دیوانی جەوهەری/ن
Appearance
1
[edit]پیرۆزبایی بۆ حاجی بابە شێخی جەمیان کە ڕەزا شا گۆچانێکی بە خەڵات بۆ دەنێرێ
| ڕۆژی جێژن و شادییە یاران وەرن با کۆوە بین | زاهید و سۆفی وەدەرنێین گوێ نەدەینە واعیزین |
| موتریب و ساقی بڵا بێن دەست بە تار و جامی مەی | بۆ تەماشا بێن بە لەنجە دڵبەرانی نازەنین |
| سونبول و ڕێحانە و گوڵناز و شەوبۆ و سوورەگوڵ | خاڵ و پەرچەمیان وەدەرخەن خونچە بێنە پێکەنین |
| سەرو و شمشاد و چنار و نەخل و نار و ناروەن | ڕابوەستن، ببنە خزمەتکار لالە و یاسەمین |
| هەوری ڕەحمەت با ببارێنێ لەسەر گوڵزار و باغ | بای سەبا با بێنێ بێنی ڕەوزەیی خولدی بەرین |
| سەفبەسەف غیلمان بڵا بێن دەست بە تار و جامی مەی | دەستەدەستە بۆ نەوا و خونیاگەریی بێن حۆری عین |
| تاق و جووتی تاق بە تاقم بچنە پێشوازی خەڵات | وا ئەمیر هێنای لەلای شاهەنشەهی ئێران زەمین |
| واریسی تەختی کەیان سوڵتان ڕەزا شای پەهلەوی | سێبەری ئەمن و ئەمان و ساحیبی تەخت و نگین |
| یەک سەدا و ئاوازە با دەستی دوعا پێشی خودا | بۆ دەوامی دەوڵەت و عومری شەهەنشا ڕاگرین |
| وا عەسایێکی موڕەسسەع پڕ جەواهێر ناردی بۆ | حاجی بابا شێخی جەمیان نەسلی خەیرولموڕسەلین |
| ساحیبی سەیف و قەڵەم حاجیی و غازی و پێشەوا | ساحیبی شەرع و تەریقی موقتەدایی موتتەقین |
| ئەو عەسایە بۆ شکستی حاسیدانی ئەو بڵێ | وەک عەسای مووسایە یەعنی تِلك سَعبانٌ مُبين |
| سەد هەزار جارت موبارەک بێ خەڵاتی پادشا | ئەو یەدی بەیزا و عەسایە هەر دوو ئایاتی مەتین |
| بۆ نیساری ئەو خەڵاتە من کە دەستم خاڵییە | ڕۆحی خۆم هێناوە فەرموو ئەی ڕەئیسولعاریفین |
| بۆ عوموم ئەوڕۆکە جەمیان مەلجەئو دارولئومید | خاسە بۆ تۆ جەوهەری، حَمدً لِربّ العالَمين |
2
[edit]لە ساڵانی ١٩٤٥ - ١٩٤٦ دا لە ژمارەی ٢٩ و ٣٦ ڕۆژنامەی کوهستان لە تاران بڵاو بووەتەوە
| وا دەڵێن کوردانی ئەتڕافی شیمال مەردانە بوون | باوەفا بوون تالیبی میهر و وەفای بێگانە بوون |
| عاشق و مەفتوونی عیشوە و غەمزەکەی جانانە بوون | ئاخۆ ڕاس بێ یا کە خەڵکی تابیعی ئەفسانە بوون؟ |
| چاکە تێفکرین لە ئەحواڵی وەتەن بۆ چی وا وێران بووە ماڵی وەتەن | |
| عیللەتی ئەسڵی نیفاق و ئیختیلافی میللەتە | باعیسی ئەم ئیختیلافاتە گەزافی میللەتە |
| ئەم هەموو بەدبەختییە ناشی لە لافی میللەتە | چاری ئەم ناچارییە باز ئیئتیلافی میللەتە |
| لەتلەتە جەرگم لە دەس ئەم میللەتە کوتکوتە بەرگم لە دەس ئەم میللەتە | |
| ئەو دەڵێ ئەم سونییە و کافر، بە شێخە موعتەقید | ئەم دەڵێ ئەو شیعەیە و بۆ سەببە و ڕەفز موستەعید |
| ئەم دەڵێ ئەو زاڵمە و مایل بە جەور و موستەبید | ئەو دەڵێ ئەم یاغییە، ئەم باغییە، ئەم مونتەقید |
| داد لە دەس ئەحواڵی جوههالی وەتەن داد لە دەس ئەعمالی عوممالی وەتەن | |
| پێشەواکانمان دەکەن هەر یەک بە نەوعێ ئیجتیهاد | ئەم دەکا لەو ئیجتیناب و ئەو دەکا لەم ئینتیقاد |
| ئەم دەدا نیسبەت بە کرداری ئەوی تر ئیڕتیداد | ئەو دەکا نیسبەت بە گوفتاری ئەوی تر ئیستیناد |
| زار و بێزارم لە بێکاریی وەتەن هەمدەمی عارم لە بیماریی وەتەن | |
| ئەم دەڵێ من بادەنۆشم بادەیی سەرشار ئەخۆم | ئەو دەڵێ من تالیبی یارم، فریبی یار ئەخۆم |
| ئەم دەڵێ من حیزبم و بەرتیل لە دەس ئەغیار ئەخۆم | ئەو دەڵێ من خادیمم وا نێعمەتی دەربار ئەخۆم |
| ئەم گەزاف و ئەم خرافاتە چییە؟ باعیسی ئەم ئیختیلافاتە چییە؟ | |
| جەوهەری تا قەومی ئێمە یەکدڵ و یەکسان نەبن | تابیعی ئەمری خودا و پەیڕەوی قورئان نەبن |
| تابیعینی موسلیمین و حەلقەیی مەردان نەبن | تا موبیعی ... و ئەمری ئولولئەمران نەبن |
| موشکیلە ئەم دەردە دەرمانی ببێ زەحمەتە ئەم هیجرە پایانی ببێ | |