دیوانی مەحوی/س
Appearance
-١-
[edit]| بپرسە حاڵم ئیهمالی وەفا بەس | بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس |
| بە کامی غەیر و بێگانە، برالە | بە ریی بوونت لە یار و ئاشنا بەس |
| ئیلاهی بێ بەڵا بێت نەخلی باڵات | بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس |
| نزیکە مردنت ئەی پیرە زاهید | وەرە با تۆبە کەیت، ئیتر ڕیا بەس |
| خودا ئەم دەردی عیشقەم لێ نەکا کەم | هەتا هەم بەس لەباتی هەر دەوا بەس |
| ئەوی ئەو وێڵیە بورجی زەمینە | دە بەس بڕوا بۆ مەسیحا بۆ سەما، بەس |
| لەسەر تێپەڕ بووە خوێناوی جەرگم | بەسەرما بێنە، ئەی دڵ، ماجەرا بەس |
| کە من دڵ پڕ کەدەرم و لێڵە عەیشم | لە کن من بەس بکەن باسی سەفا، بەس |
| کە نادا (مەحویا) دادێ بە حاڵت | بەس بێ داد و ئاهـ و ناڵە، با بەس |
-٢-
[edit]| چ بکەم نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لەلا بە کەس | خۆشم نەگەیمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس |
| گەر ئیشی رۆحتە، کە نەبوو کەس بە دەستەوە | دەست ھەڵگرە لە رۆح و مەبە ئیلتیجا بە کەس |
| نائەھلی ئەم ئەھالییە مەعلوومی من کە بوو | شوکری خودا، خودا بەس، ئومێدم نەما بە کەس |
| لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند | دەردا! تەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس |
| خورشید وسایە پێکەوە نابن، دە حەقیەتی | ئەو جیلوە وەحشییە کە نەبێ ئاشنا بە کەس |
| بەس بێ سەبەب پەرستی، ئەتیبا دەوا دەدەن | بەس ھەر خودا تەبیبە کە نادا شیفا بە کەس |
| زاھید وەرە روویێ بکەرە بارەگاھی عیشق | عالی جەنابە، وا نیە ھەر رێ بدا بە کەس |
| موحتاجی مەرحەمەتیە چ ناکەس، چ کەس، بە گەل | ئەو تاقە بێ کەسێکە کە گرتی خودا بە کەس |
| جێی ئیعتیزاری کەس نیەت و نەبووە، ھەر کەسێ | لادا لە نابەکار و حەزەر کا لە نابە کەس |
| گەر تێ بگەن لە گەوھەری دڵدا چ مەوج ئەدا | ئەم شەو چراغە لەم شەوەدا کەس دەدا بە کەس |
| حەق بێژی یەک گوناھیە مەنسوور و حەقمە من | ئەم قەتعە گەر نیشانی نەدەم ((مەحویا)) بە کەس |
-٣-
[edit]| بێ میھر و بێ مرووەتیی تۆ ھەر عەلەلخوسووس | دەرحەق فیدائییانی جگەر سوختەی خولووس |
| رەحم ومروەتت نەبووە ونیشە، با خوسووس | دەرحەق بە عاشقان و، لە دەرحەق منا خوسووس |
| تێر ئاوی کردووە دەمی تێغت چ گەلوەھا | تینوو لەو ئاوە مامەوە من ھەروەھا خوسووس |
| ئەم عالەمە کە مونتەزیری جیلوەی ئەو مەھەن | دەمرن بەو ئینتیزارە ھەموولا ((بلا)) خوسووس |
| ئەو شۆخە نیمە چاوی تەڕەححوم، کە مەزھەبی | جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەھلی وەفا خوسووس |
| لەم شارە خۆ ھەموو رەوش و دەئبی ئادەمی | یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خوسووس |
| نامەرد ئەوەندە موعتەبەرن لەم زەمانەدا | مەرد ئیعتیباری کەم بووە، مەردی خودا خوسووس |
| ڕەنجانی ئەھلی دڵ دڵ دەردە بەڵایەتی | مونکیر کە ئەوەندە ناوی ئێمە دەبا خوسووس |
| ھەرکەس لە حەزرەتێ بە تەما حەللی موشکیلە | ((مەحوی)) لە حەزرەتی شەھی موشەکیل گوشا خوسووس |
-٤-
[edit]| زەمزەم چیە، بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس | پابوونەوە لە شەئنی نیە تینەتی خەبیس |
| ئەھوالی رۆژی فیرقەت و ئەحواڵی عاشقان | لەو ڕۆژەدا موتابیقیە ((ھل اتی حدیث)) |
| عەھد و وەفا نەماوە کە جەور و جەفایە باو | لەم عەسر و ئەھلە شەکوە ئەبەر تۆیە ((یا موغیس)) |
| دڵ لەت دەبێ کە ھەردوو جگەر گۆشەی ئادەمن | قابیلە ئەشقیایە، ((أبو الأنبیا))یە شیس |
| ((مەحوی)) بە لوتفی تۆیە پەناھی لە قەھری تۆ | ((یا غوث، یا غیاث، بکم منکم استغیث)) |