عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحیاة و العلم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الحیاة و العلم
تەقریری مەزهەب ئەهلی حەق کریا ئیجازەی تەقریر تەرزێ تر دریا
ئەمە تەحریری ئوسوولی دینە هەڵگرە بە دڵ هەرکام یەقینە
«مثبتو الصفات» ئیختیلافیانە: سیفات زائیدن «علي الذات» یا نە؟
ئەو کەس وا قەولی هەس بە زیادە لە سیفات خەواس دەکا ئیرادە
خاسەی وەسفی عیلم دانستەن شعوور خاسەی ئیرادە قەسدەکەی مەشهوور
بۆ وەسفی قودرەت خاسەی ئامادە: «تأثيرّ علي وفق الاراده»
چە حاجەت قەڵەم توولی پێ بدات؛ «فقِس عليها سائرَ الصفات»
«و تلك الخواصّ ليست عينه، و هو ظاهرّ، و لا غيره»
بۆچ؟ «في الوجود الخارجي» نییەس تەمایوزیان لە زاتی ئەقدەس
«فَلِذا قالوا، جزاهمُ الخير: بان الصفات لا عينّ، لا غير».
«والغيرّيهُ التي استبان منها الاستلزام لوصف الامكان»
«المفتقرُ المجسوج العائل في الوجود الى تأثير الفاعل»
غەیرییەتێکە «ذات الاقتران للتمايز الخارجي» بیزان
ئیرادە دەکرێ خەواس لە ئەوساف اذ الصفه مايه التصاف
و بێ ئەو خەواس لازمەی سفات ناوێ ئیتتیساف «بالفعل»ی بۆ زات
«كيف لا يكون مقصوراً علي حصولِ تلك الخواصَ، و لا
شيء من عالم مريدٍ قدير بلا شعور قصدٍ او تأثير،
مثلاً، بهذا المعلوم المذكور لهذا المراد، في ذاك المقدور
عالماً به، مُريداً لَهُ، قديراً عليه، فذر من لَهوا
و ليست نفسُ ذي المباديات كذلك، فهي كانت عينَ الذات
و ان لم تكن عينها يلزم في تلك الخواصَ لله الأعظم»
ئیحتیاج ئەباڵ غەیری زاتی خۆی ئەمرێ شەنیعە، دەشێ لێی لادەی
«و اِن يَستَند ذا الغيرُ لهُ يعني اليه، جلّ شَأنَهُ
ئەو کەس کە دەڵێ سیفات عەینییە قەسدی بە سیفات «پێ» مەبادییە
لاکین کام مەعنای لێ دەکەی تەما «قُل هذا المعني و هو انّ ما
مَع تلك الصفات يَصدُر عن الذات يصدر عنه بدون الصفات
يَعني: لا يحتاج ال الصفاتِ و تلك الخواصّ لنفس الذات»
ئەگەر عەینییەت بەم مەعنا نەوێ بڵێ، بزانم بە چە ڕەنگ دەوێ
لە لای خۆی کەسێ تەسەوور بکات کە موتتەحید وێ سیفەت دەگەڵ زات؟!
ئەر چاوی عەقڵت بینش ئالوودە، دەوینی سیفەت وەک زات مەوجوودە،
ئەو بە غەیرەوە قیامی هەیە، زات خۆ قیامی بە نەفسی خۆیە
«و ما يكونُ الي غيرِهِ محتاجاً في أن يقومُ به
كيف يكونُ عيناً لِما لا يحتاجُ الي غيرِهِ أصلا؟!
لذا نفاها رأساً ذو اعتزال واثبَتَ الخواصّ ريمت بالأحوال
فيما لسان البيان قررَّ دَقَّقِ النظر الى ان يظهر
أنَّ المالَ واحِدّ في الكلّ والله أعلمُ بالدّقِ والجُلّ»