دیوانی سالم/هـ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی سالم  (1860)  by سالم
پیتی هـ

1[edit]

تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاهـ بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاهـ
لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاهـ
وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاهـ
دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاهـ
بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاهـ؟
گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماهـ
قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت هەوەس پڕ زۆر و سالم دەستی کۆتاهـ