ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی بەهەشت و جەننەت
Appearance
| مەدحی بەهەشتێ نایێتە گوفتار | «جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ» |
| مەعلوومە بەهەشت هەشت تەبەقەیە | ئەو هەشت تەبەقە سەد دەرەجەیە |
| هەر کەس تەڵەب کا ماقووڵیی دنیا | لەو دنیا ڕوتبەی تەنەززول ئەکا |
| بەعزێکی قەسری ئاڵتوونی ڕووتە | بەعزێکی زێوە، بەعزێ زمڕووتە |
| بەعزێ یاقووتە، دوڕڕی سپییە | بەعزێ غەیرەز خوا، نازانێ چییە |
| دیواریان سافە وەک بلوور پاکە | مەنعی دیتنی هیچ شتێ ناکە |
| لەنێو قەسراندا تەختی گەوهەرە | هەریێک حەفتا نەوع فەڕشیان لەسەرە |
| لە ڕەنگ و بۆدا، یێک لە یێک چاکتر | هەریێک حۆریێکی وا لەسەر حازر |