دیوانی شێخ نووری/تاکەکان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی شێخ نووری  (1970)  by شێخ نووری شێخ ساڵح
تاکەکان

شاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش[edit]

شاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش کە لە دووی عەیب و قسووری ئەم و ئەو عەوداڵی

ئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم[edit]

ئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم بەڵام نێزیکە سەییارەی ئەم و ئەو پێ بەسەرما نێ

بەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە[edit]

بەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە خۆراکی با ببێتە کولیچە و شەکەرلەمە

دڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو[edit]

دڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو بە شیری خەم بەخێوم کردووە ڕۆڵەی بەڵا بۆ خۆم

غروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا[edit]

غروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا ئەگینا جوان ئەبێ هەر ڕوو نوما بێ

بەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ[edit]

بەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ خودا ئەم غونچەیە، بۆچی نەپشکووت

هیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ[edit]

هیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ لە نەسری ئاخریدا، لێت بکەم من جەژنە پیرۆزێ

عەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو[edit]

عەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو ئەڵێی گوڵە کە بە ئاگر، گوڵاوی لێ ئەتکێ

وەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری[edit]

وەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری ئەویشت خۆ لەدەس دێ وەک سەگێ لاقی کەسێ نەگری

بڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە[edit]

بڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە عەرزی بکەن تاکوو قیامەت هەر ئەمە جێمە

بنازم وردە خاڵی دەوری لێوت[edit]

بنازم وردە خاڵی دەوری لێوت ئەڵێی زەنگی بەچەی شەککەر فرۆشە

نییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ[edit]

نییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ کە شووشەیی دڵی وەک تۆبە، بارەها نەشکێ

چۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان[edit]

چۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان قیمەتی یووسفی میسری و غوڵامی حەبەشی

سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە[edit]

سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە بە دڵ من غەم ئەخۆم بۆ ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەدایک بێ

هەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم[edit]

هەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم عەقڵی فێری ئەم و ئەو کرد و منی شەیدا کرد