دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ق
Appearance
1
[edit]| سوپای غەم دەورەیان دام دەس بە مەترەق | لە پاش تەشریفی تۆ دایانمە بەر شەق |
| تعالىٰ الله لە جەللادی فیراقت | دەڕێژێ بێ موحابا خوێنی ناحەق |
| مەپرسە بۆ لە هیجرانت نەمردم | کە من سەگ مەرگم و گیان سەخت و دڵ ڕەق |
| کە زینیان خستە سەر پەشت ماینە ڕەش کوێت | گەڕا چاوم لە تاوان زەرد و ئەبڵەق |
| لە شەوقی تۆ وەکوو مەنسووری حەللاج | خرووسی تەبعی من ئەیگوت: أنا الحق |
| لە بەزمی خەسرەواندا یەک زەمانێ | مورەخخەس بووم وەکوو دەستووری موتڵەق |
| ئەمێستاش تاقەتم تاقە و پەرێشان | خرووسم ئەخرەسە و حاڵم موفەششەق |
| لە بەر هەیوانی مزگەوت ئێستە بێ تۆ | وەها دێم و دەچم وەک حاجی لەقلەق |
| ئیلاهی عومر و جاهت بەرقەرار بێ | عەدووت سەرنگوون بێ و خۆت مووەففەق |
| سمێڵی شێخ ستار حَبلُ المَتينە | کەلامی شێخ ڕەزا وەحیی موسەددەق |