دیوانی حەمدی/د

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دیوانی حەمدی  (1936)  by حەمدی
پیتی د

1[edit]

بۆ دڵم لەت لەت نەبێت و بۆ نەچێ عومرم بە باد من پەرێشانی زلف بم شانەیی شمشاد شاد
مانی تەسویری نیگاری من دەزانی کە دەکا قورسی ڕۆژی دەس کەوێ ئەمما لە زلفی شەو میداد
تا لەسەر جەبهەی بمینێ پەرچەمی ڕۆژم نییە کازیبە ئەو سوبحە تەنویری نەکا قەلبی سەواد
حاڵی تەجریدی مەسیحا ئێستە دەرکەوت موعجیزە نەفسی پێغەمبەر دەکا مەحجووبی خالیق بەد نەژاد
ئینقلاب ئاوا دەبێ جەمشیدە ئێستە باغەبان باغەوانی نادەنێ خەڵقیش بە ئەولادی قوباد
مادەیی مفتاحی دەریچەیی مەعنەویاتە برا خوا لە تۆ عاجز نەبێ عاجز لە تۆ نابن عیباد
ئەهلی ئیسلام و موجاهید وا کە دەکوژن یەکتری خۆزگە دەمزانی ئەمانە کامەیان دەیکەن جیهاد
زیللە شەکوە حەمدی دیارە لایقی شەئنت نییە بۆ بەسەزمانانی قەومە گەر بکەن فەریاد و داد

2[edit]

تا بزانن عالەمێ چەندە وەفاکردارە کورد هەر ئەبێ تەعریفی ئەسڵی خۆی بکا ناچارە کورد
زۆر قەدیمن زۆرن ئەمما تەفرەقەی کردوون زەمان وەرنە قەومێکی نەجیب و ساحبی میقدارە کورد
نوتفەیی ئاسور و جێگەی ئەووەڵی کابول بووە نوتقی ئەوساکەی بە لەهجەی فورسی خۆش گوفتارە کورد
بەو زمانە گوردە ئیسمی یەعنی مەردی پەڵەوان فیلحەقیقە بۆ شەجاعەت سەروەر و سالارە کورد
خزمی زاڵ و ڕۆستەم و گۆدەرز و گیو و بێژەنن وا دیارە چونکە یەکسەر هەر دەڵێی شاسوارە کورد
سەرکەشی بوو واسیتەی هیجرەت لە کابولدا قەدیم خۆ بە تەئریخی عموومی سابیتە ئینکارە کورد
دائیما بۆ عیززەتی نەفسە کە غیرەت سەرف ئەکەن عادەتا شێری ژیانە یا وەکوو ڕەشمارە کورد
کامەیان ئەدنایە دائیم دەم لە عولوییەت دەدەن خان بڵێ یاخۆ نەڵێ قابیل نییە سەرکارە کورد
سەهوە ئومێدی ئیتاعەت کەس ناکا لەم قەومە بۆچ چونکە هەر کەس مونفەرید سەیری دەکەی ئەحرارە کورد
واقیعەن قەومێ کە تەحسیلی نەبێ جاهیل دەبێ هەر ئەساسەن موستەعیدد و ساحبی ئەفکارە کورد
وا زەمانە بەش دەکا ئیقبالی ئەقوامی جیهان چونکە بەدبەختە خەریکی نەگبەتی و ئیدبارە کورد
تەجرەبەی کە جاهیلی وەک عاریفی قەومی ترە کوێری مادەرزادی سەیری کە ئولولئەبسارە کورد
ساحبی عەزمی مەتین و عامیلی وەقع و ویقار کاشفی ئەمری نیهان و کاتیمی ئەسرارە کورد
شافعی مەزهەب موسوڵمانن تەعەسسوبیان هەیە دائیما مەشغوڵی تۆبە و زیکر و ئیستیغفارە کورد
خاکی کوردستانە جێگەی ئەکمەلی ئەهلی کەماڵ ئەکسەر ئینسانی میسالی تیغی جەوهەردارە کورد
گەر ڕەقابەت مانعی ئەم قەومە نەبوایە بەیان دەوڵەتی بوو سەربەخۆ ئەسبابی هێشتا دیارە کورد
گەرچی مەستی نەشئەیی بادەی غروور و غیرەتن فیترییە حەمدی بەجارێ عاقڵ و هوشیارە کورد

3[edit]

تا دەماغم کەیلی عەتری زلفی بوو شەو بۆم ئەکرد وامدەزانی پووشی وشکە بۆی گوڵی شەوبۆم ئەکرد
دۆزەخی سووتاوی هیجرانە کە دیم جەننەت بەخەو بەو گوڵانە مەشقی شەوقی ڕوویی وەک پشکۆم ئەکرد
خۆ بەرابەر تاقی کەعبە من نەچووبوومە ڕکووع کەسری بوو جەبری بە قەوسی قالبی ئەبرۆم ئەکرد
بێ حزووری شەمع ئەگەر پەروانە سووتا عاشقە من چراخانی شەوی هیجرم لە شەوقی خۆم ئەکرد
هەر ئەزەل ڕۆژی وجوودت بەرگی عاری داڕنی وەرنە لەو ڕەنگین حەریری سوبحە تانوپۆم ئەکرد
فەرزە سوارە و پیادە ئەی ڕوخ کش بکەن ئێستە لە شا ماتە بوو خۆ من بە ئۆین عەرزی چاوی تۆم ئەکرد
مێزەری دانا سەر و پێی بۆ نەبوو زاهید ئەمن فەرقی فەرقی هەر بە گۆ پارەی مل و ئەستۆم ئەکرد
یار لەسەر خۆ هات و لەسەرخۆ چوو کە گوڵ ئەی عەندەلیب ئاگرت بۆ گرتبوو وتم و وتی بۆسۆم ئەکرد
گەر خەوی شیرین لە چاوی من دەچوو وەک کۆهکەن حەمدی بەردی ژێر سەرم نەک بێستوون ئاکۆم ئەکرد

4[edit]

هەر ببێ ڕەببی سلێمانی بمینێ قەومی کورد وەرگەڕان بادانەوە ئیشی ئەوانە دەست و برد
قەت نەترس و هیچ نەپرس و موستەقیم و موتتەفیق زیرەک و چالاک و لێدەر عادەتا ئەمسالی گورد
هەر بە لام باشە موحەققەق بوو کە باش و بێ غەشن گەورەکانی با ببێتە خاتری ئەسنافی ورد
قەومی تر گەر ئیعتیرازی گەورەکانی کرد بڵێن گوڵ دەبێ خاری ببێ مەی بوویەتی ئەخلات و دورد
نوتفەیی ئاسوورە ئەم قەومە لە خەڵقی کابولن شیرەخۆری شێر خۆرێکە سەخی ئەماز و گورد
گەر وەکوو ئەهلی وڵاتان ساحیبی سەروەت ئەبوون گۆی هونەریان هەر بە شەق بێ شک لە مەیدانا دەبرد
حەمدی لەککەی شانی ئەم قەومە لە دنیادا چییە دوو سەگی پیسی ڕەزیلە کاشکێ هەر دوو دەمرد

5[edit]

بۆتە شوهرەت بۆ عەجووزێ فەرقی فەرهادی شکاند باسی دنیا کەن کە ئەستۆی چەندە شەهزادی شکاند
خۆی دەڕازێنێتەوە وەک بووک و شووشی هەر نەکرد حیلەبازێکە کە دەستی چەندە دامادی شکاند
دڵ بە شاگردی لەبەرچی خۆش بکەم وا سەیر دەکەم دوژمنی ئیدراکە دنیا قەلبی ئوستادی شکاند
من بە قەومێ تێنەگەی بێ چی بڵێم تا تێدەگەن پشتی من یا پشتی خۆیی و قەوم و ئەولادی شکاند
سوفڵە بۆ دڵ خۆش دەکەن ئەم سوورە گەردوون دایەوە تا بڵندی کا بزانن فەرقی ئەحفادی شکاند
ڕەببی ڕووی ڕەش بێ ئەوانەی حەمدی وا بۆ مەنفەعەت شیشەیی نامووس و جیلوەی جوملە ئەکرادی شکاند

6[edit]

تالیعی سەیید برایم هەر وەکوو ڕۆژی سەعید شەو هەڵێ چونکە بە دایم عەکسییە شەوقی حەفید
ئێمە ئەمشەو هەرچی بێ دەیکەین بە ئەییامی فەرەح با بەعیدیش بێ جەژن دەیکەین موحەققەق هەر بەعید

7[edit]

بە زەربی تێشە بازوویی موحیببەت قەسری شیرین کرد دەڵێن خۆ کۆهکەن حەشری بە یادی لێوی شیرین کرد
موحیببەت خەنجەرێکی دڵ شکافی دا لە شێرۆیە کە جەرگی خۆی و بەرگی خوسرەویشی پێوە ڕەنگین کرد
بیابانی موحیببەت پڕ لە مەجنوونانی شەیدایە فەرەزنا چاوی لەیلا عەینی عەشقی قەیسی تەلقین کرد
تەماشای شەق بکەن جێ ما لە عەشقی شێتی وەک مەجنوون چەها وەک گۆ سەری قوڕنا چەها شایی بەسەر شین کرد
سەبوکباران لە سەحرایی عەدەمدا ڕەهڕەوانی عەشق خودا ئەم باری دنیایەی بە قیسمەت شێخی بێ دین کرد
کە بەرماڵی نوێژین و لە نوێ ژینی نەکا زاهید دەبێ چبکا کە ڕووی بێ ڕوو لە دەرماڵی تورابین کرد
بە سەیری گوڵ دەکەن تەقدیری سانیع حەمدی ئەهلی دڵ لە چاوتا عەکسی جانانت بە برژانگ بۆ چی پەرژین کرد

8[edit]

سوێندی درۆ بە بەختە لە تەختە قوماری نەرد وەرنە گوڵی دەمێ بوو لە جێی خۆی دەبوو بە بەرد
خۆ گەر درۆ شەئامەتی ببوایە هەر قەدیم هەر داوەشا بوو ئەم هەموو خەڵقە دەبوونە گەرد
یاخود دووڕوویی زەڕڕە ئەگەر خەڵقی سووک دەکرد گەردێ بوایە گەردی کەسێکی نەدیبوو فەرد
بۆ کوێ بچم خودا قوڕی کوێ کەم بەسەر سەرا ژن پیاوەتی دەکا بە ئەسەف بۆیە مرد مەرد
نەخشاوە زەرد و سوورە لە زاهیر مەفکرە تۆ وەک زەردەواڵە پرسکی زەهرێکە سوور و زەرد
چارەم نەما دیسانەوە تەرکی وەتەن دەکەم پێم چاترە لە مەعموورەیی ئەم نەوعە چۆل و هەرد
دڵ گەرمە حەمدی فێنکی پێ لازمە بڵێ هەر ئاهی سەردە زوو کە دەرینێ دەماری دەرد

9[edit]

لە ئاب و ڕەنگی ڕووت بولبول کە قەترەی بۆ گوڵاوی برد حەیای ئەو دوودمانە گەورەیەی غونچە و گوڵاوی برد
لە بەزمی خەڵوەتا ئەمشەو چ بەرق جیلوەیێکی دا خودا حیفزی بکا ئەو شەوچراغە ئاوی چاوی برد
بە جارێ بوونە سەگ ئەم بەعزە خەڵقە من سەرم سوڕ ما مەگەر ئەو ئاهویی وەحشی نیگاهە ناوی ڕاوی برد
وتم یاران منیش ئەلحەمدولیللا گەیمە ڕوتبەی خۆم کە دەستی بۆ دوو زلفی وەک تەنافی هەڵخراوی برد
لە مەسلەخ هەر پڵوپووشێ کە بوو وەک شاخی مەرجانە لە خوێنی ئەهلی دڵ ئەشیا هەموو فەیزی تەواوی برد
هەموو ئەندامی گوڵ گوێیە لە ڕۆژێکی کە ئەو شۆخە لە گوڵشەن هەر وەکوو غونچە دەمی پشکووت و ناوی برد
درنگەی لێوە دێ حەمدی ڕەگی دڵ وەک تەلی تەنبوور بە قانوونی تەرەب کێ ناوی عوودی زلفی خاوی برد

10[edit]

کە سەر ڕوخساری داگیرساوی نا ئەگریجەیی وەک عوود لەسەر مەجمەر خەیاڵی میشکی چینی کردە دەر وەک دوود
چ پەروامە کە مەحروومم لە چاو داغێکی دڵ بەسمە کەواکیب با لە گەردوونا نەمینێ خۆر کە بوو مەوجوود
ڕووا وەک موو لە چاومدا ئومێدی دیدەنی ئیحسان وەکوو خەڵق ئاسمانیش ئێستە نەیماوە سەری موو جوود
لە دنیا ئەی نەفس ئاخرتە لادە وادەیی عەشقە فیراقی وەسڵە گریەی خەندەیە یەکسەر زیانی سوود
لە سایەی یارەوە چەند خۆشە بەزمی عالەمی ئێستا لە تەپڵی سەر دەدەن بەعزێ دەدەن قیسمێ لە سنگی ڕوود
بە خوێنی جەرگی خۆم من توشنەم و جانان بە خوێنی من بە قەولی واعیز ئەم دوانە لە عسیان وەک یەکن مەعدوود
حیسابی حوسنی ئەخلاقی ئەیازم بۆ مەکەن یاران کە موشتاقن بە خوێنی جەرگی یاران دائیما مەحموود
چراغی مەجلیسی ڕەندانە حەمدی وا دەزانم یار کە بۆ خەڵقە شوعاعی سێبەری بۆ خۆیەتی مەمدوود

11[edit]

وەک غونچە دڵ پڕە لە عەبیری مەدیحەی ئەحمەد وەک گوڵ بەدەن زمانە هەموو بۆ کەلیمەی ئەشهەد
هەر کەس کە خاڵییە زمان و دڵی لەم وەجیبەیە من شاهیدم لە هەر دوو جیهانا بە حەق مورتەد

12[edit]

شێخ کە پۆلیسی دەوێ و عەسکەری سوارە و پیادە
بۆ هەموو فیتنە و شۆڕش کە بووە ئامادە
دەستی هەڵگرت لە خودا و دینی کە کرد ئازادە
این همه از پی آنست که زر میخواهد

گەهـ بە کیبر و عەزەمەت شایە گەهێ زیلل و فەقیر
گەهـ دەڵێی جوکلە گەهـ ساکینی بەرماڵ و حەسیر
گەهـ حوکمرانە گەهێ پایی بە زنجیر و ئەسیر
این همه از پی آنست که زر میخواهد

گەهـ لە تەڵقینی عەوامایە وەکوو مورشیدی پیر
گەهـ دەخوا خوێنی جەوانیش بە حەڵاڵی وەکوو شیر
گەهـ دەنووسێ بە قەڵەم نوشتە گەهێ کوشتە بە تیر
این همه از پی آنست که زر میخواهد

واریعی سیڕڕی دیواری یەتیمە گاهێ
قاریئی ئایەتی قورئانی قەدیمە گاهێ
دڵی هەر توندە بەدەم گەرچی حەلیمە گاهێ
این همه از پی آنست که زر میخواهد

گەهـ لەگەڵ هەرزە و ئوباشە خەریکی شەڕەشەق
گەهـ لەگەڵ جەردە و دز مەشقی تفەنگ و تەقەتەق
گەهـ لە زیکرایە لەگەڵ سوفیی سافی لەقەلەق
این همه از پی آنست که زر میخواهد

گەهـ دەکا عەرزی تەشەببوس بە موسوڵمان و تورک
گەهـ بە ئینگلیزی ئەدا مەزبەتەی میللەت و مولک
گەهـ بە سەر دۆستی و گاهـ تەمەننای بە کەلک
این همه از پی آنست که زر میخواهد

گەهـ بەسەر سەوزی وەکوو سەروە لە عالەم سەرکەش
گەهـ بە چەفیە سەری وەک غونچە لەتیف و دڵگەش
گەهـ دەبێتە مەحەک و گاهێ بەزیوی پڕغەش
این همه از پی آنست که زر میخواهد

شەو لە کەیفایە گەهێ ڕۆژە لە سەیران و شکار
گەهـ لە ئەشکەوت و کون و قوژبن و کێوانە فیرار
گەهـ لە ژێر باری غەما گاهـ لەسەر غەم بووە بار
این همه از پی آنست که زر میخواهد

کەس نەبێ حەمدی بە ئومێدی عەتایا و کەرەم
نە قوماندان و نە ئەفراد و نە خوددام و حەرەم
خۆی و عالەم کە دەکا سەوقی خەراباتی عەدەم
این همه از پی آنست که زر میخواهد