دیوانی سالم/د

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی سالم  (1860)  by سالم
پیتی د

1[edit]

هەر دیدەنی تۆیە دڵ بکا شاد رویت همه ساله لاله گون باد
گەر سوجدە نەبا موقابیلت، سەرو پیش الف قدت چو نون باد
حوسنت وەکوو ماهی ئاسمانی هر روز که هست در فزون باد
شمشاد بە ڕەسمی خاکبۆسی پیوسته برابرت نگون باد
گەر ڕەوشەنە دیدە بێ جەماڵت از گوهر اشک، بحر خون باد
غەمزەت لە بەرابەری دڵی زار از کردن سحر ذوفنون باد
تاکەی دڵی من لە شەوقی وەسڵت بی صبر و قرار و بی سکون باد
گەر عاجزە دڵ لە حەلقەیی زوڵف از حلقه عشق تو برون باد
جێی ئاوی حەیاتە لەعلی لێوت دور از لب هر خبیث دون باد

2[edit]

گوشادیی عوقدەیی خاتر، بە کارێ بوو، ئەویش ڕابورد دڵی پڕ شۆرشم خوشنوودی یارێ بوو، ئەویش ڕابورد
موقیمی خاکی کۆی جانانە بووم، حاجیب دەری کردم لە بەرچاوی عەدوو بۆ من ویقارێ بوو، ئەویش ڕابورد
چراغی عومری شیرینم شەوی دووری بە پایان هات زەمانی وەسڵی دڵبەر ڕۆژگارێ بوو، ئەویش ڕابورد
لە عوریانی پەشیمان نیم ئەگەرچی مەشقی مەجنوونە بە کەف جیبی دەڕیدەم ئیعتیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد
ئەوەند باری بەخوڕ ئەشکی نەما ئەم چەشمە بێ ئاوە بە یادی قەددی سەروت جۆیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد
بە بێداری لە یادی نیم وەسڵێ، غەم بەسە سالم لە خەودا دەفعەیێ بۆس و کەنارێ بوو، ئەویش ڕابورد!

3[edit]

دەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند بە قوربانی شەکەرخەندت سەمەرقەند
لە قەدتا دەستی من موشکیل کەمەر بێ قەدی موو قەت قوبووڵ ناکا کەمەربەند
بە ڕووی وەسڵا چ غەم گەر بەحرە هیجرت کە نەمبا ناخودا دەمبا خوداوەند
لە هیجری ڕووی بەهاری دڵستانت لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئەڵوەند
دڵی تیشنەم مەحەللی ڕەحمە، سا دەی بە ئاوی تیغی تۆیە ئارەزوومەند
غوباری کۆیی عیشقە کوحلی بینش بە خاکی نەقشی پێی جانانە سەوگەند
بە ئەفسوونت جەلا دا دانەیی خاڵ بە دامی توڕڕەیی تۆ بوو مورغی دڵ بەند
دەزانن غوسسە تاکەی بارە بۆ دڵ؟ هەتا تەم بێ لەسەر کێوی دەماوەند
مەکەن مەنعم لە غەم؛ بێ ئەو، زمستان بە چی بێ بولبولی بێچارە خورسەند؟
ئەبەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی پەڵاسی خەز، لیباسی کوهنەیی ڕەند
خودایا میحنەتی سالم هەتا کەی؟ لە کارا سستییی بەختی هەتا چەند؟

4[edit]

لەگەڵ ئێمە فەلەک! بەم نەوعە تا چەند: من و دڵبەر لە جەورت بین پەڕاگەند؟!
بڕۆ ناسیح! لە حەرفت گوێم گرانە لەلای من «بعد ازین» بێهوودەیە پەند
ڕەقیب بگرە زبانی لەهوی پەلیت موباهاتت قوبووڵ ناکا خوداوەند
نمەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی پەڵاس و خەز، لیباسێکن لەلای ڕەند
مەجووسی! ناری عیشقت ناگوریزە دەزانم مەتن و مەعنای زەند و پازەند
تەمامە وێڵی دونیا بم لەدەست غەم وەلێ، ئاخ، حەلقەیی گێسووتە پابەند
بەدەست تۆ قەندە بۆم، زەهری هەلاهیل لەلام زەهرە بەبێ تۆ لەززەتی قەند
گوشادیی دا بە دڵ ئەمڕۆ، شوکر، یار لە گریەی سالما کردی شەکەرخەند

5[edit]

مەشقی مەردی بە کەرەم، کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود هر که این هر دو ندارد عدمش به که وجود
عەبەسە نازشی مونعیم بە زەڕ و موڵک و مەتاع که محال است در این مرحله امکان خلود
ئەمە هەر پەرتەوی ئەو ڕۆژەیە ئەییامی قەدیم که همی تافت بر آرامگه عاد و ثمود
ڕاستە پاماڵی غەمی، ئەی دڵی ئاشوفتە، وەلێ صبر کن کاین دو سه روزی به سر آید معدود
سەروکاری منی بێکەس بە کەسێکە هەمە جا که کریم است و رحیم است و غفور است و ودود
لازیمەی دینە لەسەر ئەهلی خیرەد، عیززەتی خاک که عیون است و جفون است و خدود است و قدود
ئینس و جین موعتەریفی قودرەتی حەققن، بە یەقین همه در ذکر و مناجات و قیامند و قعود
نائومێد نابێ ببن لەم ڕەهە، بێگانە و خوێش هیچ خواهنده از این در نرود بی مقصود
زاکیری لەفزی شەهادەت بە، دڵا، حاڵەتی نەزع گرت ایمان درست است به روز موعود
ئەو وجوودەی نییە دونیا غەرەزم بێ لە چ کەس ای برادر که نه محسود بماند نه حسود
سەعدە ئەم پەندە، وەلێ سەعبە لەدەست سالم بێ نتواند که به جای آورد الا مسعود

6[edit]

نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد چ دڵتەنگم، بەبێ ڕوخساری ئەحمەد
سەری پڕشۆڕشم سەودایی هیجران دوو چاوم تا سەحەر بێداری ئەحمەد
دەبارێ ئەشکی خوێن گوڵ گوڵ لە چاوم وەکوو لەعلی لەبی گوڵناری ئەحمەد
بیناییم تار و ئەشکم سوور و ڕەنگ زەرد دەروون پڕ نار و لەب پڕباری ئەحمەد
لە دەور قوتبی خەیاڵم وەک جەدیوار لە مەغریب تا بەیان دەوواری ئەحمەد
زەمانە مەرکەز و ئەو نوقتەکەی ناو دڵم دەوری نوقتە پەڕگاری ئەحمەد
درەختی «كن فكان» ئەووەڵ کە نێژرا جیهان هات شاخ و بەرگ و باری ئەحمەد
لەژێر باری خەفەت سالم سەبوور بە، دەنێرێ ئەحمەدت موختاری ئەحمەد