دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی م

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی  (1891)  by شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی
پیتی م

1[edit]

پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم دایکە کێرخۆرت هەواڵەی سووری سەر ئەبڵەق نەکەم
نییەتم بوو دەفعەیێ خۆمت پیا دەم باز وتم نەقسە بۆ ئەمسالی من با گوێ لە هەر ئەحمەق نەکەم
من کە شەهبازی شکار ئەندازی شاهیم پێ دەڵێن حەیفە با ئاهەنگی جەنگی سەر گەڕ و لەقلەق نەکەم
تۆ بە جارێ وەک ژنی فاحیشە پێت لێ هەڵبڕی نەء، وتم، خەیری نییە، چاوێکی گەر لێ زەق نەکەم
حیزە سا خۆت بگرە تا بۆت بێمە مەیدانی مەساف شەرتە هیچت پێ نەڵێم تا بن گونت نەستەق نەکەم
کۆنە حیزی شاری بەغدا، لێم حەرام بێ شاعیری گەر کوزی خوشکت وەکوو ئەیوانی کیسرا شەق نەکەم
هەر وەکوو مەستیم بە فەردێ گا، خوا ڕۆحم بەرێ مولحیدی کافر مەزەب گەر تۆش بە ئەو مولحەق نەکەم
من دەزانم کێ لە خشتەی بردوویی ئەمما چ سوود سەییدە، سەیید، قسەی سووکی دەبێ دەرحەق نەکەم
پێی بڵێ با مونتەبیهـ بێ تۆیش گەن و گوو بەس بخۆ با سلێمانی بە جارێ کافری موتڵەق نەکەم
عەهدە کردوومە لە خزمەت شێخ ڕەزا دا ورچە کوێر نەیخەمە ناو لنگی دایکت تا لە تۆی ئێرەق نەکەم

2[edit]

من بە ئاشووبم، بە جارێ خان و بانووتان ئەگێم ئیبنی مەشهوورتان دەیووس و پیاوی بەدخووتان ئەگێم
هەر لە کوڕ تا کچ لە ساڵی سەد هەتا دووتان ئەگێم یەک بەیەک هەمسایەکانی دەوری خانووتان ئەگێم
حەوشە وو کوڵان و بیر و دار و پەردووتان ئەگێم شەرتە هیچی دەر نەکەم تاکو کەنووتانیش ئەگێم
باوکی مەعلوومت نییە لەعنەت لە زاتت هەی تەرەس گوو بەگوێی دایکت چوزانم دایە بەرکێ پێش و پەس