دیوانی ئەحمەد موختار جاف/گ
Appearance
1
[edit]| ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ | دڵم کونکون ببێ وەک ناوی بێژنگ |
| چلۆن ئەیدەم بە خورمای قاچ و قول ڕووت | قەدی بەرزی چنار و گوێز و هارژنگ |
| لە زەیتوون چاکترە هەنجیر و سێومان | گەزۆم پێ خۆشترە سەد جار لە بالنگ |
| بەڵام چی بکەم لە داخی ئەم زەمانە | وەکوو مزراح سەرم کەوتۆتە ڤنگ ڤنگ |
| ئەوەی بۆ پارە لای داوە لە مەسلەک | بەجێی دانیشتنی بێ، مێخ و سەد سنگ |
| وتم بەو حیزە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە | بخۆ، دانێ بە مەیلت لنگ لەسەر لنگ |
| دەشوبهێ حاڵی ئەحمەد وەقتی وەسڵت | بە ڕۆژ هەڵهاتن و ئەحواڵی ئاونگ |