عەقیدەی مەرزیە/مبحث الخلافة و الامامة

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الخلافة و الامامة
حەقە خیلافەت ئەربەعەی ئەشراف «بٳجماع الصحب و بالٳستخلاف»
هەر چلۆن کەوا بووگە بەو تەرتیب لەلای موجتەهید «ذورٲی»ی موسیب
ئای چلۆن داڵە لێی ئای شامیخە ڕەواسی سونەن ڕاس ڕاسیخە
«انظر لكلِّ لِكلِّ واحد ٳن فقدتها فلا تجاهد»
«ٳذ كفی الاجماع و هو معتمد لم يكن ٳجماع ٳلّا عن سند»
هەرگاهـ مەفادی ئیجماع قەتعی وێ غەیری تەواتور با گشت زەننی وێ
دەگەڵ ئەمیچە نییە لە ئوسوول ئیمامەت؛ با «ظنّ» تێدا وێ مەعموول
ئیجماعە وجووب مەنسووبیی ئیمام لاکین ئیختیلاف هەس «بين الانام»
لەسەر «حەق» یاخۆ لەسەر بەرییە، دەلیلی سەمعی یا خۆ عەقلییە؟
مەزهەبی ئەهلی حەقە بە قەتعی واجبە لەسەر خەڵقی بە سەمعی
مەزاق تاڵ دەوێ لەم قسەی تاڵە؛ وجووب لەسەر «حەق» ئەمرێ بەتاڵە
لەسەر «حەق» بوویا، چاک بووە حاڵی، زەمان لە ئیمام نەدەبوو خاڵی
خۆ حوسن و قوبحیچ هیچ عەقڵی نییە؛ دەلیل وا نەبوو سیوای سەمعییە
خەیر، لاچین لەسەر ئەم گفتوگۆیە، یا مەزهەبی من یا خەیر ئی تۆیە
ئەر لەسەر خودا واجبە وای کرد وەر لەسەر خەڵقە بەجێیان ئاورد
ئەر ئیرادەی کرد خاڵقی بێ چوون ئیمام عەلی وێ و، خەڵقی مانیع بوون
عەقڵت بۆ خودا ئەوە بۆچ تێرێ نەتوانێ واجب خۆی بەجێ بێرێ؟!
یا کەسێ وەکوو حەزرەتی عەلی ساحیب عیززەت و ڕیفعەتی جەلی
بە سەد چەندانەی بووبەکری سیددیق ساحیب عەشرەت وێ و شەوکەت بە تەحقیق
«و لاسيّما ٲسدُ الله» وێ موجتەهیدی وا و لە «نص» ئاگا وێ
ئەو کەسە چلۆن لە کەس دەترسێ یا لە تەقلیدی کەسێ دەپرسێ؟!
بۆچ دەگەڵ ئەو سێ نەیکرد دەس و برد بۆچی دەگەڵی «معاويه»ی کرد
خودای تەعالا ئەڵبەت خودایە حەزرەتی «عەلی»یچ «اسد الله»یە
کەس ئیمام نەبوو بێ ئەم بە یەقین «كَرَّمَ الله وجهَهُ آمين»
بێ قسە بکەین لە «ٲفضليّه» ئەو بە تەرتیبی خیلافەت نییە
چونکە دەلائیل «من الجانبيَن» «متعارض»ن، بە کام عەمەل کەین؟
وەهایچە نییە خۆ ئەم مەسئەلە تۆ بڵێی شەرتە بۆ ئەو عەمەلە
یا ئەر تەوەققوف بوێ تێیەدا واجبێ ڕوو کات خەلەل پێیەدا
خوسووس ئیمامەت جائیز وێ و مەقبوول، دەگەڵ وجوودی «فاضل»، بۆ «مفضول»
بۆچ؟ «ٲفضلية» هەر وەکوو عیسمەت نییەن هیچ کامیان شەرتی ئیمامەت
بەڵکوو شرووتی سەر کاری ئیمام قودرەتە لەسەر تەنفیزی ئەحکام
وەک تەجهیزی جەیش بۆ ئەمری جیهاد ئیقامەی جومعە و، جەماعات، ئەعیاد
ئیقامەی حدوود ئەخزی سەدەقات سەددی ئوغوور و قەتعی نیزاعات
قەتعی عیرقی ڕەهت موتەنەججیسە موتەغەللیبە و موتەلەسسیسە
حەققی مەزلوومان لە زاڵم سێنێ بە «ضبط» و بە «ربط» هیچ دانەمێنێ
موسلیم، حوڕ، عاقڵ، باڵغ وێ و، زەکەر سائیس وێ و، زاهیر، مەرجیع بۆ بەشەر
نەک موختەفی وێ یا خۆ مونتەزەر بیکێشی دەگەڵ عەدەم سەربەسەر
بەڵ قورەشی وێ و پاکیزە سییەر خوا نەسلی عەلی، خوا نەسلی عومەر
ئەگەرچی بە فیسق مونعەزیل نەوێ عەدلیچی هەر وەک شەوکەت پێ دەوێ
قووەتی ڕەئی و عیلمی دەگەڵ وێ ئەفزەل وێ یا خۆ غەیری ئەفزەل وێ
لاکین ئەئیممەی فەحلی کەسیرە وەک فیرقەی سەلەف سەفی سەریرە
هەر بە تەرتیبی ئەمری ئیمامەت حوکمیان هەیە بە ئەفزەلییەت
«فاحكم ظاهراً بٲنهُمُ لَو لَا سَنَد لمَا حكموا»
«والزم دٲبهم بلا تعلّل وَ فوّض الحق الی الحق وقل»:
ئەفزەل ئەو کەسە ڕەوزەی ئەزەلی دای لە دەماخی بۆی «لا يٲتلِ...»
لە ئەوجی سەمای عالیی نبووەت ««ما طَلَعَتِ» لَهُ طلعتْ»
ئیسمی دەگەڵ ئیسم گەورەی ئینس و جان نویسیاگە لە گشت ئاسمان
«روح القُدْسْ» هەرچی لەو عەرز و توولدا ڕژاندی بە دڵ پاکی ڕەسوولدا
لە خۆی هەردوو دەس مەرحەمەت بەردا پێچپێچ خیگەی فەیز پێچ دا لە سەردا
فەرقی نەکردن «ٲصلاً» لە هیچدا ڕژاندی بە دڵ سافی ئەویچدا
چی دەڵێی ئەی دڵ پڕشوبهە و پەلید! دەگەڵ حوب هاوشان کەلیمەی تەوحید؟
ئەوە کە شوکری لەسەر ئەنامە ئەوە سەببی ئەو سەببی ئیسلامە
هەر ئەوە «اتقی» و، ئەتقا ئەکرەمە ئەکرەم ئەفزەلە و پایەی ئەعزەمە
«ثانِیَ اثنينِ» دەڵێ بە تەحقیق: بەعدەز نبووەت تەسدیقی سیددیق
زیکری ساڵحان ڕەحمەتی وا پێ من لە کوێ، مەدحی سیددیقی لە کوێ؟!
زیکری ساڵحان کە پێی هاتە بەین سەڵای «حيّهل بعمر» دەدەین
«ثانی الافضلين من الٲربعة يصافح الحق اولا معه»
«هل غيرُهُ مَن وافَقَ الآيات، سنن الرسول، كذاك التورات؟»
بە ئایەت لەبەر جیبریل ئاوردن هەر «خاصّه»ی ئەوە تەلەففوز کردن
ئەو دەبوو، حەدیس دەڵێ ڕووبەڕوو، بەعدەز پێغەمبەر، ئەر نەبیی دەبوو
«و لو لم يكن شمساً سارية» خەففاش! «ٲينَ هُو واينَ سارية»
وجوودی و جوودی بەحری خیزەم بوو بۆ وە لەو توغیان نیلی حیکەم بوو
بەس نییە خەبەر «يا خيرَ البَشر!» ليبك الاسلام» بۆ مەوتی عومەر
فارووق مرد، زوڵمەت داگرت خافیقەین پێی دەوێ زیای چرای «ذی النورين»
شەبیهی دوو شەخس حەبیبی جەلیل، «ختم النبيّين»، جەنابی خەلیل
«زوج نَيَّرِي ٲوجِ ذا الفَلَكْ» ئەر دەبوون تا چل بۆی دەبوون یەک یەک
«لَهُ كَرَّتَين «ما عَلَی عثمان...» و هو مَرَّتَين اِشتری الجنان»
«يَدُهُ يَدُ النَّبی الٲبطَحی منه الملائك طُرٲً تستحی»
«سَبعون الفاً كلِّ اِستَوجَبْ ٲن يدخل النّارَ و ٲن يُعَذّبْ»
«بشفاعة من ذاك الجناب داخلو الجنة من غير حساب»
«كان لِلِقا النبي خميصاً لِذا ما خَلَعَ ذاك القميصا»
«حَتّي لَقِیَ النَّبی سَعيداً ذا مرتبة ٲسنا شهيداً»
چرای «ذی النورين» ئەوا کوژیاوە پاڵ دە؛ چار نییە، وەلای دەرگاوە
بابی مەدینەی عولوومی هودا قالیعی بابی خەیبەری عیدا
وەلیی موئمینین، ئوسوە و موقتەدا مورتەزایە و موجتەبا و موهتەدا
چلۆن فەزڵێکی وازیحە و جەلی «من كنتُ مولاه مولاهُ علیّ»؟
«و عن شٲنِهِ العلیّ يُجَلّی: اَن رُدّتِ الشمس لكی يُصلّی»
نەوری حەدیقەی گوڵشەنی سەفا نەوری حەدەقەی عیرفان و وەفا
کەوکەبی برووج ئەوسافی جەمال ئەسەدی بێشەی نعووتی جەلال
«ٲخ حبيبِ الرّبِّ المهيمن حبَّهُ عنوان كتابِ المؤمن»
«خُصَّ به من حضرةِ المختار انتَ قسيمُ الجنة والنّار»
«ما ٲحد عن الصراطِ جازا حَتّی يُرَقِّن له الجوازا»
درەختی ساحیب میوەی ڕائیقە فەرق ناکا میوەی ساحیب زائیقە
«ٲليسَ رٲسَ بدن الوجود رٲسُ حبيبِ حضرة الودود؟»
«ما جاء ما جا لَهُ لِٲحَدْ مِن صحب النبیّ؛ قالهُ ٲحمد
هَل زَوَّجْ «زهرا» غيرَ ذا الفتی؟! هل ٲتی ٳلّا فيهِ «هل اتی»؟!
کێس گەیشتوێ تا ئەو نیهایە؟ لە شەئنیدا بێ تا سێسەد ئایە؟!
«ٲلَيس قالَ وَلَدُ الخطّاب، مَع ذلك الفضل لِذاك الجناب»
پەناهـ بەو خودای «ذی الآلا» و مینەن لەو موعزەلە بۆی نەوێ «بوالحسن»؟
کێ بوو قائیل وێ بە «والله ما تنزّلتْ من آية مِن سَما»
ئیللا دەیزانم یەک یەک بە ئیسبات لە چی دا و، لە کوێ و، ئەسەر کێ و، کەی هات؟
«و هذا الكلام لا تغفل عنه علیّ منّی و ٲنا منه»
«و بذا الحديث علمُنا حَصَل فی هذا الفتی من عيسی مَثَل»
شەمسی ئاسمان عیزز و تەوقیرە ئاسار کەسیرە ئەنوار شەهیرە
ئەر مەدحی بکەم مەدحی خۆمە فاش نووری ئەو لە کوێ و بینایی خەففاش؟!
«ٳجَتَثّ مِنَ الدنيا اجتثاثا وَ يايَنها قلباً ثلاثا»
«جادَ بالوُجوُد فی الرّبِّ المعبود غاصت نفسهُ فی بحر الشهود»
مورادی موراد ڕەببی هادی بوو «مورادی» قازی بۆ مورادی بوو
طاعَ لٲمر يمضی وَ مَضی مَا راعَهُ ما قضاه القضا
«ٲسلَمَ وَجْهَهُ لما جَبَهَهْ» «فكرَّم الله تعالی وجههْ»