| کەلامێکە لە حیکمەت کەیل و جامیع:
|
عەتاکەر هەر یەکە، هەر ئەوشە مانیع
|
| ئەمەت زانی، لە کەس باکت نەما تۆ
|
زەرەردەر هەر ئەوە، هەر ئەوشە دافیع
|
| گەدا شەهـ، چونکە لا یفنىیە کەنزی
|
شەهەنشاهی هەموو دنیایە قانیع
|
| شوکر ڕووزەردی عیشقم، نووسراوە
|
لە سەر ڕووم ئایەتی صفراءُ فاقع
|
| لە قاپی عیشقەدا وەک شاهە بەندە
|
لە سەر خوانە چ مەتبووع و چ تابیع
|
| ئوسوولی دینی عیشقە سووتن و بەس
|
پەڕی پەروانەمە جمعُ الجوامع
|
| لوغاتی ئێمە ناڵە و ئاهە، قەتعەن
|
لوغەی وا ناگرێ «بورهانی قاتیع»
|
| کە تۆ دەرکەوتی ناڵە و گریە جۆشا
|
نیە ئەم جیلوە غەیری بەرقی لامیع
|
| زەلیلی حەسرەتم، مەحزوونی خەجڵەت
|
کە بۆ عومری عەزیزم دا بە زایع!
|
| بەیانی واقیعم کەم، کێیە ببیێ
|
کە سامیع زوو دەکا سەددی مەسامیع
|
| دەزانم چی م و مەحوی چم لە پێشە
|
مەگەر ئەو هەزرەتەم بۆ بێ بە سامیع
|
| کە ئیشی ئوممەتی بێ حەشر و نەشری
|
لە حەشرا هەر بەوە، بەو ڕەف و ڕاجیع
|
| لە سەر ئەو بێ، لە سەر ئال و سەحابەی
|
سەلاواتی پەیاپەیی، بێ مەوانیع
|