عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحسن و الحسین رضی الله تعالی عنهما

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الحسن و الحسین رضی الله تعالی عنهما
هەر چی پەنهان کرد حەق لە شەجەردا دیارە لە فەرع نەور و سەمەردا
ئەولاد کە «اولی» و فەزلی جەلی بوو ئەولا تاج «لولا»، ئەم لا عەلی بوو
نواندی ئەوساف کەمالی ئەسلەین ئایینەکەی ساف حەسەن و حوسەین
ئەخلاقی حەسەن نایەتە تەقریر؛ زوان کام کەلام؟ خامە کام تەحریر؟
لە وردەی هیممەت ئەو ئەر ئاگاهی نەلەخشی و بەخشی مەرتەبەی شاهی
ئیسلاحی حەسەن «بين المؤمنين» «ٲحياهم، ٲحياهُ الله آمين»
فیعلی «للعباد للمعبود» دەوێ مەهدی لە ئەولاد ئەو مەوجوود دەوێ
گوزەشت لە شاهی وەسەر ئەشباحدا فەرمانفەرما بوو وەسەر ئەرواحدا
بەم تەحریرە چاک موئەییەد دەوێ: «قوتب هەر لە نەسل موحەممەد دەوێ»
تەرەججیی حەزرەت چاک زوهووری کرد ئاوڕووی بۆ ڕووی ئەمر موعاویە ئاورد
بەو موددەی شەش مانگ ئەو ساحیب فنوون ثمّ «الخلافة بعدی ثلاثون»
قوربانیی کەعبەی وەفا: ئیسماعیل بورجی سەیری میهر سەییدی جەلیل
بەقای لازم بوو؛ تا تەمام بێ دەور فیدای پێ دەویست، چلۆن؟ حوسەین تەور
تەدبیری تەقریر «خالق الوری» چ چاک تەعبیر دا لە «ٳنی ٲری...»:
ڕۆحی حوسەین هات، فەرمووی: های خەلیل! من بەدەل، نەیکەی، وەختی خۆی، دەخیل
چون نیسبەت بە فەزل مەعریفەی ئەو زات دەدوت بەدەل بۆی نەکیرەی لێ هات
«قال، واصفاً، حضرةُ العليم: و فديناه بِذَبح عظيم»
پەز ئەرچی چەرای ڕەوزەی نەعیم بێ دەشێ بۆچ لایەق وەسفی عەزیم بێ؟!
ئەڵبەت ئەو زەبحە حوسەین بوو، ڕاسە ئەسفیا هەر چی دەفەرموون واسە
گوزەشتی زاهیر باتین هاتە بەین ئەو خاسەی حەسەن، ئەم خاسەی حوسەین
کە شەرەفناک بوون «مُقَدِّمَتَين» حاجەت هەس باسی نەتیجە بکەین؟
بۆ پاکیی عیترەت مورید، نەک مەرید، هل يُريد غير «ٲنّما يريد...»؟
موعامەلە کەوت ئەو موباهەلە؛ موجامەلە کە نەک موجادەلە
دانا دەلیلی زیادتر نەویست وەجهی تەسمییەی فاتیمەی بهیست
دەڵێن: سوئال کە تا لێت نەبن گوم دەڵێم: مەعلوومە «لا ٲسٲلكم...»
فائیدە نادات شایستەی ئەعمال «ٳلّا بالذی يعرف حقّ الآل»
تا سەڵات لەسەر ئال و بەیت نەدەی ئیددیعای قبووڵ دوعای خۆت نەکەی
ئاگات لە خۆت وێ، قەدریان بزان «بغضهم نفاق، حبّهم ٳيمان»
ئیمان وە بێ حوب ئالی پێغەمبەر ناکا بە دڵی هیچ کەسدا گوزەر
مەشرەبت ئەگەر بائینسافییە «ٳنّی تاركّ فيكم....» کافییە
بچۆ سەواعیق بێران بیخوێنە لە شەئنیاندا هیچ دامەمێنە
غەیری زاتی حەق «جَلً، تقدّس» سیوای پێغەمبەر بزورگتەرێ هەس؟
خۆ سەر کاری حەق «باری البريّة» لە ڕەبت و نیسبەت فرزەند بەرییە
پەس لەلای فامین هەر کەسێ کەسە وتت: ئەولادی پێغەمبەر بەسە
ئەوانت لەبەر چاکە گەرەکە مەعرەکەی ناوێ ئەو موشتەرەکە
ناشێ ویجدانت ئەمە نەزانێ نیسبەتی خاسەی پێغەمبەر کوانێ؟
هەس ئەم مەسئەلە کەس لە بەری وێ فەرعی بێ عەمەل لە بەش بەری وێ
«رَبِّ لا ٲحصی ثناء عليك البدء والعود منكَ و اليك»
لە سەرمان شوکری تۆ بێ حیسابە بۆ ئەم نەبییە و ئال و ئەسحابە
فەرمانیان وەدەس سەفیری دین دا وە تابیعین دا و موجتەهیدین دا
چ موجتەهیدین؟ ئەسحابی ئەقوال چ موجتەهیدین؟ ئەربابی ئەحوال
وەکوو مەشایخ هەموو تەرائیق «جزاهم الله بٲجر لائق»
باوەڕمان هەیە تەسدیعیان کێشا لە ڕێی دینەدا گشت سەریان ئێشا
کول ئەهلی کەمال بە تەکمیل خەریک کول ساحیب سلووک مەشغوولی تەسلیک
درێغیان نەکرد لە شەرع و لە وەرع چ زاهیری شەرع، چ باتینی شەرع
بەوان ئیحیا بوو ئەسڵ و فەرعی دین «ٲحياهم الله ربّ العالمين»