دیوانی سالم/ر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی سالم  (1860)  by سالم
پیتی ر

1[edit]

بە چین گرتوویە زوڵفت گردی ڕوخسار چلۆن سازش دەکا مارت لەگەڵ نار؟
بە خوێن بێ دڵ، بە گەرمی بێتە سەر جەرگ ئەگەر بێ تۆ دڵم شاد بێ بە گوڵزار
دەڵێم: وەک قامەت و ڕووتە مەهـ و سەرو گەر ئەم ساحیبقەبا بێ، ئەو کولەهدار
ئەگەر شەبها بەبێ تۆ خوابگاهم پەڕی قوو بێ، لە پەهڵوومایە وەک خار
سەبا سا بێ بەسەر گێسوویی یارا دەماغم خوشکە بێ بۆی موشکی تاتار
تولووعی کرد کە خورشید ئاینەی گرت لە سوبحا عەکسی ماهی کرد نموودار
تعالى الله چ سیحرێکی بینا نا لە نەزمی خاڵ و زوڵف و چاو و ڕوخسار
ڕەشی کرد و بڕی، خەم بوو، موزەییەن بە غازە و سوورمە و میقراز و پەڕگار
بە سونبولزاری زوڵفا کەوتە ناو باغ لە شەودا دڵ وەکوو شەبگەردی هوشیار
چنیی، گرتی، گەزی، بۆی کرد و لای دا: بەنەفشە و سونبول و سیب و گوڵ و نار
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم نە مانیع بوو نە حاجیب بوو نە ئەغیار
بە ڕووما وا لە ئەبرۆ تیغی کێشا وەکوو سەیفی عەلی بۆ سەففی کوفار
نە پێی ڕۆیین، نە ڕێ بۆ دەستی کۆشش ئیلاهی! کەس نەبێ وەک من گرفتار
دەکێشێ خوێنی سالم حەرفی ئیسمت وەکوو مەنسوور ئەگەر ببرێتە سەر دار

2[edit]

دڵ لە میحنەت کەیلە ڕێم کەن با لە غەم دەرچم لە شار ئەمڕۆ ڕۆژێکە لە جەمعی مەردومان بگرم کەنار
دەستەئەژنۆ دانیشم بۆ حاڵی خۆم بگریم بە زار موسم عید است و ما نومید از دیدار یار
عالمی در عیش و نوش و ما و چشم اشکبار
ئەی ڕەفێقان بێن بە مەردی چاری ئەم بێچارە کەن غەرقی لوججەی ژەرفی دەردم لەو دەمە سەر تا بەدەن
نەونیهالی شادومانیم بۆ نەبێ سا ڕیشەکەن هرکسی با یار در گشت گلستان است و من
ز اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لاله‌زار
ئەم جیهانە خولدە بۆ مەردوم وەلی بۆ من سەقەر عومری شیرینم بە تەڵخی چوو لەبەر توولی سەفەر
قەت لە موددەی عومری خۆمدا هەفتەیێ نەمدی حەزەر سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربه‌در
کس مبادا همچو من آواره از دار و دیار
لەو دەمە تا حاڵ لە داوی دوورییا کەوتوومە بەند نەبوە فاریغ بم بە ئانێ قەت لە ئافات و گەزەند
ڕۆژ و شەو مەشغووڵی ئەم زیکرەم بە فەریادی بوڵەند بینوا و دل پر از خار و غریب و دردمند
دست برد دل سر به زانو چشم در ره، دلفگار
دێتە گوێم دایم بە زاری ناڵەیی مەحزوونی دڵ بێقەرار و ئیزترابە ساڵ و مەهـ قانوونی دڵ
داتەپی کاخی موراد و تێک شکا ئەستوونی دڵ «بکره‌جو»یی شد ز هر چشمم روان از خون دل
عاقبت کردم دوا داغ فراق سرچنار
کەس نەبێ سالم لە دونیادا وەکوو من تووشی دەرد بێنەوا کەوتوومە غوربەت ناتەوان و ڕەنگ زەرد
شیعری مەولانا ئەخوێنم هەڵئەکێشم ئاهی سەرد خالدا گر نیستی دیوانه و صحرانورد
تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهار

3[edit]

جیلوەیی عیشقت دەکا هەردەم لە دڵ نوور ئاشکار پێشی دیدەی دڵ لە ڕووتا ئاگری توور ئاشکار
وام دەوێ سیڕڕی نیهانم قەت لە پەردە دەرنەچێ جەزبەیی عیشقت دەکا پێم ڕازی مەستوور ئاشکار
کردوویە لێم زەعفی خۆم و شۆخیی و جەور و جەفات چنگڵی بازی شکار و حاڵی عوسفوور ئاشکار
گەر بزانی نووکی پەیکانی موژەت چۆنەدێتە دڵ بۆت دەبێ سەعبییەتی سووراخی زەنبوور ئاشکار
سەبکی شیعرم شاهیدە بۆ دڵڕوبایی دڵبەرم سووڕەتی چینی دەکا تەزئینی فەغفوور ئاشکار
موددەعی خاتر ئیشارەی ڕووت دەکا حاشا مەکە مەبنییە بۆ بادەنۆشیت چاوی مەخموور ئاشکار
ڕۆژ کە زاهیر بوو نیشانەی دەفعی نوسخەی زوڵمەتە زوڵفی تۆ، بێ شەو، لە ڕووی ڕۆژ کردی دەیجوور ئاشکار
مەنعی زاریی دڵ کە سالم با نەدا عیشقت برووز بەزمی پەنهانی دەکا ئاوازی سەمتوور ئاشکار

4[edit]

ئەییامی عید و عەهدی گوڵە و مەوسیمی بەهار ساقی به روی یار ببین ماه و می بیار
جانە لە ماڵ و دەوڵەت و موڵکم عەزیزتر آن نیز بر کرشمهٔ ساقی کنم نثار
بێت و لەبم بگاتە لەبت دڵ بەڵەد دەبێ از فیض جام و قصهٔ جمشید کامگار
چیهرەت بە ئاب و ڕەنگی لەتافەت دەڵێی گوڵە یا رب ز چشم‌زخم زمانش نگاه دار
ڕەنگین دەبێ لە حاڵەتی بەزما بە شیعری من جام مرصع تو ازین در شاهوار
ڕێگا دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من موهوم نقطه‌ایست نه پنهان نه آشکار

5[edit]

ڕووت نازک و لەتیفە وەکوو نەوگوڵی بەهار قدت به راستی چو سهی سرو جویبار
ڕێ کەی دەبا بە سیڕڕی دەهانت خەیاڵی من موهوم نقطه ایست نه پنهان نه آشکار
زۆرئاوەرن فیراق و غەریبی و بێکەسی از دست هر سه تا چه کشد این دل فگار
بۆ من غەزایە قەتڵی ڕەقیبم بە ئەمری تۆ دانم مصاف راه و نترسم ز کارزار
وێران بکەی بە تەرزی جەفا گەر بینایی دڵ از وی به در شوم اگر آیم به اضطرار
مەشغووڵی مەشقە وا شەبی ئابان لە زوڵفی تۆ عقل طویل را نبود هیچ اعتبار
سالم نییە نەجاتی لە داوت بە نەقدی جان در ششدر غمت دلش افتاده مهره‌وار

6[edit]

وەکوو نەی تا لەبم نەگرێ لەبی یار نەی ئاسا دێتە گوێم ناڵەی دڵی زار
دڵی بیماری بێدارم لە زوڵفا دەناڵێنێ لەبەر توولی شەوی تار
سەری زوڵفت لەخەودا دێتە سەر ڕوو دەکا خەو خۆش لەبەر چاوم سیەهمار
وەها پایەی بینای هەستیم لەبن هات قوبووڵ ناکا ئەبەد تەعمیری میعمار
ئەگەر ئیفشا بێ نەفحەی چینی زوڵفت خەجاڵەت دەیگرێ ئاهوویی تاتار
وەکوو لەعلی لەبت دێ ئەشکی ئاڵم لە هیجرا گەر ببینم ڕەنگی گوڵنار
لە گەردنمایە تا زەنجیری گێسوو وەکوو من کەس نەبێ سالم گرفتار

7[edit]

یادی زوڵف و ئەبروو و موژگانی یار زەخمی تیرە، زەربی تیغە و زەهری مار
طرفة العَينێ جودا نابم لە دۆست گەر بە دەستم بێ زەمامی ئیختیار
وا لە قەیدی زوڵفتا ئاشوفتە بووم شوبهەیە کارم بە وەزعی ڕۆژگار
ئیبتدا دایەی ئەزەل تەنخواهی شیر دای بە تیفلی تالیعی من کووکنار
دەست ئەدا بۆم ڕوو لە ڕووماڵینی دۆست گەر موقارین بێ خەزان و نەوبەهار
کەی بە سالم دەردەچێ سالم کە بوو سەیدی سەحرایی شکاری شەهسوار

8[edit]

جەمعی زیددەینە لە ڕووی موویی سفیدەم ڕوخی یار گڕ دەبەستێ بە یەقین پەنبە لە نەزدیکیی نار
عەزمی ئەو شۆخە، وەلێ نازیمی زیددەینە مودام، سازشی دا کە لە ڕوخسارەوو موو، ئاگر و مار!
سوورەتی عاشقیی و پیریی من بێنە نەزەر: وەکوو تیفلێ کە بدا پەنجە لەگەڵ شێری شکار
شادیی و غوسسەیە بۆ دڵ، ڕوخی دڵدار و ڕەقیب تەرەب و ئەندووهە بۆ بولبولی شەیدا، گوڵ و خار
دڵی سالم بە سەفا عەکسپەزێریی ڕووتە ڕۆشنیی وا، بە ستەم، حەیفە ببێ تیرە و تار

9[edit]

خۆشا هەر جا کە فەسدی لەب دەکا، یار دەبێتە مەعدەنی لەعل و نەمەکزار
لە زەخمی خوێن وەکوو فەووارە دەقوڵێ شەهیدی ناوەکی موژگانی دڵدار
کە فەسساد قەسدی فەسدی لێوی تۆی کرد جیهان گرتی سەراسەر ڕەنگی گوڵنار
پەناهی بردە بەر چاوت دڵی تەنگ دەوای بیمار ئەگەر بکرێ بە بیمار
لە خاکی کوشتەیی زەنجیری زوڵفت سەحەر دێنێ سەبا بۆی موشکی تاتار
سەری زوڵفت کە ئیفشا بوو بە ڕوودا لەلام ئاشوفتە بوو تەرتیبی ئەشعار
هوما بگرێ دەبارێنێ لە پەڕ لەعل کە پیشەی کوشتەیی لێوت بە مینقار
دەترسم بێ لە ناکادا سەموومێ نە گوڵ بێڵێ، نە دڵ بێڵێ، نە گوڵزار
لە وەختێکا لەگەڵ تۆ ئاشنا بووم نە حاجیب بوو نە مانیع بوو نە ئەغیار
لە حاڵاتی نەزەردا لێم دەتۆرێ موژەت خوونڕێز، دڵی سالم گونەهکار

10[edit]

کەی موقارین بن لە وەسڵا ڕووی من و ڕوخساری یار قەت بە هەم ناگەن لە یەک جا؛ ئەم خەزانە و ئەو بەهار
ڕاستیی شمشاد و قەددی تۆ بە ئەندازەی یەکن هەر دوو مەوزوونن وەلاکین ئەو زەخیمە و ئەم نەزار
دای لە قافڵەی سەبر و بردی ڕەهزەنی عیشقت بە تاو تا حەشر ناگەم بە گەردی؛ من پیادە و ئەو سەوار

11[edit]

آن چنانم از فراق روی یار لەحزەیێ نەمماوە ئارام و قەرار
گریه‌ام از بس که آرد خون دل دێ بە ڕووما میسلی سەیلابی بەهار
سوی من گر بگذرد جانانه‌ام نەقدی ڕۆحم وا لە کەفدا بۆ نیسار
چون سگ کویش ندارم آشنا هەر ئەوە بۆ من ڕەفیق و یاری غار
باد اگر آرد غبار کوی دوست وەک جەواهیر سوورمەیە بۆ چاوی تار
بس که گریم من به یاد گلرخی زاهیرە هەر سوور لە ئەشکم لالەزار
چون غمش آرد شبیخون بر سرم دەوری دڵ دەگرێ لە هەر سوو وەک حەسار
متصل شد ناله‌ی مجنون و من ئەو لە سەحرا، من لە قوللەی کۆهسار
نیست چون من در جهان دیوانه‌ای وێڵی کردم هەر تەرەف سەحرا و شار
جمله بند چشم بی خوابم به شب ئاسمان و میحوەر و قوتبی مەدار
گر ز محشر داد رندان بشنوند دەچمە بەر دیوانی حەق، مەست و خومار
سجده خواهم کرد اندر پیش صف عەرز دەکەم، ئەی پادشاهی کردگار!
سالم رند از جهان بدنام چیست زاهیدت بۆچ کرد بە ساحیب ئیعتیبار؟

12[edit]

ئەی فیدایی ڕەوتی توندت، گورگەلۆقی کەمتیار وەی غولامی جوست و خێزت، لەقلەقی ناو جۆیبار
ئەی لە وەزنی خیسیەتەینت، سەرسەبوک تۆپی قەپان وەی لە ڕووی خەرتوومی بێ جانت، حەفیی وەک توولەمار
ئەی بە قەددی تۆپی شەش پۆن «است» قیتەی سەرپەتیت وەی وەکوو سندووقی جوببەخانە خایەت ئوستوار!
ئەی بەرابەر توخمی باتووت بەیزەیی ڕوخ، هێلکەکەو! وەی موقابیل توولی میلت، نێرکی کاردوو و مەنار
خایەماڵی چۆن بکا؟ تاگاتە مەقسەد دەستی عووج! کۆتەهە بۆ باوەشێنی کێری تۆ، دەستی چنار
وەک گونت شووتیم لە بوستانا نەدی ئاونگ و زل! هیچ زەمێنێ نایێنێ نەوعی عەموودت، کالیار!
بۆ هەوای تێچێنی دانی ئەو مەدارە، دێ بە دەو بستی پەڕڕەی شەشپەڕت بۆ پیرەزاڵی بێتە کار
وەک یەلی عەهدی قەدیم بیستوومە لۆنگت کردە پێ چوویە ناو زۆرخانەوە بۆ کوشت و گیری کارزار
میلی ناولنگت یەکێ بوو، میلی سەرشانت دووان دەستی جەللابی بە سێ میلی وەها نەیکردووە کار
دوو کەدووی زل، یەعنی خایەت، کیسوەتی پڕ کردبوو عەقرەبێ بۆ ئەزیەتت، وەک دز، لەوێ گرتبووی قەرار
گوێچکەفیلێ کەوتە سەر ئاو، یەعنی جێبی خیسیەتت ئەو چەقە پڕ کیسوەتە بۆ شانی عەقرەب بوو بە بار
هەر کە باری کەوتە سەر لەولەوچە، عەقرەب قەهری کرد تێی چەقاند چاپوک بە چەقدا نێشی تیژی زەهردار
ئینتیشاری ژاری ئەو نێشانە زگتی خستە ڕێ بۆ ژیانت، بۆ ڕیانت، سەد شوکر، ئەی یاری غار

13[edit]

ڕەها ناکا دڵم توڕڕەی خەمی یار سەری نەبڕن هەتا وەک پەرچەمی یار
عەزیزە دڵ، هەتا دەمرم، بەقەد جان زەمانێ چونکە ئەو بوو مەحرەمی یار
ببووسە ئەی سەبا گەر چوویە مەقسەد لەباتیی من، بە فرسەت، ناودەمی یار
دڵی تەنگم نەبینێ ڕوویی شادی ڕەفیقم بێ، ئەگەر غەیرەز غەمی یار
لە بەندا زەربی هەر موو کەوتە سەر دڵ وەکوو دیرهەم لە توڕڕەی دەرهەمی یار
دەبێتە باغی جەننەت دەفعەیێ بێ بە کولبەی سالما گەر مەقدەمی یار

14[edit]

غەبغەب و خاڵ و خەت و توڕڕەیی یار سونبول و سیب و بەنەفشە و گوڵنار
تا لەلای یارە فەرەحناکە دڵم جێی لە گوڵزارە بەبێ فەسڵی بەهار
خۆفناکە دڵی ئازوردە لە زوڵف حاڵەتی تەڵخە لە شەودا بێدار
گەر قیاس کەم بە قەدت، قەددی بوڵەند هەر وەکوو سەروە موقابیل بە چنار
گەرچی ئایینە دەبێ تیرە لە ئاهـ ئاهم ئارایشە بۆ چیهرەیی یار
سازشی توڕڕە و ڕووی دا بە فونوون ناری داخستووە بۆ دۆشەکی مار
وەک کەسێکم لە جونوونبازیی عیشق بێتە دەر موفلیس و ڕیسوا لە قومار
بەری دا شانە بە دڵ دامەنی زوڵف شانی مەششاتە جودا بێ بە مشار
سالم ئەر تووتییە بێ قەندی لەبت مات و مەبهووتە وەکوو بووتیمار

15[edit]

لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور دەسووتێنێ لە شەودا شەمعی کافوور
بتی شیرین دەهانی زوهرەچەشمم دەبەخشێ نۆشی نەحل و نێشی زەنبوور
ئەگەر حۆری لە جەننەت بێنە دونیا نەزەر ناکەم مەگەر بۆ ڕوویی مەنزوور
لە بەر کا گەر دڵم دیرعی تەهمتەن بە تیری غەمزە هەر ئیماتە مەنسوور
لەبی تۆ بۆ تەبی من چارەسازە بەڵێ عوننابە دارووی دەردی مەحروور
بە کەس ناگا خەراجی هیندوویی خاڵ لە قەلعەی چینی زوڵفا بوو بە فەغفوور
بە حەسرەت دڵ وەکوو نەی دێتە ناڵین لە لەبتا لەب، نەیاسا گەر بکەم دوور
دەبینێ هەر نەزەر سالم لە ڕووتا هیلال و ئافتاب و لەیلی دەیجوور

16[edit]

بە ڕووی ڕۆژا نوواندی، لەیلی دەیجوور لە توڕڕە و ڕوو، بە مەجنوون، لەیلی مەستوور
کەمەر هەردەم بە دوشنامم دەبەستێ هووەیدایە نیشانەی نەحل و زەنبوور
دەزانم چۆنە تا دڵ سەیدی عیشقە لەژێر چنگاڵی بازا حاڵی عوسفوور
لە وەسڵا هەر کە یارم دی، شەوی تار بەڵەد بووم داستانی مووسیی و توور
تەحەڕڕوکبەخشە بۆ شەریانی عیننین بلوورین ساقی وەک ماهیی سەقەنقوور
لە چاو بەختی سیاهـ و ڕۆزگارم ڕوخی زەنگی دەبێتە عەینی کافوور
بە دوشمن بۆ نیشان دەم سوورەتی یار بە هەدیە کێ دەبا ئایینە بۆ کوور؟
بە دەردی شانە چێ سینەی لە چاکا لە زوڵفا گەر دڵم مەششاتە کا دوور
بە زۆر ئەی چەرخ ئەگەر بەهرامی گوورم دەکەی قەبری منیش بازیگەهی گوور
لە سیدقا وەسڵە بۆ سالم فیراقت بە دڵ نەزدیکە دایم، گەر بە تەن دوور

17[edit]

هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور
تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور
بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ وا حسرتا نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور
دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور
وەک زەڵمە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزوور
شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف نارین قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سوور
ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور
سالم نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور

18[edit]

ڕافیزی و شیعەن، لە هەر دوو لا نەزان و بێ خەبەر موعجیزەی «سیددیق»ە بوڕڕا هەر وەکوو دوڕڕەی عومەر
یا عەلی! خۆ تۆ دەزانی داستانی غار و مار جوهد و سیدق و پاکییی سیددیقی ئەکبەر سەربەسەر
موجتەهید! تۆ ڕوخسەتی ئیفکی حومەیرا بۆ دەدەی؟ کێ دەکا توهمەت بە زەوجەی سەییدی فخر البشر؟
ڕەنجشی عوسمانە بۆ تۆ ڕەنجشی شێری خودا تۆ بەیادی باغی جەننەت! مەنزڵت ناری سەقەر
فەرقی «فارووق» و «شیمر» ناکا نەزانی ڕافیزی حەشری شیمر و ئەو لەگەڵ یەک کا خودایی دادگەر
کەی عەلی ڕوخسەت دەدا کەس بەد بە یارانی بڵێ؟ عالمی ناعالمی شیعەن، حەقیقەت، میسلی کەر
«موستەفا» مەرکەزشناس و «مورتەزا» ڕازی لە یار شیعە کوا بەهرەی لە ڕەفدا، غەیری عیسیان و زەرەر؟

19[edit]

بە دڵ وەختی نیگەهـ موژگانی دڵبەر دەکا کاری سەنانی تووسی نەوزەر
سەوادی چینی زوڵفت وەک شەوی تار بەیازی عاریزت وەک ماهی ئەنوەر
هەتا تۆ دەرنەخەی وەختی سەحەر، ڕوو تولووع ناکا لە مەشریق شەمسی خاوەر
بە ڕەنگی دڵبەرم تەحقیقە ئیتر عەقیمە مادەری دونیا لە دوختەر
موژەت بۆ دڵ دەپڕژێ گاهی ئیما وەکوو پەروازی شاهین بۆ کەبووتەر
فەریبی قەرزی بووسەم دەی لە دونیا یەخەت دەگرم لەبەر دیوانی مەحشەر
لە موژگان و برۆ کێشاویە چاوت بەرابەر بۆ دڵم شمشێر و خەنجەر
مەکە تەقریری عیلم و فەزلی سالم بە ئاوی عیشقی تۆ شوشتوویە دەفتەر

20[edit]

موو لە تەنما، باز لە قەهرا، بوو بە نووکی نیشتەر دڵ لە سینەمدا دەسووتێ هەر وەکوو شەمعی فەنەر
تۆ سەراسەر پەشم و ڕیشی خۆت لە ئاگر بۆ دەخەی؟ الحذر خۆت دوور گرە سووتای، بڕۆ هەی بێ خەبەر
شاوە تەن، لەقلەق خەرام، گەردەن سەقاقوش، سەر زەغەن سابرێن ڕیش، ناقە زانوو، پێ شوترمورغ، عەقڵ کەر
گوربە خوو، ژیشک بەدەن، سووچەڕ مەکان، ڕەوت کەمتیار لووت چەکوش، موو پڕ شپش، پاپاخ چەپیش، ڕەنگ جانەوەر
موور خەسڵەت، شێر هەیبەت، پەششە قووەت، پیلتەن سەر خەڕەک، بەردووخ موو، ناخون دەلالە، گوێ سپەر
ئوشتر ئاسا وەک چەنگچیی عووج کە دێ وەختی نەهار ئاسمان بۆ مەجمەعەی مەجلیس دەنێتە تەوقی سەر
ئیمتیحانت چۆن بکەم گەز نابێ ئەندازەی قەدت سەر لە خایەت ناسوێ پۆپەی چناری ماسیدەر
فەرعی تۆ -ئەسڵەن- حەقیقەت سولب و ڕەحمی کەس نییە ڕاستی واتە کە تۆ جینسی منارەی، نەک بەشەر
خۆ لەبەر توولی درێژی زۆر زەرەرتە گەر بنووی دەست لە سمتت خەن لە بەغدا لێرە نابی باخەبەر
ئەهلی ئەم ئەییامە نیی، تەحقیق، بە قووچی قامەتت گەر بە تەرکیبت حیساب کەم: بابە عووج و تۆ پسەر
بەسیەسی میرزا بوەخشە ناوێژم ئیتر هەجو نەقدی لەهوم دا بە جینسی سەهوی زیللەت سەربەسەر

21[edit]

لە زیکری ئالەتی یاری قەلەندەر لە ئەفکارم دەکەم فکرێکی بەرتەر
دەکا گورزی گرانوەزنی لە ڕەوتا زەمین جێ جێ لە بەردەمیا موجەددەر
لەناو دەریایی توممانا، عەموودی نەهەنگ ئاسا لە هەنگاوی شەناوەر
بەبێ دەرپێ ئەگەر بێ سوویی سەحرا لە شەش فەرسەخ دەبینن میلی ئەحمەر
لە پێی دار قابغی، نەوسی بە مەششاک لەبن خایەی دەنووسێ عَبدُهُ کەر!
لە ڕووی ئەودا منارەی شاری هەولێر بەقەد بەردووخە جورمی بەڵکە کەمتەر
دەبێتە نەردەبانی جەمعی یەئجووج هەڵینێ گەر بە دیواری سکەندەر
چ نەڕنایش ژنێ بێ مەیلی گوم کا نوقم نابێ لەناو دەریایی شوشتەر
کە زوڕنا سەرقەفی ڕەق بوو لە کارا دەدا ماکەر لە بەریا هەوڵی دوختەر
دەبێتە قەیسەریی پەس، بەر بە ئەشکەوت ئەگەر ئاغا بکا کاری پەس و بەر
دەلەرزن پیرەژن وەک بی لە حەممام بکێشێ گەر لە نەقشی ئەو موسەووەر
وتم: ئاغا دەدەی تەسکینی فاتان؟ وتی: مێشوولە کەی دەگرێ بەری کەر؟

22[edit]

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر
جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشت و دەر
ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خوابی سوبحدەم هەم زوڵفی قیرگوونە و هەم چیهرەیی قەمەر
باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی، گەز کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر
وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر، شنۆیی تۆ لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر
کەی دێتە خەندە غونچە دەمێ بێ وەزیدەنت؟ گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر
ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر
ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر
میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر
هیممەت کە چابوکانە بە ئیجرایی مەتڵەبم لەم سەر بڕۆ وەکوو بەرید و لەوێ بێ وەکوو تەتەر
بۆ موڵکی شامە نامەیی من سوویی نالییە هەر حەرفی ئەو لە وەزعی ویلایەت دەدا خەبەر
پرسیویە زاهیرەن لە ڕەفیقانی یەک جیهەت ئەحواڵی ئەسڵی شەهر و موقیمانی سەربەسەر
لەوساوە حاکمی بە ستەم دەربەدەر کرا نەیدیوە کەس لە چیهرەیی کەس جەوهەری هونەر
تا بوو بە جایی مەتلەعی خورشیدی موڵکی ڕۆم سووتا گیاهی تیشنە و خوشکیدە بوو شەجەر
ناکەن هەوایی هیچ کەبابێ زەلیلی شەهر بوریانە بەس لە ناری غەما پارەیی جگەر
جوز گاهی ئاهـ و گریە لە ئەییامی ڕۆمییا نەمدیوە وا ببێ لە فەرەحدا لەبی بەشەر
سەیوان پڕە لە شەخسی ستەمدیدە خوار و ژوور هەر قەبری پڕ غەمانە لە هەر لا دەکەم نەزەر
جێی تورکەکانی ڕۆمە دەر و ژووری خانەقا غافڵ هەموو لە جایی موریدانی باخەبەر
ئەو حەوزە پڕ دەبوو کە وەکوو چاوەکانی ئەو تەغییرە ئاوی وەک دڵی مەردانی پڕ کەدەر
ئەو دەشتە جایی یاریی یارانی حوجرە بوو یەکسەر مەقامی ڕۆمییە هەروەک تەهی سەقەر
سووتا دڵم بە حاڵەتی جۆباری سەرچنار لێڵاوە چەشمەساری وەکوو چاوی بێ بەسەر
زستانی ئەووەڵین بوو دڕا بەرگی شێخ هەباس ڕۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخسیش دەخا زەرەر
وەک پیری خوردساڵە خەمی داری پیرمەسوور مەشغووڵی لەغزشە هەمەجا پای تا بەسەر
ئەو بەردەکانی ناوی نرا قسنی شەخسەکەی دایان بە شاخ و دارەکەیا تورکی بێ هونەر
وەک چاوی بێ غەمانە هەموو شیوی ئاودار بەس موشکلە لە چەشمەیی ئەو قەترە بێتە دەر
ئەوسا مەکانی ئاسکە بوو کانی ئاسکان ئێستە لە دەنگ و ڕەنگی ئەڕۆمی پڕە لە کەر
ئەمڕۆ فەزایی بازیگەهـ جایی ڕەهزەنە لەو دەشتە دێ لە غەیبەوە ئاوازی ئەلحەزەر
تا دوزدجۆیی نیمەشەبن تورکی بێ نیزام دوزدن هەموو لە خەرمەنی مونعیم وەکوو شەرەر
شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ
سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕ خەتەر
دڵ نایەڵێ بڵێم چییە سامانی حوجرەکەی هەر تۆڕی عەنکەبووتە، حیجابی بیرون و دەر
نایێ سەدا لە پەنجەرەکەی جوز فیغانی جوغد غەیرەز شەقامی مووری نییە شوێن و پێ گوزەر
توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر
ئەم موڵکە نەزمی نابێ بەبێ زەبتی واریسی بێ ئەو بە قەسدی ئەم تەرەفە با نەکا سەفەر
سالمسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر

23[edit]

ویردی زوبان و فیکری دڵ، شەرحی فیراقە سەربەسەر هەڵدەقوڵێ لە عەینی چاو، خوێنی جگەر شەمەر شەمەر
زوڵفی سیاهی پڕخەمی، حەلقە بە حەلقە، چین بە چین دەستە بە دەستە تا میان، سیلسیلەجۆ کەمەر کەمەر
گەرچی بە بۆسەیی لەبی حاسڵە بۆم فەرەح فەرەح لێک فەلەک بە ئینتیقام پێشم ئەدا سەقەر سەقەر
ئەی دڵی هەرزە قەت نەکەی سەیری جەمالی ڕووبەڕوو تیری موژەی بە قەسدە لێت، وەختی گوزەر حەزەر حەزەر
بۆ سەری زوڵفی پڕخەمی کەوتە دڵم گرێ گرێ حاسڵی دا بە خاترم سەفوەتی ڕووی کەدەر کەدەر!
نامەیی یاری سیمتەن باعیسی زەوقە دەم بە دەم شامیلی حاڵی سالمە پەیکی سەبا خەبەر خەبەر

24[edit]

بۆ فیراق شەو زۆر بە توولە، یادی زولفیشی لەسەر! زوڵف و شەو پایانی چۆن بێ؟ ئۆف خودا! کەی دێ سەحەر؟
من شکستمە گەر نیگا کەم، تۆ بە ئیما فەتحتە هەردوو ڕوو کون کون بووە جەرگم لەبەر تیری نەزەر
خۆ لە غەمزەی تۆ، چ جای دڵ، ئیستخوانیش لەت لەتە تیری تۆ ناکا، بە تیزی، فەرقی قیرتاس و حەجەر!
دوور لە باڵای تۆ، وەها سووتام لە تەندووری فیراق هەردوو یەکسانن لەلام ئێستا: فەزای خولد و سەقەر
ڕاستە گەر باغی تەحەممول میوەیی مەقسەد ئەدا، حەسرەتا بۆ بەختی من، غەیرەز جەفا نەیبوو سەمەر
زوڵمەتی زوڵفی کە ئەفشان بوو، ئەوە لای دا لە ڕوو «ٲبْشِروا» یاران! نەزەر کەن، مانگ لە هەورا هاتە دەر
جیلوەگەر دڵبەر لە هەر سوو بۆ نەزەر بازی دەکا لەم دەرە هەر تیر دەبارێ، بێ خەبەر سالم حەزەر!

25[edit]

قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر
پەڕتەوی عاریزی یار و دڵی سەدپارەیی من قیسسەیی شەوقی مەهـ و چاکی کەتانە بە عومەر
تیری بارانی نیگاهت لە دڵی عاشقی زار تیژ و سەوهانزەدە وەک نووکی سەنانە بە عومەر
تیغی ئەبرۆیی خەمت سوورەتی سەیفی عەلییە باعیسی زەمزەمە و شۆری جیهانە بە عومەر
بە شەرارەی غەمی تۆ نەخلی مورادم سووتا باغی شادیم هەمەدەم فەسڵی خەزانە بە عومەر
بە عەلی سوێندت ئەدەم شیعەی ئەگەر ڕەحمت بێ خۆ ئەگەر سوننیی ئەی شۆخی زەمانە بە عومەر
زۆر نییە سالمی بێچارە ئەگەر کۆهکەنە دڵبەری هەر وەکوو شیرین زوبانە بە عومەر

26[edit]

بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر بۆ نگینی جگەر ئەڵماسە موژەت وەختی نەزەر
دڵ قەفی خوارد و شکا، کردیە نیشانەی قیرقاج گەردشی تیری نیگاهت لە قەفا میسلی قەجەر
مەنزڵی عەقرەبی زوڵفە قەمەری چیهرەیی تۆ لەم دەرە بۆ منی غەمدیدە ئەبەد نەحسە سەفەر
کوورەیی شیشەپەزە بۆ دڵی سەختم، عیشقت لە تەفی جۆششی ئەم ئاگرەدا مۆمە، حەجەر!
وا موقیمی سەری کۆتە وەکوو خاکی قەدەمت سالمی غەمزەدە مەحروومە لە ئیخوان و پدەر

27[edit]

چاکیری خاسسەتە دڵ، خوسرەوی شیرین دەهەنان لە سیفەت وەسف و ڕوخت، لەم ڕەهە شاپوورە مەگەر
جورمی کونجوشکی نییە جان لە ڕەهی شاهی عیشق دڵ لە چنگ بازی غەمت، قاڵبی عوسفوورە مەگەر
یەکەتازە لە فەلەک ماهیی دوو هەفتە بە من دولبەری شەمس لیقا، لەم شەوە مەستوورە مەگەر
ئەوجی حوسنت لە ڕوخ و زوڵف و جەبین و ئەبرۆ لە هەموو میهر و هیلال، شەوی دەیجوورە مەگەر
بەرقە بۆ خەرمەنی عاشق، بە یەقین جەور و جەفات سەروی میهرت لە دڵا، داروویی کافوورە مەگەر
کە بە حاڵ جیلوە ئەکات، شێوەیی حەق، ئەیمەن نیم پەرتەوی نوورە وەیا شەعشەعەیی توورە مەگەر
سینە وا بوو بە هەدەف بۆ نیگەهی تیری موژەت دڵی سالم لە نیگەهـ خانەیی زەمبوورە مەگەر

28[edit]

رَبَّنا ساکینی کۆتن چ غوڵام و چ ئەمیر وەکوو یەک ئەهلی نیازن، چ غەنیی و چ فەقیر
بە ئومێدی کەرەمت شام و سەحەر سوجدەکونان دەکەن ئیزهاری ڕەزالەت چ گەدا و چ وەزیر
بەنەزەر ڕەحمەتی تۆوە لە نەزەر ئەهلی بەسەر جوملە نەزدیکی نەجاتن چ زەلیل و چ ئەسیر
شەرەفی خەلعەتی خاسست بەقەدەر کوللی جیهان چەسپە بۆ قامەتی هەر کەس چ تەویل و چ قەسیر
زۆر بە کەم گاهی کەرەم قابیلە بۆ قودرەتی تۆ جورمی سیفری ئەحەدێکە چ قەلیل و چ کەسیر
سەتحی دونیا وەکوو گەهوارەیە بۆ تیفلی بەشەر شیرەخواری کەرەمی تۆن چ سەغیر و چ کەبیر
فیکری خاسسی نودەما و قودرەتی تۆ زیددی یەکن لەم ڕەهە مەحوی کەماڵن چ مودیر و چ موشیر
تالیبت گەینە مەقامێ بە سەفای هیممەت و حاڵ چ تەفاوەت نییە بۆیان چ پەڵاس و چ حەریر
شاهیدی خالیقە تەسویری خەلایق ئارێ زاهیرە قودرەتی سونعت چ لە بوڕنا، چ لە پیر
حورمەتێکن لە کەفی بەخششی تۆ گەوهەر و خاک زیوەرێکن لە وجوودا چ قوماش و چ حەسیر

29[edit]

هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر هاتە جونبوش کە بە ئاهم لە دەروونا پەڕی تیر
بۆ ڕەفوو کردنی چاکی دەمی شەمشێری برۆ موژە تەردەستە لە دڵما وەکوو سووزەن لە حەریر
هەمەجا خوارکەشان تا بە لەبی چاهی زەنەخ کافری دڵ سییەهی دیدە دەبا دڵ بە ئەسیر
تا تەڕەددودمە لەسەر سەفحەیی دنیا لە غەمت بەس کەشاکەش لە گوزەرمایە وەکوو کلکی دەبیر
بۆ سروشتی بەدەنت ڕۆژی ئەزەل سانیعی کول سافیی مرواریی و ماهیی بە یەکا کردە خەمیر
بە نیگاری عەجەمی شێوەیی تۆ نایەتە زەبت تازەئامووختە کەی مەشقی دەگاتە خەتی میر؟
زیرە سەرمایەیە بۆ سالم و کرمانی دەبا شیعری کوردی کە بدا جیلوە لەلای شێخی کەبیر

30[edit]

زەهرە خەشمی تۆ، نەزانێ نۆشە گەر زەوقی زەمیر نەسرەوێ شەو تا سەحەر یا ڕەب لە ئێشی نێشی تیر
سالیکی جادەی حەقیقی گەر جەوانمەردی دەکا با بخوێنێ دەرسی عیشقت ئیبتدا تا بێ بە پیر
شیرەیی پوستانی حوسنت قووتی تیفلی مەردومە شیری پوستانی نەبێ ناژی یەقین تیفلی سەغیر
ناڕەسیدە کوودەکێکە موستەعیددی کوشتنم بۆیی خوێنم دێ لە غەمزەی، دێ لە لێوی بۆیی شیر
وەک لە تاریکی شەوا ناگەهـ چراغێ بێتە دەر پەردەیی زوڵفی کە لادا کەوتە دەر بەدری مونیر
تا لە کوفری زوڵفی یارا دڵ گرفتاری نەدی نەمدەزانی پیش از این بەم شەرحە ئەحواڵی ئەسیر
کەی بە دامانت دەگا سا دەستی ئەو گاهی نیاز تۆ شەهی حوسن و جەلال و سالمی مسکین فەقیر

31[edit]

دەکا یادت بەپەنهان بۆ دڵم هەردەم، جەفا زاهیر لە هەر گامێ بە سەیلی میحنەتت بۆ من قەزا زاهیر
لەبەر یادی فیراقت هەڵگڕا ئەمشەو چرای عومرم نییە پابەندەگی تا سوبحدەم وەسفی فەنا زاهیر
مەپۆشە پەنجەیی نازک نیگارت با نومایان بێ لە ئەشکی ئاڵی گریەی چاوی من، ڕەنگی حەنا زاهیر
نییە بۆ شاهیدی مەی کەس، قەراری پەردەیی عیسمەت لە چاوی مەستی نازت چۆنە وا شێوەی حەیا زاهیر؟
سەروکارێکی پەیدا کرد دەماغم لەخلەخەی ناوی لە نەفحەی چینی نافەی زوڵفی تۆ، موشکی خەتا زاهیر
لە فیکری سەنعەتی ڕووت کارخانەی حەق هووەیدایە لە سیڕڕی نوقتەیی خاڵی لەبت فەردی خودا زاهیر
نەماوە قودرەتی چاوم بە خواهیش سەیری چاوت کا لە ئیمای تورکی دیدەت بۆ دڵم تیری قەزا زاهیر
خەیاڵی دڵ چلۆن قەسدی لەبی لەعلت دەکا ئیتر کەناری گەنجی ڕوخسارت لە هەر سەودا دەکا زاهیر
تەماشا کەن بەهارستانی ڕووی دڵبەر خەزان دێنێ لە چیهرەی سالمی بێچارە ڕەنگی کەهڕوبا زاهیر

32[edit]

ئەگەر شەو ڕۆشنایی بێ، لەبەر نووری قەمەر زاهیر دەکا پێشانییی یارم لە دەیجوورا سەحەر زاهیر
بە سەهلی تێ مەگەن یاران! غوباری مەقدەمی دڵبەر بە مادەرزادی ئەعما، گەر بکا نووری بەسەر زاهیر
نیشانەی کەوسەر و خولدە، زەمانی وەسڵی دڵدارم لە ئەوزاعی فیراقا، هەر مەکان، شێوەی سەقەر زاهیر
بڵێن ڕەحمێ بە دڵ کا، مونقەتیع بێ عیشوەیی چاوی لە پەیکانی نیگاهی، هەر تەرەف، ڕێگەی گوزەر زاهیر
موهەییایە مەکانی نەونیهالی قامەتی سەروی لە دیدەی ئینتیزاری، ڕۆژ و شەو عەینی سەمەر زاهیر
دەڵێن: حاشا لە سۆزی دڵ دەکەی، ئەی زاهیدی کەودەن! شیکاف کەم پەردەیی سینەم، ببێ شەمعی فەنەر زاهیر
نیگاهی ئیسمی خۆی هەڵکەند بە چالاکی لەناو دڵما لە ئەڵماسی موژەی بۆ نیکتە کاووشی هونەر زاهیر
ئیحاتەی سەروی داوە ئەژدەها، یاران تەماشا کەن بە حەلقەی خۆی دروستی کرد، لە قامەتیا کەمەر زاهیر
لەبەر تیری نیگەهـ سالم! چلۆن ماوە دڵی زارت؟! دەکا ئیمایی دڵبەر خوێن لەناو قەلبی حەجەر زاهیر

33[edit]

بە دوو چاو دیومە، یەکێ دێتە نەزەر عەیبی چەهار: گونبەدی لووت و موجەددەڕوخ و ڕیشبۆز و حیمار