دیوانی زێوەر/تاک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search

زەمانی گورز و ڕم ڕابورد و ئێستا پاڵەوان عیلمە

[edit]
زەمانی گورز و ڕم ڕابورد و ئێستا پاڵەوان عیلمە سیلاحی دەستە سەنعەت باریقەی تیغ و سینان عیلمە

مەعاشی مارتی فەوتاندین کە پاشا

[edit]
مەعاشی مارتی فەوتاندین کە پاشا بحمد الله جەزای خۆی دی لە پاشا

خۆشە زستان دوو شت یەکێکی لەچک

[edit]
خۆشە زستان دوو شت یەکێکی لەچک دووەمین مەنجەڵت لەبان کوچک

قوربان بە یادی تۆوە گوڵی ئارەزووم گەشە

[edit]
قوربان بە یادی تۆوە گوڵی ئارەزووم گەشە چ بکەم کە ناگەمە قەدەمت بەختەکەم ڕەشە

پەیای کرد وێڵەدەر شکڵی هیلالی

[edit]
پەیای کرد وێڵەدەر شکڵی هیلالی بەهار ڕەوشەن ئەکا سوبحی جەماڵی

پیاو کە دووچاری ڕۆژی نەگبەت بوو

[edit]
پیاو کە دووچاری ڕۆژی نەگبەت بوو دۆستی گیانیشی لێ ئەبێتە عەدوو

حیزی و دزی و خیانەت نە مەحکوومی و ئەسیری

[edit]
حیزی و دزی و خیانەت نە مەحکوومی و ئەسیری هیچیان دەماغشکێن نین وەک عیللەتی فەقیری

کەسێ سەگ تاوی لێ دا دابنیشێ وازی لێ دێنێ

[edit]
کەسێ سەگ تاوی لێ دا دابنیشێ وازی لێ دێنێ لە سەگ کەمتر کەسێکە حەملە بۆ سەرکەوتووان دێنێ

مەدحی کاک ئەحمەد ئەکەم ئەو شاهی مەهجاهە بەنام

[edit]
مەدحی کاک ئەحمەد ئەکەم ئەو شاهی مەهجاهە بەنام ئەولیای عەسری هیلالن ئەو وەکوو ماهی تەمام

میسیۆ وێلسۆن کورد و جۆرجی دەشتی موکریان

[edit]
میسیۆ وێلسۆن کورد و جۆرجی دەشتی موکریان وا لە جمیانە مەچۆرە ئەورووپا بۆ سەیریان

پیرێ بچێتە مەجلیسی جوانانەوە کەرە

[edit]
پیرێ بچێتە مەجلیسی جوانانەوە کەرە جوانێ بچێتە مەجلیسی پیران مونەووەرە