دیوانی مەحوی/خ
Appearance
-١-
[edit]| بە سوورمە بۆیە دولبەر خەنجەری موژگانی دا پەرداخ | دڵی ھەڵناگرێ ببیێ لە کوشتە دەنگی ئۆف و ئاخ |
| بە تیرێ کوشتمی، ھەڵیاوەسیم، سووتاندمی، رۆیی | دوعا بۆ حیفزی کەن، کێ دیویە جانانە وا گوستاخ |
| گوڵ ولالەی کەژ وکۆ، کۆھکەن دێنێتەوە فکرم | کە خوونی ناحەقی ئەو مەوج ئەدا ئێستەش لە کێو و شاخ |
| لەبەر قاپی خەراباتا، کە یاڕەب دایمە ئاوا بێ | مەگەر خاکێ بەسەرداکەم، بگەم گاھێ دەماغێ چاخ |
| خەرابی عیشق تۆ وا بێ سەر و سامان و دەروێشە | سەری بێ تاجە، کولبەی بێ دەرە، دیواری بێ ساچاخ |
| نەگەینەکەعبەی ئامالە ھەموو ئەسبابی ئامادە | کە دەستە: بێ عەسا، پێ: خاوسە، یەک قەتعە رێ: قومڵاخ |
| لە رەشکی سەید فیتراکی چ شیرین شەھەوارێکە | کە ((مەحوی))! ھەوەکوو دێوانە، عەنقا کەوتە شاخ و داخ |