دیوانی جەوهەری/ب
Jump to navigation
Jump to search
←ئوستادی دانا میرزای خۆش ئەخلاق | دیوانی جەوهەری (1935) by پیتی ب |
پیتی ت→ |
1[edit]
داوای تووتن لە خەلیفە سەیید خدری داشاغڵ
ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب | ئەی موریدی قادریی و غەوسی گەیلانی نەسەب |
ئەوڕۆ دوو ڕۆژە لە ماڵێ نۆبەتی میهمانمە | فەرموو با دەرچێ لە ماڵم کافرەدێوی لامەزەب |
بۆ دەوای ئەم نۆبەتێیە تووتنێکم لێت دەوێ | نەرم و خۆش و زەرد و جوان، تای نەبێت و مونتەخەب |