دیوانی زێوەر/پێنجخشتەکی
Appearance
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «مەلا ڕەشید»ی لاوە کە نازناوی «مائیل» بووە
[edit]| ئەم تفەنگی دەسی شێخ قادرە مارمێلکە تەزێن | لازمە هەجوی بکەم لایقی وەستایە جوێن |
| بیبەنە گوڵعومەر و بیخەنە ناو ئاوی دەڵێن | چ تفەنگێکە بە شەرت قابیلە بۆ داری کولێن |
| تا بڵێی قورس و شکاو و بەد و فیشەک نەتەقێن | |
| سەیری فیشەک لەغەکەی خۆشە کە ڕەق بوو بە هەتاو | شەمسییە فیشەکی دەرنایە بە سەعیەکی تەواو |
| فیشەکی گوللە شل و ئەغڵەبی بارووتی ڕژاو | سەیری فیشەک لغەکەی کەن لە دووسەد لاوە دڕاوە |
| فیشەکی قەڵب و قەباغی ڕەش و دوژمن نەتڕێن | |
| ئەمە کاری چ نەزانێکە بڕۆ بیبەرەوە | گەر نەیانگۆڕییەوە هەستە لە نۆدێ وەرەوە |
| نەگبەت و شوومە بە ئوممێدی نەچێتە دەرەوە | وەرە «قادر» بە قسەم کە نەتەوێ بیبەرەوە |
| نەقیزەی جووتی گەلێ چاترە وەک خەڵکی ئەڵێن | |
| ئەوی کردوویە بە شاگردەوە قابیل بە شەقن | هەرچی ئەجزای کە هەیە هەجووی بکەم موستەحەقن |
| جەڕ شل و دەرزی کول و خانە سوا و جوملە شەقن | قۆڵ و پاش و ماشەکەی و لوولەکەی هەر سێ ئەلەقن |
| شەقشەقەی چاکە حەقیقەت ئەمەتە قۆڕی تڕێن | |
| فەردی تەنها نییە، هیچ جینسی نییە، نەوعی نییە | گەر تفەنگ دەست نەکەوێ موشتەریی بەیعی نییە |
| گوللەکەی وەک پەلەپیتکە ئەسەری قەتعی نییە | لوولەکەی بۆ کلکی تەورداس نەبێ هیچ نەفعی نییە |
| بۆ چەقۆ گەر دەس ئەدا، بۆ دەمەکەی کوورە دەمێن | |
| هەر سوپاهێ کە لە ئەوقاتی مەسافا ڕیزن | ئەمەیی تێ بکەوێ هەروەکوو مانگای حیزن |
| گونی فیرعەون بە کونی خانی کە هەر ناچیزن | کەچەڵ و گێچەڵ ئەبێ هەردوو بەجووت تێی میزن |
| ئەوی کردوویە بە دڵ گووی سەگی هەوشاری بەڕێن | |
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «نسیب»
[edit]| فیراقی دیدەیی مەهـ ڕووت وەکوو سایەی زەمین پەستە | وەها پەستە ئەبەد بێ دەستە سەد عیسا بڵێ هەستە |
| عیلاجم کە بریندارم نیسارت دڵ ئەگەر بەستە | فیدات بێ ڕۆحی شیرینم نەزەر سوویی دڵی خەستە |
| بە لوتفت چاک ئەبێ قوربانی تۆ بێ ئەم دڵی خەستە | |
| لە عالەم غافڵم گیراوی چاوی بووم و موژگانی | بریندارە سەراپا دڵ بەزەربی نووکی پەیکانی |
| نییە باکم لە قەولی موددەعی و تانەی ڕەقیبانی | ئەمن مەستی شەرابی لێوی بووم و چاوی فەتتانی |
| کەچی وام پێ ئەڵێ بێ فەڕ، شەراب خۆریش و سەرمەستە | |
| ئەگەر تۆ ئیلتیفاتت بێ لەگەڵ ئەم عاشقە کەم کەم | هەموو ئەتوێتەوە یەک یەک لە کوورەی سینەما غەم غەم |
| وەکوو موشتاقی زامم ئیحتیاجیشم بە مەرهەم هەم | بکە ڕەحمێ بە حاڵی ئەم گەدایە چونکە کەم دەستە |
| . . . . . . . . . . | |
| هەموو عالەم ئەزانێ ئەسڵی من ساداتی «نۆدێ» یە | بە موژگان کوشتمی و پێم ئەڵێ: ئاخۆ ئەمە کێیە |
| بەوەڵڵا قاتیلی من دال و لام و بێ لەگەڵ ڕێیە | لە ڕۆژی حەشرەدا گەر لێم بپرسن قاتیلت کێیە؟ |
| ئەڵێم کەس قاتیلی دڵ نەبووە ئیللا یاری چاو مەستە | |
| چییە زێوەر! بە دائیم موبتەلای زوڵف و ڕۆخ و چاوی | لە ئەرباب و ڕەفیقانت کە دوورکەوتی و بەجێ ماوی |
| ئەوە ڕێگا نییە داوە ئەتۆش بەو داوە بەسراوی | بە دائیم موخلیسی زێوەر بە ئەی کاکە هەتا ماوی |
| لە کاک ئەحمەد تەمەننای بۆ بکە ئەمڕۆ دەسا هەستە | |
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «شێخ ڕەزای تاڵەبانی»
[edit]| ماندووم لە سەفەر دیومە گەلێ ڕەنج و هیلاکی | بۆ چیمە تەماشای سەماوات و سەماکی |
| حاشا لە گوڵ و گوڵشەن و جێگەی خۆش و پاکی | مەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی |
| خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی | |
| ئەو دەستە گوڵ و گوڵشەنە گوڵ ڕۆشنی سادات | ئەو دوڕڕی گران قیمەتی دەریای کەرامات |
| ئەو ساحێبی زوهد و وەرەع و تەقوە و تاعات | ئەو زوبدەی ساداتە کە سوککانی سەماوات |
| شەڕیانە لەسەر سەجدە ئەبەر مەرقەدی پاکی | |
| ئەو حوجرەیە زوواری کە دەووارە لە هەرلا | خاکی دەرەکەی حەسرەتی گوڵ گەشتی موسەللا |
| بیروون و دەروونی بە فویوزاتی موجەللا | ئەو مەرقەدە واڵایە کە وەک عەرشی موعەللا |
| مەحفووفە بە زوواری مەلەک دەوری شوباکی | |
| ئاوارەی موڵکی غەم و سەحرای جنوونم | تەئسیری فیراقی ئەوە من غەرقە بە خوونم |
| مەنعم مەکە ئەر خەستە دڵ و خوار و زەبوونم | بۆ دەست و عەسا نازکەکەی داخە دەروونم |
| قوربانی عەسای دەستی بم و سۆل و سیواکی | |
| نووری بەسەری فاتیمە و حەیدەری کەڕڕاڕ | سەرچاوەی عیلم و هونەر و مەعدەنی ئەنوار |
| خۆی بەحری وەفا نەجلی هەموو گەوهەری شەهوار | دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینهار! |
| قوربانی حەفیدانی بم و بابیی و داکی | |
| دنیایە نەبینراوە وەفای تاوەکوو سەر بێ | عەیشێکی نییە ئاخری بێ خەوف و خەتەر بێ |
| ئەم عالەمە بۆ تیری بەڵا با بە سوپەر بێ | دنیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێڕ و زەبەر بێ |
| وەک تاجی کەی و جامی جەم و تەختی زوحاکی | |
| دوو سەد وەکوو «زێوەر» بووەتە شاهیدی لیللا | میسلت نییە لەم قەڕنە کە تۆ حازری بیللا |
| خاسە کە دەکەی مەدحەتی ئالی نەبی یوڵڵا | بەم حاڵە پەرێشانەوە باز ئەشهەد و بیللا |
| شیعرت تەرەب ئەنگێزە «ڕەزا» شاعیری چاکی | |
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستی تاهیر بەگ
[edit]| تۆ کە پاشای و ئەمیری دەفعی حاجاتم ئەکەی | خۆ ئەگەر حوکمێ بکەی دووچاری ئافاتم ئەکەی |
| فیکری خۆم تەقریر ئەکەم گەر نەفیی تەوقاتم ئەکەی | سەد کە پاشای حەز بکەی هەر نەوع موجازاتم ئەکەی |
| من قسەی حەق هەر ئەکەم سا چۆن موکافاتم ئەکەی | |
| من لەبەر نازک دڵی جار جار پەڕەی گوڵ سەب ئەکەم | ڕوو لە جەولان گاهـ بکەم ئۆردوویی دارا تەب ئەکەم |
| وەک عەلی شێری خوا، دەعوایی سەد مەرحەب ئەکەم | من بە تەختی خوسرەو و جامی جیهان بین گەپ ئەکەم |
| تۆ بە مەئمووری ئیعانەی دۆم و خەڕڕاتم ئەکەی | |
| من کوڕی بارامی شێرزاد نیم بچم بۆ خەرجی دۆم | من «أصيل ابن الأصيل» م نوخبەیی ئێران و ڕۆم |
| کەس نییە پاشا موتیعی بم بە تەنها عەبدی تۆم | من بە سەد میننەت لە نوقڵی لێوی یاری خۆم ئەخۆم |
| تۆ بە شاگردی دوکانی مەردی قەننادم ئەکەی | |
| من تەلەب ناکەم بەغەیرەز عیشوە و نازی حەبیب | بۆچی غەمبارم ئەکەی ناحەق بەدیداری ڕەقیب |
| عالەم ئەیزانێ کە تەبعم عالییە و فیکرم نەجیب | من ڕەزا نابم بە نانی گەندومی ئادەم فریب |
| تۆ بە ئوممێدی کولێرەی جۆ و زووڕاتم ئەکەی | |
| من بەغەیرەز زولفی مەهڕوویان سەری سەودام نییە | پڕ لە لەشکر بێ جیهان قەت خەوفی ڕووی ئەعدام نییە |
| شەشدەری عالەم بگیرێ زەن مەبە ڕێگام نییە | من لە شاهی ساحێبی فیل و عەلەم پەروام نییە |
| تۆ لە ژێردەستیی پیادەی ئەسپتا ماتم ئەکەی | |
| من خەیاڵی ئەخز و زەبتی موڵکی ئێرانیم هەیە | ئینتیخابی دوودمانی ئالی عوسمانیم هەیە |
| ئیعتیقادی شای بوخارا و میری گەیلانیم هەیە | «في المثل» من موسلیمم دەعوای موسوڵمانیم هەیە |
| تۆ حەواڵەی مەسئەلەی ئینجیل و تەوراتم ئەکەی | |
| فکری «زێوەر» پڕ فشانە لێرەوە تا لامەکان | مەحو ئەکا خامەی دەسی ئەو نەقشی مانی بێ گومان |
| بیخەیە ناو سەد هەزار تێغ جەوهەری دیارە دەبان | نەزم و نەسری تاهیر ئەمڕۆ بووەتە ئەورادی زوبان |
| تازە دێی فێری قەسیدە و نەزم و ئەبیاتم ئەکەی | |
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی مەحوی
[edit]| کە نەجمی تالعی هەر کەس هەڵێت و ئاخر ئاوا بێ | لەگەڵ ئابائی عولوی ئوممەهاتی سوفلە ئیفنا بێ |
| جیهانی بێ سەبات و بێ بەقا بۆ پیر و بەڕنا بێ | نەڵێ مەردم کە دنیا پشتی لەو، ئەو ڕوو لە دنیا بێ |
| کە پووری زاڵە بۆچی پیرەزاڵێ پێی ڕەزا نابێ | |
| بە من ئەوسافی ئەم مەککارەیە قەت ناکرێ ئینشا | ئەگەرچی بێنە ئیمدادم سەدی وەک ئەختەل و ئەعشا |
| لە شێخ و عالم و پیر و مورید و حاکم و پاشا | لەگەڵ شاهـ و گەدا ئەم فاحیشە ئاخر ئەکا حاشا |
| گەر ئەهلی غیرەتی بەر لەو لە خۆی و ئەهلی حاشا بێ | |
| عەجەب مەشغووڵی جیلوەی ساقیی و گوڵڕەنگی مەی و ساغیر | دڵی خۆت خۆ مەکە هەرگیز بە بۆنی خەلعەتی فاخیر |
| خەیاڵی خاڵی موشکین و نیگاهی قامەتی لاغیر | ئەگەر تاجت لەسەر کا سەرتی پێوە قووت ئەدا ئاخر |
| موبارەک کەی ئەبێ ئەو خەلعەتەی وا خەلعی لەدوا بێ | |
| چ سەییادێکە دنیا کەس ڕەها نابێ لەدەس داوی | مەئال و مەرجەعی خاکە چ دڵساف و چ کیناوی |
| ئەگەر گوڵ سوورمە بێ یا برمە بێ ڕەنگ سوور و ڕەنگ ماوی | لەبەر هەر دادەڕنرێ جل، چ چیناوی چ پیناوی |
| ئەبێتە لوقمە لوقمە پاقلە یا پاقلاوا بێ | |
| هەتاکەی خوابی خەرگۆشی سەگی نەفست لە ڕستایە | شەق و زللە ببێتە نەقدی تاعەت وا لە مستایە |
| ئەگەر ڕاستت ئەوێ ئەم وەعزە بۆ شاگرد و وەستایە | برا! فیکری چرا، کیبریتی فرسەت تا لە دەستایە |
| شەوی یەلدا لە پێشە، ڕۆژی عومرت وەختە ئاوا بێ | |
| لە مەکری ئەم عەجووزە سەد هەزاران نەوجەوانانمان | نیکاحی موتعەیە وەک شیعە تاسەر نابێ بۆ کەسمان |
| کە مانی هەر نەمانە خانەی وێرانەیە بۆ مان | بکەین ئاهـ و فوغان و ئاگرێ بەردەینە خانوومان |
| خەراباتی مەحەببەت حەیفە بێ ئاشووب و غەوغا بێ | |
| عەبەس «زێوەر» کە مەشغوڵی حیسابی ماهەکەی دەلوی | عەمەل ئیجراکە بێهوودە خەریکی سەرفیی و نەحوی |
| بناڵێنە وەکوو قومری ئەگەر تۆ تالیبی سەروی | لەگەڵ ناڵین و گریە حازرە فەریادڕەس «مەحوی»! |
| «ليبكوا» ڕێ ئەدا پیری تەریقەت تیفلی ساوا بێ | |
پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «سەید ئەحمەد ئەلنەقیب»
[edit]| هەتا کەی ئاتەشی نەخوەت لە سەرتا ڕوو لە باڵا بێ | نیشاتی تۆ بیساتی پەڕنیان و گەنج و کاڵا بێ |
| ئەگەر مەیلت هەیە کارت لە عوقبا چاک و «أولی» بێ | وەرە لادە لە دنیا، بێ لە مەولا ڕووت لە «مەولا» بێ |
| دڵ و جان و وجوودت هەر نیساری شاهی «لەولا» بێ | |
| جیهان ڕووناکە دەیبینی ئەما نامێنێ بۆت هەروا | ئەگەر تۆ حاکمی شەرعی بە ناحەق قەت مەدە فەتوا |
| خەتێکە موستەقیم ئەم شەرعە تا دەرگاهی حەق ئەڕوا | لە ڕێگەی شەرعی ئەنوەر هەر کەسێ لادا ئەبێ ڕیسوا |
| ئەگەر شاهـ و گەدا بێت و ئەگەر والییی والا بێ | |
| ئیمامی شافیعی بێ یانە ئەعزەم هادییی خەڵقن | تەریقەی سوهرەوەردی بێ وەیا چەشتی لەسەر حەقن |
| لە بەحسی باتینا ئەتباعیان وەک خەرمەنی بەرقن | تەریقەی و قادری نەقشبەندی هەر دوو ڕێی حەقن |
| عیلاجی قەلبی قەڵبت کە چ لەم لا بێ چ لەو لا بێ | |
| قسەی حەق هەر ئەکەم فەرزەن زەمین سوور کەن بەخوێناوم | ئەگەرچی خۆم بە ئەسبابی تەعەللوق حەپس و داماوم |
| لە داخی ئەهلی ئەم دنیایە حەیرانم کە چۆن ماوم | بە سەڵتەی سورمەوە خۆی بائەدا وەک ژن ئەڵێ: پیاوم |
| کەسێ مەردە کە نووری باتینی ساحێب تەجەللا بێ | |
| عەدووتە نەفسی ئەممارە چییە ئەم مارە با بمرێ | خەریکی خۆیەتی هەرکەس کە ناکا دەفعەیێ فیکرێ |
| لەسەر بوون و نەبوونی نەفسی ڕێ نادا بکا شوکرێ | بە نەفسی حیلەبازی خۆی بڵێ: بەسیە حەیا بگرێ |
| ئیتر لادە لە گێژی «لا» سواری کەشتیی ئیللا بێ | |
| عیلاج و مەلجەئت کوا، ئەچییە کوێ، گەر شاهی کاووسی | خەتات بێ ناچییە جەننەت بەزینەت گەرچی تاووسی |
| جیهان زیندانە ئەی غافڵ! ئەتۆش مەحکووم و مەحبووسی | لە هەیوان و عورووسی هەر پەشیمانی مەئیووسی |
| کە چونکە عاقیبەت مەرگە چ «ئەدنا» بێ چ «ئەعلا» بێ | |
| کەسێ ئەمڕۆ لە دنیادا لە خەوفی ئاخیرەت گریا | لە ئاخر مەرتەبەی خەندانە گرتی مەرتەبەی عولیا |
| بە حوببی دونیەوی «زێوەر» سەرت پڕ بوو لە ماخولیا | لە نووری ڕۆژی عیرفان بێ نسیبە ساحیبی دنیا |
| کەسێ حیسسەی ئەبێ «ئەحمەد» کە لەم خەڵقە تەوەللا بێ | |
پێنج خشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی مەلا ساڵحی «حەریق»
[edit]| جَمَرات هوي العشق علي القلب أنارت | الشمس من الخجلة بالحجب توارت |
| فەرهاد سیفەت کەوتمە ناو ڕەنج و مەرارەت | ئەم خەسرەوی خووبانە کەوا دێتە نەزارەت |
| شیرینە لەلام، دڵ ئەفڕێنێ بە ئیشارەت | |
| لوقمان بەنیگاهی وەکوو دێوانەیە حاڵی | سەد دەفعە دەرم کەن ئەچمە دەرگەهـ و ماڵی |
| ئەفکار و خەیاڵی لە دەسم سەند خەت و خاڵی | میوەی ئەمەلم کاڵە لەبەر دیدەیی کاڵی |
| کاڵایی خەیاڵم هەموو داناوە بەغارەت | |
| زێوەر وەرە گەر تالیبی ئەفکاری دەقیقی | لادە لە مەجازی وەرە سەر عیشقی حەقیقی |
| بێ فائیدە لەم نەوعە خەیاڵانە غەریقی | تالیب مەبە بۆ لەفزی بەبێ مەعنا «حەریقی»! |
| تەجنیس و لەتافەت بخەرە بەستی عیبارەت | |
تەخمیس لەسەر غەزەلێکی «وافی»
[edit]| ئەی فیداکارانی میللەت شێری مەردانی وڵات | ئەی ڕەئیسانی دیانەت ساحێبی سەدم و سەڵات |
| بۆ نیساری بێ وجودە لیرە و ڕوپیە و مەنات | روح فیدا کەین بۆ وەتەن بۆ حوکمڕان ڕێی ئەبات |
| کەس نەبێ چاوی لە ڕوتبە و خزمەتێکی بێ خەڵات | |
| تاکوو دوێنێ بوو لەمەیدانا ئەتانوت ئێمە چووین | وا لە بادەی یەکێتی سەر مەستی فیکر و های هووین |
| گشت فیداکاری ئەوە ئێستاکە سەربەست کە بووین | نامی تەئریخی لە جێی ڕوتبەی فەریقی بێ لەلات |
| گەر نەکەین ئیسباتی مەوجوودیەت ئیمڕۆ ئێمە چین | |
| پشتیوانێکمان هەیە وەک کێوی ئاسن وا مەتین | من کە فەردێکم لە کورد، باوەڕ بکەن ئەی موسلمین |
| خزمەتی میللەت لەلام فەرزە بە تەسدیق و یەقین | نەک بەدەم یاخود زوبان بالله وامە تا مەمات |
| خاکی کوردستان مەحەللی عیلم و دارولفەن ئەبێ | |
| مەوقیعی ئەهلی کەماڵ و بۆ هونەر مەسکەن ئەبێ | هەرچی وێرانێکی تێدایە وەکوو گوڵشەن ئەبێ |
| سەد شوکر شوعلەی چرامان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوشن ئەبێ | بەرقەرار و پایەدار بێ واسیتەی شەوقی حەیات |
| عیبرەت و دەرسە لەلای ئەهلی نەزەر وەزعی زەمەن | |
| دوور نەچین بۆ عەسری کۆن لەم وەقتەدا هەوڵێ بدەن | دەست لەمل یەکتر بکەین بۆ حیفزی گوڵزاری وەتەن |
| دیم نموونەی میللەتی غەیرە کە چۆن خزمەت ئەکەن | زابتان و کابتان هەروەک نەفەر پۆڵ پۆڵ ئەهات |
| . . . . . . . . . . | |
| ئیتیحادێکمان نەبێ بێ شوبهەیە بێ ڕەیب و شەک | میر و ئاغا فەرقی نامێنێ لەگەڵ خەڕڕات مەلەک |
| سەیر بکە چۆن ئەجنەبی حوکمی گەیاندە سەر فەلەک | بۆ تەرەقیی مولک و میللەت جانفیدابوون یەک بەیەک |
| ئیتحاد و یەکێتی ئینسان ئەباتە ڕۆژهەڵات | |
| «فائق» ئەمڕۆ گەرچی عالەم پڕ لە ئاشوبە و فیتەن | حەز ئەکەم دانێم لە ڕێی خاکی وەتەندا جان وتەن |
| کوللی دێیەک پەنجە بازی کا لەگەڵ موڵکی خوتەن | مەقسەدی زاتیم نییە غەیر ز وەتەن ئیللا وەتەن |
| چۆن فیدای میللەتە «وافی» بە تەحقیق و سبات | |
پێنجخشتەکی لەسەر شیعرێکی عەرەبیی «جەمیل سدقی زەهاوی»
[edit]| خزمەتی جەننەت ئەکەن هەردوو چ غیلمان و چ حوور | ڕێگەیی حەق ئەگرێ ڕابیعە بێ یا مەنسوور |
| بۆ وەتەن خزمەتی ژاندارکە لە دنیا مەشهوور | «يرفع الشعب فريقان أناث و ذكور |
| وهل الطائر إلا بجناحية يطير» | |
لاپەڕە ٥٤ی کتێبی سۆزی نیشتمان