دیوانی زێوەر/چوارێنە
Appearance
ئامۆژگاری و سەرزەنشت
[edit]| ئەلا ئەی فایقی منداڵی دڵساف | لە دنیادا بە ویجدان بە و بە ئینساف |
| ئەگەر کوفرت ببێ ئەبیە مونەووەر | بە دوو بار «تووتن» یش زوو ئەبیە ئەشراف |
مەلای بورهان مەلا وڵام دی عەجەب دەعیە و تڕێکی بوو
[edit]| مەلای بورهان مەلا وڵام دی عەجەب دەعیە و تڕێکی بوو | کەرێکم دی عەبای پۆشیبوو، ورچێ مێزەرێکی بوو |
| هەزار ڕەحمەت لە «میرزا سالح» ی ئاغای قەڵاتی بێ | جەماعە و وەعز و زیکر و مەجمەعە و چاو شەککەرێکی بوو |
بۆ شایستە خان
[edit]| دڵ ئەسیری ئاسکێکی ماڵییە | عالەمێ مەفتوونی خەتت و خاڵییە |
| تا خەیاڵی لێ بکەی شایستەیە | قەلبی عالەم بەستەیی خڕخاڵییە |
بەبێ ئاساری فکری و خوان و سینی
[edit]| بەبێ ئاساری فکری و خوان و سینی | بەبێ خزمەت چ بۆ میللەت چ دێنێ |
| سمێڵی کورت ئەکا ڕیشی ئەتاشێ | لەلای وایە کە بۆتە مۆسۆلینی |
دەوری کەر سوار بوونە ئێستا نۆبەتی هات دابەزین
[edit]| دەوری کەر سوار بوونە ئێستا نۆبەتی هات دابەزین | عاقڵە هەر کەس ئەگەر فلسێکی بێ نەیدا بە زین |
| جینسی مەحسووسی کە مەخسووسی سواری خاسە بوو | کەوتە ژێر کورتان و جەنجەڕ بار ئەبا مات و حەزین |
چ خۆشە! گەر لەپڕ یاری سەمەن ڕوو یاسەمەن بۆ بێ
[edit]| چ خۆشە! گەر لەپڕ یاری سەمەن ڕوو یاسەمەن بۆ بێ | لە بەر چۆگانی زوڵفیدا سەری من هەروەکوو گۆ بێ |
| خەیاڵی چهرەیی گوڵ ئاتەشینی گەر لە دڵ گوم بێ | ئیلاهی مەجمەری سینە سەراپا پڕ لە پشکۆ بێ |
عارەب ئابڵاخی دەخیلتم وەکوو عارەب، بە وەفات
[edit]| عارەب ئابڵاخی دەخیلتم وەکوو عارەب، بە وەفات | بمدەرێ کۆنە عەگاڵێ بە هەدیە و بە خەڵات |
| تاکوو بیبەستم و خۆم گڤ کەم و فش کەم سەر و ڕیش | ببمە مەردومەکی دیدەیی ئاغا و سادات |
مانگی ڕەمەزان کە بیست و نۆ بێ
[edit]| مانگی ڕەمەزان کە بیست و نۆ بێ | ساحێب شەڕەفە هیلالی شەووال |
| ئەمما ڕەمەزان کە «سی»یی تەواو بێ | قەدری نییە مانگ بە دانگ و میسقال |
وەعدەی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ
[edit]| وەعدەی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ | دیوانی من و تۆ لە حزوور باری خوا بێ |
| ئەم لالەڕوخانە هەموو ڕەنگ زەردی دەسی تۆن | کێ دیویە کە لالە یەرەقانی بەسەرا بێ |
دیققەتم کردە حادیساتی فەلەک
[edit]| دیققەتم کردە حادیساتی فەلەک | هاتوچۆی فەسڵ و مانگەکان یەک یەک |
| لێم عەیان بوو کە جەننەت و دۆزەخ | عەهدی جوانیی و پیرییە بێ شک |
بەینێکە ون بووە حادیسە وا خۆی نواندەوە
[edit]| بەینێکە ون بووە حادیسە وا خۆی نواندەوە | کانوونی سینە ئاگری تێدا گەشاندەوە |
| دوکتور «حسین»ی شەهیری وەتەن پەروەری ئەدەب | بادی ئەجەل چراغی حەیاتی کوژاندەوە |
بۆ سەری پاکەتە جگەرە
[edit]| بۆ ڕەواجی ئەم سیغارە قەلبی خۆشنوودم ئەوێ | ڕەسمی شیرین، ئیسمی شێخم، شێخ مەحموودی ئەوێ |
| کاغەزێکی ساف و بێ غەش خالس و خاس و تەمیز | موشتەریی نازک تەبیعەت ساحیبی جوودم ئەوێ |
ساحیبی موڵک و ئەرازی دڵی غەمباری بوو
[edit]| ساحیبی موڵک و ئەرازی دڵی غەمباری بوو | ڕووی لە تاپۆ کە ئەکرد قەلبی پڕ ئازاری بوو |
| «حمدللّه» کە تاپۆ شەرەفی پەیدا کرد | خوا لە تاپۆ فەرەجی کردەوە ڕزگاری بوو |
لەجێی فڕنی و پڵاو و گۆشت و شفتە
[edit]| لەجێی فڕنی و پڵاو و گۆشت و شفتە | وەکوو جوو ئیحتیاجم کەوتە کفتە |
| دەبا قولاپی چنگی لێ «گرێ» دەین | نەوەک بڕوا لە چنک ئەم کفتە موفتە |
بە حەبسی یوسفی سانی دڵی عالەم موکەددەر بوو
[edit]| بە حەبسی یوسفی سانی دڵی عالەم موکەددەر بوو | دڵی زیندان بە تالع بوو، بە دیداری مونەووەر بوو |
| لە تەشتی سینە و جامی سەرا سەد پەنجە ئەشکێنم | هەتاکوو موژدەیەکم دێتە گوێ ئەو مانگە وا بەربوو |
تۆ بە ورتەی ئەم و ئەو قەت دڵی خۆت ڕەنجە مەکە
[edit]| تۆ بە ورتەی ئەم و ئەو قەت دڵی خۆت ڕەنجە مەکە | مەجلیسی غەیبەت ئەگەر جەننەتە تیا لەنجە مەکە |
| قەولی من بێ غەرەزە، دۆستی هەموو عالەم بە | فەرقی حاتان و توجار باشیی بەرزنجە مەکە |
شەوی جومعە ئەگەر مانگەشەو بێ، لەلام
[edit]| شەوی جومعە ئەگەر مانگەشەو بێ، لەلام | حەرامە ئەگەر ماچ نەکەی لێوی جام |
| چ جامێ؟ وەکوو گەردنی سادە بێ | دەروونیشی پڕ ئەرخەوان بادە بێ |
ئەو مەیل و شەوقە بوومە قەدیم ئێستە باقییە
[edit]| ئەو مەیل و شەوقە بوومە قەدیم ئێستە باقییە | گوێم هەر لە دەنگی موتریبە، چاوم لە ساقییە |
| قەت نامەوێ نیگار فەرەنگ ڕەنگی تورک خوو | ڕوحم ئەسیری پەرچەمی کوردی عیراقییە |
بۆ موتاڵا و خوێندنم سەفحەی جەماڵت کافییە
[edit]| بۆ موتاڵا و خوێندنم سەفحەی جەماڵت کافییە | ڕەنجی بێهوودە نەکێشم با لە شەرحی کافیە |
| ئیبنوسینا و شیفای ئەو با لە مەیدانا نەبن | چاوەکانت بۆ عیلاجی دەردەکانم کافییە |
وەحشەتم زۆر لەلا پەسندە ئەگەر
[edit]| وەحشەتم زۆر لەلا پەسندە ئەگەر | مەدەنی بن ستالین و هیتلەر |
| گەر موسوڵمانی وەک هەنێ کەس بێ | دینی «بوودا» ت لەلا موقەددەس بێ |
ئەگەر چاو نەبڕی قەت لە چاودێری
[edit]| ئەگەر چاو نەبڕی قەت لە چاودێری | لە جەمعییەتی بەشەردا نێری |
| ئەگەر قەت نەتهێشت قەرزت لەسەر بێ | غەیبەتکەرەکەت مەگەر هەر کەر بێ |
هەروەک کەسێک لە خۆشی لەپڕ دێتە سەر گرین
[edit]| هەروەک کەسێک لە خۆشی لەپڕ دێتە سەر گرین | من هەر لە ناخۆشیی زەمان دێمە پێکەنین |
| چۆن وەسفی نەوبەهار و سەفا و ڕەنگی گوڵ بکەم | واتێک چووە زەمانە کەوا سوور بووە بە شین |
گوڵ خوار و ژوور ئەکا بە شنەی بایەکەی شەماڵ
[edit]| گوڵ خوار و ژوور ئەکا بە شنەی بایەکەی شەماڵ | یا شوکری حەق ئەکا بە ڕوکووع و بە ئیعتیدال |
| شەکراوە ئاوی کانییەکەم بە شەکر نەبێ | بەفراوە ئاوەکەم دە نەبێ بەفری شاخ و چاڵ |
بۆ دەروێش شەریفی چایچی
[edit]| هەزاران ئافەرین دەروێش لە پیرت | لەبەر ئەم شیرە سافە و چای مونیرت |
| هەچی ڕووی کردە ناو چایخانەکەی تۆ | ئەڵێ دەروێش شەریف ڕەحمەت لە شیرت |
ئەی خانمی ئەلمۆدەی نەشمیلەیی قژ ڕووت
[edit]| ئەی خانمی ئەلمۆدەی نەشمیلەیی قژ ڕووت | لێم مەگرە کە لێوم بخەمە سەر دەم و سەر ڕووت |
| بیستوومە شیووعیت و منیش ئێستە هەژارم | قانوونی موساواتە من و تۆ کە ببین جووت |
پەروەردەیی پەنجەی ئەدەبی پیری بە تەسکین
[edit]| پەروەردەیی پەنجەی ئەدەبی پیری بە تەسکین | نووری نەزەری میللەتی کوردە غەزەتەی ژین |
| بیست ساڵە ئەکا خزمەتی قەومی بە دڵ و گیان | تەبریکی ئەکەم لائیقە بۆ حورمەت و تەحسین |
مەحکەمەی ئیستیبداد
[edit]| وا بینای زولم و فەسادیان نا مەحکەمە | ئابڕووی ئیسلامیان برد مەحکەمە |
| باسی ڕیشوەت کاری و ئەفعالیان | گەر بەقەد سەگ دابنێم هێشتا کەمە |
بۆ ڕەفیق حیلمی
[edit]| ئەی ڕەفیقی موحتەرەم، ئەی خاوەنی شیرین مەقال | هاتە بەر مەددی نەزەر فیکرت وەکوو ئاوی زولال |
| من ئومێدی گەورە گەورەم پێتە بۆ ئەم میللەتە | نەک خەیاڵی خۆت سەرف کەی تۆ لە زیکری خەتت و خاڵ |