| دڵی سووتا بە حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد
|
سەری زوڵفی لە دەم نا، زەھری ماری پڕ بە زاری کرد
|
| بەسەر روخساری زەردا جۆگەلەی کێشاوە ئەشکی سوور
|
بە یادی سەرووی باڵایەک ئەوەندەم شین وزاری کرد
|
| ھوجوومی ((ھیندوو))ی خەت سەر ((فەرەنگستان))ی روخساری
|
بە حەشرێ بوو، وەکوو ئەو حەشرە ((میقادۆ)) بە ((چاری)) کرد
|
| وتوویانە کە ((نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لەسەر خوانە))
|
چووە، چوو، پێ چووە، کەم عەقڵە ھەر کەس باسی پاری کرد
|
| قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی
|
وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد
|
| لەبۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو
|
لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد
|
| خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی، وتمان
|
کە ھەرکەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد
|
| بەیانی ھاتە باغ ئەو ماھە، ئەم وا تێ گەیی ڕۆژە
|
لە شەبنم، گوڵ بە دامەن گەوھەری ھێنا، نیساری کرد
|
| ((رەحە)) بەو شێتییە ((الحق)) قسەیەکی عاقڵانەی وت:
|
منم عاقڵ لە بەرگی عاریە خۆمم کە عاری کرد
|
| دڵ بێ بارە، مایەی کارە، ھەرکەس کاروباری خۆی
|
لە دنیادا، موەففەق بوو بە دڵ تەفویزی باری کرد
|
| جونوونی ئەو زوھوورە ((مەحویا)) دێوانەگی مەنسوور
|
کە دێوانەن ھەموو مائیل بە بەرد، ئەو مەیلی داری کرد
|