| دڕک هاودەمیەتی بولبول، پەشێوە حاڵەتی بۆ گوڵ
|
بەهاران بۆیە ئەو دایم ئەکا هەر ئەم چڵ و ئەو چڵ
|
| لەلام وایە کە حەتتا خاکی ژێرکەوشی ڕەقیبانت
|
جەواهیرسورمەیە بۆ چاوەکانم، مەرهەمە بۆ دڵ
|
| زەمان بەم حیزییە، تالیع بە ئەم ناسازییە ئەمڕۆ
|
نیگاریش لوتفی وابێ چۆن ئەبێ من مەتڵەبم حاسڵ
|
| بەرامبەر ئەبرووانی کەوتمە سوجدە، وتی عاشق
|
ئەگەرچی قیبلەگاهی تۆ کەچە نوێژت نییە باتڵ
|
| تەوافی کەعبەیی دەرگانەکەت تەنها لە من مەنعە
|
لە قورئانا ئەڵێی ئایاتی ڕەحمەت قەت نییە نازڵ
|
| تەپوکۆی ترپەترپی دڵ، بە گرمە ئەمشەو ئەیباران
|
فیدای ئەو شۆخە، تەشریفی کە دێتە مەنزڵم باقڵ
|
| دەخیلم تۆ بزانە دەست و پەنجەی نازەنینێکە
|
بە گۆزەی تێمەگە حەیفە، توخوا تۆ مەیخەرە ناو گڵ
|
| وەکوو مووسا هەموو ئەعزای کە ئەیبیست ڕۆژی کێوی توور
|
لەسەر تا پێم ئەناڵێ وەقتی هیجرت نەک بە تەنها دڵ
|
| ئەزانی قەدری ئەحمەد کەی ئەزانن ئەهلی ئەم شارە
|
لە دنیا دەربچێ و بمرێ و بچێتە ژێری خاک و گڵ
|