دیوانی حەمدی/ک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی حەمدی  (1936)  by حەمدی
پیتی ک

1[edit]

هەر لەگەڵ ئەم کائیناتە هاتووە دنیا بە بووک مێردی هێشتا دەس نەکەوتووە چەند گەڕا گەورە و بچووک
تاڵیبی دنیا نەبی تۆ ئەو بە تۆ تاڵیب دەبی موشتەری نابێ لە بازاڕا مەتاعی وا چرووک
تێنەگەیون خەڵقی دنیا وا بە ڕاستە و چەپەدا گاڵتە بەم خەڵقە دەکا کردوونییە دار و هەلووک
ماڵی پڕ ڕازیانە بێ بمرێ بە ژانە سک دەبێ دین هەبوو تا شێخ و واعیز بوونە تابوور و بلووک
مالیکی ئیقلیمی حوسنی ئەی سەنەم دەرکە ڕەقیب هەر دەشێوێ میللەتێ گەر گوێ لە بەدگۆ کا ملووک
دەستی وا هێنا بە ڕیشا مامە سۆفی قەسدییە جەننەتێ ماوە وەکوو دنیا ئەویش پڕ کا لە تووک
دامەنی پیری موغان ڕەنگە کە بگرێ بەر نەدا حەمدی زاهید گەر بکا شامی خەراباتی سلووک

2[edit]

قەومی کوردن ئەم گرۆهە ئەی ڕەفیقان یا مەلەک ئەرزە گەییە ئاسمان یا بۆتە فەرشی ئەرز فەلەک
چاوی من کەوتۆتە ڕێشکەوپێشکەی نووری جەماڵ خاکە یا ئەستێرە مانگ و خۆرە یا کوچک و کەڵەک
پێکەوە ئەم شین و سوورە قاعیدەی پەرییانە یا حۆر و غیلمانن دەگێڕن شایییێکی ڕەشبەڵەک
مەنتیقەی ئەم کوردە بۆتە سەحنەیی باغی ئیرەم هەر وەکوو فیرعەون کە شێخانی تێدایە هەر بەلەک
ئەم هەموو شێری ژیانە هاتە دەر لەم بێشەدا کەوڵی ڕێوی بۆیە کوترا داڕنا پێستی دەڵەک
بێرەدا پاپۆر ئیتر ناگا بە مەرگی تۆ برا سەوڵەکەت دەرچوو لە دەستت تازە ئەیگێڕی کەڵەک
کورد کوڕی مەیدانە حەمدی تۆ تەماشاکە کوڕە قەت بزانە گوێ ئەداتە دەنگی ئۆغلان و وەلەک

3[edit]

بۆ کەوتە ئەم سەمایە نەڕووخێ خودا فەلەک کەوتوونە ئەم خەلایە دەبوورێنەوە مەلەک
ڕەنگە شکابێ پشتی زەمین گەردنی سەمەک «ئەو سەروی نازە تەوسەنی هێنایە تاز و تەک
هەستا قیامەت و فەلەک ئەستوونییە گەرەک»
ڕەببی چ زەمزەمەیی زەنگی بەزمی عیشق ئارامی ڕۆحە قووەتی دڵ دەنگی بەزمی عیشق
بەم نەوعە ڕێژراوە ئەزەل ڕەنگی بەزمی عیشق «ئەی دڵ بناڵە سازی بدە چەنگی بەزمی عیشق
مەی خوێنی جەرگە ناڵەیی مەحزوونییە گەرەک»
ئەهلی هونەر ئەوەندە سەری خستە سەرسەری دنیا گەڕا لە دەوری سەری مەردی سەرسەری
دوێنێ قەلەندەری هونەر ئەیکرد سکەندەری «ئەمڕۆ لە کن زەمانە هونەر بۆتە قەشمەریی
شێری ژیانی بۆچییە مەیموونییە گەرەک»
تێ دەفکرم دەمێکە لە مەخلووقی کۆن و نوێش نەک بەر لە دیجلە تاکوو دەگاتە خەتتی سوێش
نەمدی بەدیدە هەرچی دەکەی گوێ تەقە بە جوێش «فیترەت بڵند و پایە بڵندم نەدی بە گوێش
گەردوون ئەوەندە دوونە کە هەر دوونییە گەرەک»
لەم بارەگاهە دەرکە لەسەر ئیشتیاقی بوون هەر هاتووچۆیە ڕەسمی ئەوانەی کە هاتووچوون
عادەت نییە تەئەننی مەکە عەیبە چەند و چوون «تینوو بە خوێنی عاشقە ئەی دڵ ببە بە خوێن
ئەو لێوە مژدە بێ دڵی پڕ خوونییە گەرەک»
عەشقە چ دەخلی ئەو بە گەدا و بە شاهەوە یا بەم جەلالە کەوتە دڵی میهر و ماهەوە
پێویستییە بە گریەی ناگاهـ و گاهەوە «قوم هەر دەبێ لە خوێنی جگەردا بە ئاهەوە
ئەو مەستی غەفڵەتە لەبی مەیگونییە گەرەک»
زاهید بەخیل و تێ نەگەیشتوو بوو دەست و برد هەر بیستی ڕۆحی ڕۆیی لە داخا کە کەوت و مرد
سوودی نەبوو کە حەمدی ئەمەی ئەرزی ئەو ئەکرد «دلبەر عەجەب نییە دڵی «مەحوی» بە دڵ کە برد
ئەسکەندەری زەمانە فلاتوونییە گەرەک»

4[edit]

لە دڵما ئەو بتە دڵتەنگ بوو چابوو شەعبدەی ئەفلاک بە شمشێری قەزا زوو کردی سنگم وەک گریبان چاک
دەخیل ئەی دڵ لەبەر پەیکانی ئەو سەییادە هەڵمەفڕە خودا لوتفی ببێ بەڵکە بگەینە عالەمی فەتراک
ئومێدێکم کە مابێ هەر بە هاژەی سەیلی فرمێسکە تەوافی کۆیی یارم پێ بکا بەڵکوو لەگەڵ خاشاک
بەسەر ئەمڕازی عەشقا کەی دەوا تەئسیری پێ دەکرێ دەفەرموو دەفعی زەهری ماری پەرچەم کا لە دڵ تریاک
بە جل پاکی دروست نابێ نوێژی زاهیدی دڵ پیس بە ئاوی مەی هەتا نەشوا دڵی وەک دامەنی ناپاک
لە بەینی زلف و ڕووی ئەو شۆخەدا دڵ سائیمولعومەرە نییە ئیفتاری ڕۆژوویێ شەوی بێ موتتەسیل ئیمساک
جگەرگۆشەی عەزیزی عاشقان فرمێسکی خوێنینە چ ڕوو سوورە لە عالەمدا بزانە ئاوی چاوی پاک
لەسەر پێچانی دنیا سەر نەپێچی چاکە تۆحەمدی بە پێی ئەو شۆخە ناگا تا نەبێ سەر غەرقی خوێن و خاک

5[edit]

بەشەر تۆوی تەماعێکە یەکێ دنیایی ئیستیملاک بکا ئەمجا خەریکە شەڕ بخاتە دامەنی ئەفلاک
بە نەفسێ جێگە قەبرێ لازمە بۆچیمە دنیایێ کە ئازاری عەدەم بۆ ئەم وجوودە عیللەتە و سکماک

6[edit]

شوکری خودا دەکەم کە گەیشتینە وەختی چاک تا شەو نەڕۆیی بانگی نەدا نەبووە ڕۆژی پاک
سوبحانە بەو زیایەوە سەددی سکەندەری ئەترافی کوردی گرتووە ئەم ڕۆژە پاکە پاک