دیوانی مەحوی/ێ
Jump to navigation
Jump to search
-1-
[edit]نەڵێ مەردم کە دنیا پشتی لەو، ئەو ڕوو لە دنیا بێ | کە پووری زاڵە، بۆ چی پیرە زاڵی پێ ڕەزا نابێ! |
لە دەروێش و لە شا ئەم فاحیشە ئاخر دەکا حاشا | گەر ئەهلی غیرەتی، بەر لەو لە خۆی و ئەهلی حاشا بێ |
ئەگەر تاجت لە سەر کا، سەرتی پێوە قوت ئەدا ئاخر | موبارەک کەی دەبێ ئەو خەلعەتەی وا خەلعی لە دوا بێ |
سبەی خاکت بە سەر، وەک من دەبێ تحت الثّریبێ جێت | بڵا ئەمڕۆ کە خەوتی مەسنەدت تەختی سورەییا بێ |
لە بەر هەر دادەڕنرێ جل، چ پیناوی، چ چیناوی | دەبێتە لوقمە لوقمە پاقلە یا پاقلاوا بێ |
برا، فکری چرا! کیبریتی فرسەت تا لە دەستایە | شەوی یەلدا لە پێشە، ڕۆژی عومرت وەختە ئاوا بێ |
بکەین ئاهـ و فوغان و ئاگرێ بەردەینە خان و مان | خەراباتی مەحەببەت حەیفە بێ ئاشووب و غەوغا بێ |
لەگەڵ فەریاد و گریە حازرە فەریادرەس مەحوی | لیبکُوا ڕێ دەدا پیری تەریقەت تیفلی ساوا بێ |
-2-
[edit]لە تاو ئەعدا عەدوو بەر نیوە دوژمن ئیلتیجا بارێ | لە چنگی گیانەڵاوی فیرقەتا ماوم ئەجەل چارێ |
بەڵا هەر وەک کولە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد | مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ |
ئەسیری زوڵفە دڵ، ئەی بازی غەمزە، غیرەتێ، حەیفە | زەلیل، ئەم عەندەلیبە کەوتووە بەر دەستی قەل، چارێ! |
نە پێیەک هەڵگرێ شوێنی، نە دەستێ گەییە داوێنی، | خودا! دەرحەق بە ئەحواڵی منی بێ پا و پەل، چارێ! |
عیلاجی دەردی عاشق بۆتە خاسەی ئەو دەم و لێوە | شیفای ئەمرازی سەودا خاسیەت چەشمەی عەسەل چارێ |
مەگەر قەتعی نەفەس چاری بکا، وەرنا نییە هەرگیز | لە پێوەندی کەمەندی پڕ غەمی تۆلی ئەمەل چارێ |
لەگەڵ ئەم عیلمە مەحوی داغداری جەهلە تۆ تەوفیق | تەبیبی بۆ مەریزی دەردی عیلمی بێ عەمەل چارێ! |
-3-
[edit]بە نۆشی جانی وەردەگرم پیاڵەیی زەهری هەر نێشێ | بە دەردی دڵ بچم گەر بێ لە جەوری تۆ دڵم بێشێ |
بەوەم زانی لە باغا چقڵی گوڵ هەڵچەقیە داوێنی | کە لێرە دڵ لە سینەمدا برینی نەشتەری دێشێ |
شوکر یار ئیزنی دام هەم گریە کەم هەم قوڕ بە سەردا کەم | بە جارێ شاهی من بەحر و بەڕی بەخشی بە دەروێشێ |
لەمێ مەیدانی عیشقە، کلکە ڕێوی ڕیشی تۆ، زاهید | چ بێ قەدری؟ دەبێ گەر شێری بێتێ کلکی ڕاکێشێ |
وتم ڕوخسەت دە جانا، دا بە قوربانی لەبت کەم جان | وتی بەحرێکی شەهد ئەڵبەت دەنیشێ پێیەوە مێشێ |
خودا گرتوو دڵم، چۆتن بە گژ شۆر و شەڕی عیشقا | بە نەسسی ئایە ئەفلاک و زەمین ئەم بارە ناکێشێ |
سەنەد بێ مۆر و خەت دەعوەی مەحەببەت کردنە مەحوی | تەعەششوق، بێ دڵێکی داغدار و سینەیی ڕێشێ |
-4-
[edit]دەبێ دڵ ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ | شەو و ڕۆژی فیراق و وەسڵی دولبەر تا بگونجێنێ |
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وا دەکەم هیچە | چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووە دوێنێ |
زووبانی حاڵی پەروانە لە وەختی سووتنا دەیوت: | کەسێ واریسمە وەک من بێ، لە عشقا خۆ بسووتێنێ |
ڕەقیب ئەڵبەتتە ئیمشەو شەق دەبا، جانانە ئێوارە | بە عوششاقی تەقەببول دا لەباتی سەد دوعا جوێنێ |
بە غەیبەت کردنی ئەم بێ نەوایە تووشی خەجڵەت دێ | بڵێ واعیز بەس ئەم مێروولە بخوا، وازی لێ بێنێ |
دەنی تەبعی وەها غاڵب بووە، فیرعەونی ئەم عەسرە | نە وەک مووسا، لە کن جوو پارە بوو ئیمانی پێ دێنێ |
مەبزوە مەحویا لەم ڕێگەدا تا دەبیە خاکی ڕێ | ئومێدە دەستی گەردت هەر دەگا ئاخر بە داوێنێ |
-5-
[edit]لە سایەی دەوری چەرخی سوفلە پەروەر لەک بە لەک دەدوێ | سەگی ئاواتەخوازی ئێسکی وشتر لە شەک دەدوێ |
دەبینم شێری شێر ئەفگەن دەڵەک کەوڵی دەکا، دەبیەم | بە کۆڵێ کلکەوە ڕێوی لەگەڵ کەوڵی دەڵەک دەدوێ |
دەبینێ بایەزیدە، وەک یەزیدێکی دەبینن خەڵق | بە بێ پەردە شەیاتینی لە ئەحواڵی مەلەک دەدوێ |
نە ناوی ڕۆژ و مەهـ بردن، نە باسی سەدر و شەهـ کردن | مووەححید هەر دەبێ هەر یەک بناسێ، هەر لە یەک دەدوێ |
مونەججیم عومری زایع بوو لە بەحس و فیکری ئەفلاکا | کە پیرێژن هەمیشە هەر لە ئەحواڵی خەڕەک دەدوێ |
بە تاقە فەخری کیسرا، هەر خەوەڕنەق فەخری نوعمانە | دەنی هیممەت وەهایە هەر لەگەڵ کوچک و کەڵەک دەدوێ |
زەمانەی سوفلە پەروەر وا ڕەواجی سوفلەیی داوە | کە دایم ئەو دەمە سوێرە لەگەڵ نان و نمەک دەدوێ |
پەکی تێدا ڕەقیب ئەو شۆخە کوشتنمی کە لێ پرسی | ئیرادەی کاری خێر ئەڵبەتتە شەیتانی لە فەک دەدوێ |
موومەییز چەرخی کەچڕەو بێ، نەکەی مەحوی کەماڵت خەرج | زوبانی تێغی ئەو دەرحەق بە حەرفی من لە حەک دەدوێ |
-6-
[edit]دڵی بردم بە شۆخی دولبەرێکی تازە سەر لە نوێ | موبارەک بێ لە دڵ سەودایەکی کەی کەوتە سەر لە نوێ |
کەچ ئەبرۆ، دیدە ئاهو، شۆڕشین خوو، فیتنەجۆ، تورکێ... | خورۆش و شۆر و شینی خستە ناو ئەهلی نەزەر لە نوێ |
بە ناز و عیشوە پاک ئەرواحی پاکانی موسەخخەر کرد | بە غەمزە خاترانی دایە بەر تیری نەزەر لە نوێ |
سەبا کردوویە وەعدەی گەردی کۆیی، مەگری ئەی دیدە! | بە ئوممێدم جەواهێر سوورمە بۆ نووری بەسەر لە نوێ |
لەبی لەعلی شیفا بەخشی برینی دڵ دەکا مەرهەم | ئیشارەی چاوی دەکولێنێتەوە داغی جگەر لە نوێ |
بە شێوەی شکڵی شیرینی، وەکوو کاکۆڵی موشکینی | پەشێوی کردووە ئەحواڵی مەحوی دەربەدەر لە نوێ |
-7-
[edit]خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ | هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ |
غونچە بازاڕی نەزاکەت داری و تەنگی شکاند | هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ |
لەب شەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت، دڵم... | داغدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ |
لالە ڕووخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە | چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ |
عیشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە | چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ |
ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە | نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ |
مەحوی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ | گەر شیفای بێتن، بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ |