس و مەئوا کە من نەمام |
-3-
[edit]| بنازم من بە کوفری زوڵفی تۆ ئەی ئافەتی ئیسلام | کە ئەستۆبەندی جیزیەی خستە مل ئیمانی خاس و عام |
| بە دەفی سیخنی کردن لە زاهید ڕاغیبی مەی بوو | کەچی ساقی وتی: نادەم بە کەمفام ئەز مەیی گوڵفام |
| لە ڕۆژێکی فەلەک ساقی بووە، تێ فکرە لەم بەزمە | قەدەح ئاشامە هەر نادان و هەر دانایە خوون ئاشام |
| فسانەی من بووە زینەی مەجالیس، ئافەرین ئەی عیشق | چەها بێ نام و خامی وەک منت کردۆتە ساحێب نام |
| بە حیرەت لەو گوڵەندامەم کە وا بادامییە چاوی | دڵی نازک وەکوو گوڵ، هەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام |
| بناگۆشی لە چینی زوڵفیا دەرکەوتبوو، دەت وت | ئەمە بازی سپی سوبحە، چووە بن باڵی زاغی شام |
| بە مەحوی کێ خەبەر دا بۆ سەفەر چوو ئەو دلارامە! | هجوومی غەم بە جارێ هات و یەکسەر باری کرد ئارام |
-4-
[edit]| دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لە وێ دەگرم | کە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم! |
| نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی | تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم |
| کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو | وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم |
| لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام | بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم |
| لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە | هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم |
| چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ! | بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم |
| کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد | وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم |
| لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم | کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم |
| شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە | کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ دەگرم! |
-5-
[edit]| لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم | خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم |
| بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم هەموو، یەعنی | دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم |
| ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە | منی غەفڵەتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم |
| خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە | قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم |
| لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ | لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم |
| چیە سووچ و گوناهی؟ بۆ چی دەیکاتە جەزاخانە؟ | لە قەبر هەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم |
| سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ | تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم |
| لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی | کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم |
| مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری | وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم |
-6-
[edit]| ئەوی دڵدار و دولبەرمە ئەوا دەڕوا لە بەر چاوم | بە دوویا بۆ چی دڵ نەتوێتەوە نەڕوا لە بەر چاوم |
| خەریکی حیفزی حزبُ البحرە یار، ئەڵبەت بە فکرێکە | خودا حیفزی بکا، باقڵ قەدەم دێنێتە سەر چاوم |
| بریقەی بەرقی جیلوەیی کێ جەلا بەخشی بیناییمە | کە قورسی ئافتاب و مەهـ وەکوو تەم دێتە بەر چاوم |
| لە کن پشکووتنی غونچەی دەمی، وەک گوڵ، سەراسەر گوێم | گوڵی ڕوخساری دەرخا، نێرگس ئاسا، سەر بە سەر چاوم |
| دەبێ حورمەت بگیرێ جێ نەزرگەی حەزرەتی یارە | کە ناکا دەم بە دەم تۆفانی دەم زێر و زەبەر چاوم |
| بە شۆخی دین و دڵمی دا بە تاراج، ئێستە وەک سۆفی | بە سەبحەی ئەشکەوە هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم |
| سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی | بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم |
-7-
[edit]| بە پیر ئەو ماهەوە چووم و بە سەر چووم | پەری بوو، ئەو نەبوو، شەو بوو، بە سەر چووم |
| تەلێ نێرگسم و باغی حیرەتم پێ | بە فەڕ هات و وەکوو گوڵ زوو بەسەرچووم |
| گڵەی پێشم لە سەر سەر هەم بووە بار | کە دی من دولبەرم هات و بە سەر چووم |
| دەزانم بادیەی عیشقە خەتەرناک | کەچی هەر چووم، ئەگەر مام و ئەگەر چووم |
| لە حینی نەزعی ڕۆحا، ڕۆحی عاشق | وتی: ئۆخەی لە میحنەتخانە دەرچووم |
| بە ئۆغر کردنی من بوومە قەقنەس | کە ئەو چوو بۆ سەفەر، من بۆ سەقەر چووم |
| وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم | نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم |
| شوکر موورم بووە پاماڵی میرێ | بە بێ نامی ژیام و ناموەر چووم |
| غەمی قاتیلمە مەحوی! مونفەعیل ما | لە حەشرا کفنی خوێناوی بە بەر چووم |
-8-
[edit]| لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم | لە خوێناوی دڵی پڕغەم کە سینەم مەوج ئەدا تا دەم |
| غەمم دێتێ کە بۆ وەک کۆدەک ئاگر بەردەمە کاغەز | لە بۆ نوسینی غەمنامەی دڵم هەرگا قەڵەم دادەم |
| هەلە، پاڕانەوە ئەمرۆ، زوبان و دڵ لە کارایە | زوباناوەر کە بەستەزمانە سبحەینێ کە قووچا دەم |
| بە حەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم | وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم |
| بڵا گوڵ ئاتەشی تێ بەر ببێ، پەروانە بێ بولبول | دەبێ هەر بچمە باغ و ڕازی دڵ شەممێکی بەر با دەم |
| سبەینێ وەرنە سەیری کوشتنم وادەم چەها داوە | لە سەر وادەی درۆی ئەو نادەم ئیتر وادە، قەت نادەم |
| وتم: گەر حاڵی مەحوی تێ بگەی ڕەم بەم حەدە ناکەی | وتی: ئەو تێ نەگەیوە، من پەری م و ئەو بەنیئادەم |
-9-
[edit]| ئەسیر و سەیدی قەیدی کەید و شەیدی نەفسی ئەممارەم | لە دەست ئەم مارە بەدچارە، چیە چارم، خودا چارەم! |
| لە حەفتا تێپەڕیم و حەفتەیەک بۆ دین و بۆ دنیا | بە کاری خۆم و کاری کەس نەهاتم، وەی چ بێکارەم! |
| چ خۆش وەقتێ بوو ئەو وەقتەم لە گۆشەی بێکەسی دا بووم | وەکوو هایم لە دەشتی ناکەسی دا ئێستە ئاوارەم |
| بە ناخوون سورەتی یارم سەفحەی سینە نووسیوە | لە حەشرا وەقتی نەشری نامە کردن، منم و سیپارەم |
| سەراپامی بەر ئەشکەنجەی عوقووبەت گرتووە دەوران | لە بەر بێدەستییە وا تێ دەگەن خەڵقی کە بێچارەم |
| لە جەیبمدا ئەگەر یەک پارە شک نابەم، چ پەروامە | خودا گەر قابیلی دیبم هەتا سەر جەیبی سەد پارەم |
| نە شەیتان و نە دەوران و نە خزمانم بە من ناکەن | ئەوی نەفسی خەسیسم مەحویا کردوویە دەربارەم |
-10-
[edit]| بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟! | بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟! |
| لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە | دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟! |
| لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار | وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟! |
| لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما | دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟! |
| دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە | بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟! |
| لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە | سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟! |
| لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە | کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟! |
| بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە! | بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟! |
| ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی! | هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟! |
-11-
[edit]| بیبیێ، یا نەیبیێ، من داد و بێدادێ دەکەم | گوێ بداتێ، یا نەداتێ، ئاهـ و فەریادێ دەکەم |
| حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس | پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم |
| بێستوونی عیشقی شیرینێک ئەوا هاتۆتە پێش | گەر لە حەق بێم و نەیەم، تەقلیدی فەرهادێ دەکەم |
| ئاوی تێغی وەفقی هەر توشنە لەبێکە، من نەبێ | کارگەر بێ یا نەبێ، لەم مەزڵەمە دادێ دەکەم |
| دەرسی عیشقم هەر لە کن پەروانە یا بولبول بووە | بیگەمێ یا نەیگەمێ، هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم |
| کوشتنی ئیسفەندیاری نەفسە بەستەی ڕایی پیر | گەر مەدەد کا یا نەکا، لەو شاهە ئیمدادێ دەکەم |
| بەم نزیکانە لە بەرمە مەحویا! ڕێگێکی دوور | بێتە دەستم یا نەیێ، هەر کۆششی زادێ دەکەم |
-12-
[edit]| تەرەب کەن، شوکر زۆری هێناوە غەم | توقّع زوالاً اذا قیل تمّ |
| بەس ئەمرۆ بڵێ من سبەی وا دەکەم | هەموو «وا دەکەم»تە سبەی وا نَدَم |
| زمانت کە ببڕی قسەت دێ بە کار | قەڵەم دادەدەم، پەندی خۆ دادەدەم |
| بە بێ جێ کەسێ بێ بکا غەیبەتم، | سەگی هارە، دێ دەمگەزێ پڕ بە دەم |
| لە جێ مانەوە ترش و تاڵت دەکا | ترێ بوو بە سرکە، عەسەل بوو بە سەم |
| زەعیفی منی کردە پووش، ئێستەکەش | لە من هەر دەکەن ئەم غەزالانە ڕەم |
| لە کۆیا منی گرتە بەر تیری تەعن | ڕەقیب ئیشیە قەتڵی سەیدی حەرەم |
| لە شێوەت پەشێوانی فورس و عەرەب | لە لەهجەت خورۆشانی ڕۆم و عەجەم |
| کە لەو بەردەرە بووم بە قاپی نشین | منم مەحویا واریسی تەختی جەم |
-13-
[edit]| غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە، غونچەدەم! | غونچەکەی تۆ مەر شیفا دا غونچەکەم، ئەی غونچەکەم! |
| سینەچاکم وەک گوڵ و، دڵ پڕ لە خوێنم غونچەوەش | بێ گوڵی ڕوخسار و غونچەیی لێوەکەت، قوربانی بەم |
| غولغولی بولبول لە عیشقی گوڵ نەبوو لەم سوبحەدا | شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەوتبووە سەر ئەم باغە هەم |
| لاڵە بێ لالەی ڕوخت مەحوی، وەکوو مورغی خەمۆش | مەر بە چاکی سینە وەک گوڵ شەرحی دووری کا، سەنەم |