Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی شەفاعەت

From Wikisource
جەمعی ئەنبیا لەگەڵ پێغەمبەر شەفاعەت ئەکەن، ئەیانهێننەدەر
هەرکەسێ شادەی بە حەق هێنابێ بەو حاڵە مردبێ، ئەبەدی نابێ
گشتیان دێننەدەر، نەجاتیان ئەدەن ئەوجا داخیلی بەهەشتیان ئەکەن
پێغەمبەر فەرمووی مەزڕەعەی دواڕۆژ لە دونیادایە بۆ تۆ شەو و ڕۆژ
هەرکەس لە دونیا ئەعمالی چا بێ لە عوقبا ئەبێ جێگای باڵا بێ
ڕوتبەی دونیایێ هەرکەس تەڵەب کا لەو دونیا ڕوتبەی تەنەزوول ئەکا