عەقیدەی مەرزیە/مَبْحَثُ القَضَاء وَالقَدَر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مَبْحَثُ القَضَاء وَالقَدَر
وەسەر هەوارگەی شەشەمینەدا قەزا و قەدەر وان لە کەمینەدا
مەزهەبی قەومی ئەشعەرییەیە قەزا ئیرادەی ئەزەلییەیە
بەستە بە ئەشیا تەمام و کەمال لەسەر هەر چی هەن «فی ما لايزال»
قەدەر ئیجادی حەق تەعالایە «فضلاً، رحمةً» بۆ ئەو ئەشیایە
لەسەر قەدرێکی مەخسووس و موتقەن بە تەقدیرێکی مەنسووس موعەییەن
«فی ذواتِها فی وَصِفَاتِها وٲحوالها فی ٲوقاتها»
یا قەزا «علم الحقّ عَزّ، جَلّ ٲوَّلٲ بذی الٲشيا فی الٲزل»
«كَمَا هِیْ عَلَيْهْ وَ ٲمَّا القَدَرْ» ئیجادیان بە وەفق عیلمی سەربەسەر
«ذا بَعْضّ ممّا قالوا هُناكا وَقَدْ فُسّرا بغير ذاكا»
قەدەر موستەلزیم لەبۆ قەزایە بۆ وە بە تەسریح حەدیس پێی نایە
ئیمان بە قەدەر ئیمان بەویچە بشنەو پێی دەوێ ئەم تەفسیلیچە
ئەر فکرت بووێ زووم کرد ئیشارەت تەهزیب ناکەم من هیچ بۆ عیبارەت
ئەم کەلام دەگەڵ فڵانە کەلام ئیستغناسی بووێ فەرق نییە لە لام
«اوّلاً» هەر تا تەکەڕڕوڕ بووێ چاکتر با چاکتر تەقەڕڕوڕ بووێ
قسەی ناحەقیچ کە بێ شومار وێ حەق هەر یەکێکە تەوێ تەکرار وێ
ئەوە موئەسسیر «فی الوجود» و بەس «جَلّ، تعالی، عَزَّ، تقدّس»
بێ وێنە و ماددە، بێ موددە و ئالەت وە بێ ماندەگی و عیجز و مەلالەت
ئاوردیە وجوود گشت ئەجزای عالەم لە عەدەم دیسان دەیواتەو عەدەم
ئەوا لە دیوان «قضا» و «قَدَر» دا سەغیر و کەبیر گشت لە دەفتەردا
«ما ذر له الكونُ بالمرَّة حتی خردل، حبّة، ذرَّةْ
اوْ لَمْحة ٲو لَفْتَة ناظر اوْ خَطرة ٲو فَلْتَة خاطر»
«فی ٲمّ الكتاب فی لوح محفوظ فی العلم المحيط كُلُّها ملحوظ»
ئیرادەی تابیع علیمی ئامادەی قودرەتی تاممەی ئەوشۆن ئیرادەی
ڕووی کرد لە سەر کەل سەربەرزیی ئەزەل وەلای مومکیندا ئەولای موستەقبەل
تێرێتە وجوود «بٳحسانهِ» «كُلَّ واحد فی زمانه»
«حَصْرُ الوجوبِ ذا مُقْتَضاهُ: لَيْس خالقُ السِوي سِواهُ»
«ٲلَمْ تَرَوُا المدَّ للفیء؟ فَهُو الخالِقُ لكلّ شیء»
مورید و فەععال «لما يُريد»ە چاک، خراپ، مەرید ئەگەر موریدە
حەسەن ئەر قەبیح، نافیع ئەر «ذو ضرّ» کوفر ئەگەر ئیمان، ئەگەر خەیر ئەر شەڕ
تاعەت و عیسیان، فیعل و قەول و نەفس ئەر سەهو ئەر نیسیان «اَلْيَوم» غەد و ئەمس
تاڵ و شیرین و عاجزی و سوروور زیادی و کەمال، نوقسان و قوسوور
خوێش و بێگانە وەک نزیک و دوور حەیات و مەمات، زولومات و نوور
با و باران، هەور و بەور و گشت زەمین ئاسمان یەک یەک تا عەرشی بەرین
ئیرادە و مەشیەت تەقدیری ئەوە قەزا و حوکم و عەدل تەدبیری ئەوە
بەڵێ چاوەکەم! تۆ خۆت دەیزانی واهیمەدارە عەقڵی ئیمکانی
هەر سیفەتێ حەق بڵێ کەماڵە گەورەی بزانی بۆ ئەو دەرماڵە
ئەو وەسفە بێران نیسبەت دە چاکە «صلاةَ الٲدب» باوکە! ئەدا کە
«الله اكبَرْ» بڵێ بە یەقین «الحمدُ لله رَبّ العَالَمينْ»
خەم بدەرە خۆت زەریف بوێنە «سُبْحَانَ ربّی العَظيم» بخوێنە
سەر بنێ زەوی جێگەی خۆمانە «سُبْحَانَ ربّی الٲعْلی» بزانە!
ویردت لەدوای تەواوبوونی سەیر «اسْتَغْفِرُ الله بيدِهِ الخير»
ئەدەب لە کەلام «خواص البشر» چلۆن دویگن بێرانە نەزەر
عەیبە بێ مایەی، بێ بگرە بەها لە «فٲردتُ ٲن ٲعيَبَها»
لە «فٲرادَ ربُّك» وە بێ ڕەنج دەگەیتە «اشدّ» تێریتە دەر گەنج
بێ باکم لە دەرد ئێشی نەزانین «ٳذا مَرضتُ فهُوَ يشفين»
«رَبّ الْخَيْرُ كُلُّه بِيَدَيْكْ» «لكِنْ لَيْسَ الشَرّ يَعُودُ اليكَ»
لوقمەی ئیقتیدای ئەنبیا بجوو ««فبداهم ٳقتَدِهْ» تَنْجُ ...»
نەقس هەرچی هەیە خاسەی عەدەمە مەعلوومە عەدەم ئەسڵە بۆ هەمە
هەر خەیرێ کە هەس خاسەی وجوودە وجوودی واجب هەر بۆ مەعبوودە
مەعلووم دیارە عەدەم لێتەوە هەر شەڕە و شەڕی لێ دەوێتەوە
ئەگەر چاکەیێ لە تۆ مەشهوودە ئەوە لە ئاسار ئەسڵی وجوودە
بیدەرە لاوە عەقڵەکەی خۆمان چاک چاک مانای «ما ٲصابك» بزان
زاهیر بوو سەواب بە مەحزی فەزلە عیقابی جەناب حەق عەینی عەدلە
عەقڵت وەسوەسە ئەگەر کەم ناکا هەر دەڵێی قودرەت بۆچ چاکم ناکا؟
ئەم قسە چلۆن سا موسەللەم بێ: قودرەت نەیێڵێ ئەسڵت عەدەم بێ؟
قەلبی حەقایق ئەمرێکە بەتاڵ؛ تەئسیری قودرەت بۆ مەحاڵ، مەحاڵ
بۆ ماهییەتی مەعدوومی ناکەس پۆشینی لیباس وجوود بەسە بەس
سەعیێ کا وجوود چاک تێیدا جێ کا عەدەم و ئیمکان بەڵکوو ژێر پێ کا
لێی نەیێرێ زۆر زوڵمەتی عەدەم چاوی ڕۆشن بێ بە نووری قیدەم
تا لە عەمەلدا نەیمێنێ قوسوور حەسبە ڕەزای حەق لێی بێتە زوهوور
ئاخر ئیرادە و مەشییەت تەقدیر «تَعَلّقَتْ بالخيرِ وَالّشريرْ»
ئەمما ئەمر و حوب ڕەزای «ذوالمنن» «مَا تَعلّقَتْ ٳلّا بِالحَسَنْ»
تەقدیر مەشییەت ئیرادە و قەزا موستەلزیم نییەن بۆ حوبب و ڕەزا
بە شەڕ ناڕازی بە خەیر ڕازییە قەزا گشت خەیرن چون حەق قازییە
دڕک دای لە پێت شەڕە؛ دەڵێی: وەی، خەیرە؛ پەرژینی باخی پێ دەکەی
ئار شەڕە؛ سووتا خەلە و خەرمانت خەیرە؛ باعیسە بۆ چێشت و نانت
بەعزێ مورادات هەیە مەنهییە بەعزێ مەئموورات هەس موراد نییە
لەبەر چەند نوکتە و مەسلەحە و حیکەم «نَحنُ لا نَعْلَم، الله اعْلَم»
وا نەبوو، ئەمە وای کرد ئیفادە، ئەمر موستەلزیم لەبۆ ئیرادە
هەر حەققە، بێ شک، جەوادی موتلەق «خَيّر»ی مەحز و «غنیّ»ی بەرحەق
«لكن لم يُعْطِ ٳلاَ ما سَٲلْ السِنَةّ اسْتعدادِنا، ٲجَلْ»
ئوستاد زاخی خۆی بۆچ وەباد دەدا؟ زاخ بە موافیق ئیستیعداد دەدا
زاخی دەبان زاخ تێخی دەبانە زاخی خوراسان بۆ خوراسانە
بۆ برسی ئاو و، لەبۆ تینگ نان عاقڵی هەڵسە سا بۆیان بێران
«خُصوصاً» حەکیم وا ساحێب شانێ بێ قاروورە و نەبز لە دەرد بزانێ
نییە لەگرەدا هیچ قسە و باسێ دەسکاری خۆینی چاکمان دەناسێ
هەرگاهـ کە وا وێ ئەوا مەعلوومە هەرچی پێمان کا غەیرە مەلوومە
«سُؤْل الٳسْتِعْدادْ لَنَا نوعانِ ٲمْرُهُ، جَلّ عَلاَ، ٲمْرَانِ»
سائیل بۆ ئەمرەین ئەڵبەت موتیعە سائیل بۆ «ٳفْعَلْ» فەقەت شەنیعە
پەس وا ئیتاعەت هەر وەکوو عیسیان هەردوو موقتەزان بۆ عەینی ئینسان
شەڕ لە نەقائیس حودووس و عەدەم خەیر لە خەسائیس وجوود و قیدەم
«وَمَا ذكرنا سِرُّ لِلقَدَر قد ٲفشيناهُ، واذا ظَهَر
يَومَ القيامة ما لامَ ٲحَدْ ٳلَّا نفسَهُ كما قد وَرَدْ»
کوللی نیعمەتێ لەوەوە فەزلە کوللی نیقمەتێ لەوەوە عەدلە
ئاگامان نییە، وەک تاریکەشەو، نە لە علمی ئەو، نە لە عەدلی ئەو
بۆی هەیە تەکلیف حەقی «ذوالجلال» «بما شاءهُ مِنّا مِنْ ٲفعال»
دەگەڵ ئەویچە هەم بکا تەقدیر ئەسبابی مەنعیچ؛ «ٳن هُوَ الخبير»
لەبەر ئەوە وا تەقریری بۆت هات بەعزێ لە فیرقەی عولەمای سوقات
حوکم بە وجووب سکووتمان دەکات لە «لِمَ»ی ئەفعال لە «كيف»ی سیفات
ئەر نەختێ شوعوور هەیە پێتەوە کە وتت خوداس دەبڕێتەوە
«قَوْم ٲفرَطُوا، قَوْم فَرَّطوا ٲذْنَهم مِنْ حَقّ هَلا قَرَّطوا؟»
جەبریی بێ حاڵ و قەدەریی مەجووس ئەو بۆ خوێنخۆر و ئەم بۆ سڕوان جووس
با بێین لەبەن بین ئەمما نەک دەمی «نخرج مِنْ بينِ فَرث وَدَم»
نەک وەک لادێیی نەک وەک شاری بین خالیس بین سائیغ لەبۆ شاریبین
«قلنا كلُّ شیء مِنْ حيثُ الٳيجاد خيرً صادرً من ربّ العباد
نَرضی بالقَضَا وَ بما يُقْضی بذاتِ الشّرّ المَقْضی لا نرضی»
ئەفعالی عیباد، ئەر خەیرە، ئەر شەڕ هەموو مەخلووقی خالقە یەکسەر
«فَمِنْ حَيْثُ الخَلْق» مەنسووب بە حەقە «وَمِن حيثُ الكسب» مەنسووب بە خەلقە
«مِنْ جِهَةِ الخَلْق» هەمووی هەر خەیرە «مِنْ جهة الخَلق» بەعزێکی زەیرە
بۆچی؟ «خَالِقُ الوَری» خەبیرە بە مەسنووعاتی خۆی چاک بەسیرە
ناس ناسی و ناقیس «جاهلين بالحال» مەسدەریان وەک فیعل هەموو «ذُو اعْتِلال»
«لِذا لاُيسْٲلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَ نحنُ عَمّا نَفْعَلْ نُسْٲلُ»
عیلمی تەمام و ئیرادەی تەمام قودرەتی تەمام «خالق الٲنام»
«بِالٲشْيا، لَها، عَلَيْها» بێ قیل «بتَفصيلها لِلخَلقِ دَليل»
«ٲلا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقْ» بزان «و هُوَاللّطيف الخبير» بێ گومان
ئەڵبەتتە ئیجاد لایق بەو دەوێ خالیقی ڕێکی هیچ کەس ناکەوێ
عیلمی نوقسان و ئیرادەی نوقسان قودرەتی نوقسان تائیفەی ئینسان
ئەر کەسێ چاوی دڵی بوێنێ سیوای کاسبی چی تر دەمێنێ؟
بڵێ بەو کەسە وا دەڕۆت بە ڕێ: بزان دەزانێ چەند هەنگاو دەنێ؟
یا هەنگاوێکی چەند بنگس دەوێ؟ ئەمڕۆ یا سۆزوو، کەی دەگەتە جێ؟
لەدوای سوئال وە بێ قوولەقوول مەعلوومە ئەوە پێی ناڵێن زوهوول
«فی ٲظْهَر الفعل» ئەمە حاڵییە! لە حەرەکاتی ئەعزادا چییە؟!
بێ خەبەر لە حاڵ ئەووەڵ و مەئال بە ئەوە دەڵێی «خالِقُ الٲفعال»؟!
بۆ ڕوتبەی ئیجاد بۆچی دەکەی نەسب؟ مەزهەرە و مەحەل «ذو الكسب» و «فَحَسْبْ»
شوهرەتی مەزهەب حوکەما وەیە ئەوان لەلایان وەسائیت هەیە
«ٲمّا تحقيقاً» لای ئەوانیچ واس موئەسسیری «فی الوجودْ» هەر خوداس
خەلایق ڕۆین ئەلای ئەفلاتوون چی دەڵێی؟ بڕۆین لە ترسی تاعوون؟
لە جواویاندا قسەی ئەمەیە: تەماتان چییە؟ عالەم کورەیە،
زەمین مەرکەزە، ئەفلاک وەک کەمان، حەوادیس وەک تیر، ئینسان وەک نیشان،
«والله الرّامی فَٲيْنَ المَفَرّ؟» وَهذا الكلامْ يُشعِر بما مَرَّ»
ئەر نەقڵی و عەقڵی لەلات مەعلوومە حاڵی ئیعتیزال تەواو مەفهوومە
حوکەمایچ بوون وەک موتەکەللیمین ئەمجار ئەو مەر هەر پشت دا لە زەمین!
ئەگەر سوئالی وەها جارییە «مُكَلّفْ بِهِ» ئیختیارییە
مەخلووق بوو ئەسڵی تەکلیف بەتاڵ بوو، مەدح و زەم، سەواب، عیقاب لەناوچوو
بۆ ئەشعەرییە هیچ مەعنای نییە ئەو خرابەیە لەسەر جەبرییە
جەبریی ئەوپەڕ خەیر، ئی ئەم پەڕ شەڕە ئەم پەڕە سەرحەد پڕ داوا و گەڕە
لە «مُرْتَعِش» و «بَطِشْ» عەرزی کەم لەرزینی ئەوی و لەرزاندنی ئەم
یەکێ ڕاکێشن، یەکێ خۆی ڕاکا یەکێ لاڵە و، یەک خۆی قسە ناکا
فەرقیان هەیە ئەم چەند سوورەتە ئەر حیسسی بوێ بە زەروورەتە
بۆچ ئینسان هەروەک حەجەر دەی قەرار نەیوێ قودرەت و فیعل و ئیختیار؟
خۆ موکەللەفە و موعاقەب موساب لەسەر کرداری چاک و ئی خراب
فایدەی تەکلیفیچ هەیە بیزانە داعیی ئیختیار فیعلی ئینسانە
ئیسنادی فیعلیچ ئەبال ئەو، بفام بە حەقیقەتە هەر وەک «صَلّی» و «سام»
نسووسی قەتعیش هەیە بێ شومار خەتمێ بخوێنە لەسەر تا بە خوار
هەر مونافی هات لێت بگرێ تەریق بۆ دەفعی بکۆش بە یاریی تەوفیق
ئەمە ڕێکی عەقڵ چلۆن دەکەوێ بۆ عیباد «ٲصلاً» هیچ فیعلێ نەوێ
ئەر دەڵێی جڵەو بەم لادا بادە لەدوای تەعمیمی عیلم و ئیرادە
«ٲلجَبْرُ لازِمْ قَطْعاً وَ حَقاً لانّهما اِنْ تعلَّقَا
بوُجُودِ الفعل» واجبە وجوود؛ جەهل و تەخەللوف بۆ مراد مەردوود
«ٲوْلَا فامتنع»، چاوی ئیختیار لە دینی وجووب، ئیمتیناع بێزار
«يَعْلَمُ يريد ربّی فی الٲزَلْ اَن عَبدَهُ يتركْ ٲو يفعَلْ
ذا الفِعلَ والْقَوْلْ فی ما لا يزال بٳختيارِهِ؛ رُفِعَ الٳشكال»
مەڵێ لەمەدا وا دای دیاری ئیختیار کردن بێ ئیختیاری
بۆچ؟ بوو ئیختیار بە موتەعەللەق بۆ ئیرادە و عیلم خالیقی بەر حەق
«ٳِذِ الوجوبُ بالاختيارِ مُحَقِّق لَهُ فَلا تُمارِ»
ئەوا مەعلووم بوو ئەفعالی عیباد نەبوو لە تەرزی حەرەکەی جەماد
«وَٲيْضا يُنْقَضْ بٲفعالِ الحق» قائیل بە وجووب «علی الحق ٲحمق»
«تلخيصُ الكلام» لەلای عەقڵی ورد زەروورەت جەبری مەحزی بەتاڵ کرد
بۆچ؟ ئەگەر نەوێ بەسیرەت دەربەس فەرقی مورتەعیش دەگەڵ بەتیش هەس
دیگتە ئیرادەت چلۆنە مەربووت بە تەرەف سوعوود نەک بەلای سوقووت
«هَلْ سمِعتَ قَطْ: ٲيّها الحجر! قُم، لا تَقمْ، من ٲجْهَلِ البشرْ
فكَيْفَ ظَنُّ العاقل الحاذِق بربّ العرش العليم الخالِق؟»
بێ جیهەت دەیێت فورقان و ئینجیل؟ «لا وَباعِثِ الّرُسْلِ بالّدليل»
باز لەم لایچەوە ئەدیللەی نەقلی هەر وەکوو حوجەج قەتعییەی عەقڵی
سەدای دای لە گوێی دەروونی ئاگاهـ «لا خالِقَ للٲشياء ٳلّا الله»
پەس وا واجب بوو عەدل و ئیقتیساد لە ئیعتیقاددا بۆ ئەهلی ڕەشاد
گوێ نە لە ئەم لا، نە لە ئەولا کەین لا ذا، ولا ذا، ٲمْر بَیْنَ بَیْنْ
شەرعی ئەقدەسی «عالیُ الجناب» بەو ئەمرە دەڵێ کەسب و ئیکتیساب
بۆچ بۆ تەعەللوق قودرەت بە مەقدوور وەجهی ئیختیراع هیچ نییە زەروور
«فی الٲزَلْ قدرةْ ربّنا المُطاع» بەستە بە عالەم بە بێ ئیختیراع
«عند الاختراع بنوع آخر من التعلق» پەنجەی دا لە دەر
تەعەللوقێکیچ با بوێ دیسان نەوعێ تر لەبۆ قودرەتی ئینسان
هەر نەوعێ هەیە بە شەرعی موختار موسەمماس بە ئیسم کەسب و ئیختیار
دەزانین هەیە نازانین چییە بۆ ماهییەت ڕێی عیبارەت نییە
ویجدان پێت دەڵێ هەیە ئیختیار عیبارەت دەڵێ نایزانم هاوار
بۆچ عەیبە تەسدیق بە وجوودی شەی نەزانی بەیان حەقیقەتی کەی؟
بەعدەز دەلائیل بۆ بوون ئاوردن هەروەها دەیێت بۆ تەقریر کردن:
«فِعلُنا داخِلْ تحتَ القُدرتينْ بِجهتيْنِ مُختَلِفَتَيْن
مَقْدُورُ الله مِنْ حَيثُ الايجاد مِنْ جِهَةِ الكَسْب مَقدورُ العباد»