دیوانی بێخود/د
Appearance
1
[edit]ئەی خودا، ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون، بێ عەمەد | نیعمەتت بۆ ئێمە لايُحْصي، سیفاتت لايُعَدّ |
شُكرُ لِلّه تا دەوامی بێ لەگەڵ ڕۆحا، جەسەد | پڕ زمان و دڵمە یا ڕەب، قُلْ هُوَ اللّه أَحَد |
زیکر و فیکری زاهیر و باتینمە اَللّه الصَّمَد | |
بێکەس و بێماڵ و جاهم يا رسول اللّه دەخیل | زۆر فەقیر و بێ پەناهم يا رسول اللّه دەخیل |
تۆی بە وەڵڵا خزری ڕاهم يا رسول اللّه دەخیل | ڕێگە لێ ون بووی گوناهم يا رسول اللّه دەخیل |
وا لە دەشتی چۆڵی عیسیانا خەریک ماوم مەدەد | |
تێکەڵی دنیای دەنی عەقڵ و دیرایەت ون ئەکا | سەیری مەلها سینەمای چاکە و عینایەت ون ئەکا |
تۆزی بێ دینی عەجەب جادەی ویلایەت ون ئەکا | گێژەڵووکەی مەعسیەت ڕێگەی هیدایەت ون ئەکا |
لَمْ يَلِدْ ڕۆشن کە بەرچاوم وَ لَمْ يُولَدْ مەدەد | |
غەیری تۆ نیعمەت بە کەس کام پادشای ذي شَأن ئەدا | تاج و نەجمەی لا و إلاّ بێ بەدەڵ نیشان ئەدا |
ناوی تۆ سەروەت بە خاوەن ئێش و بێ ئیشان ئەدا | نەفیی و ئیسباتە کە زیکری ڕێ بە حەق پیشان ئەدا |
وا منیش ڕێبواری ئەو ڕێیەم خودا بمکەی بەڵەد | |
ئەو حەکیمانەی کە کەششافی هەموو وشک و تەڕن | مووشکافی نوقتەنوقتەی حیکمەتی بەحر و بەڕن |
عالمی دانا گەر ئەهلی چاکە یا ئەهلی شەڕن | مەشریق و مەغریب لە دەرکی زاتی تۆ کوێر و کەڕن |
لَمْ يَلِدْ وەڵڵا ئەزەل چەشتت، وَ لَمْ يُولَدْ ئەبەد | |
فەوزییا وا ڕادیۆی لوتفی خودا بێ باتری | هاتە سەر ئیخباری عەفوی تۆ، نیهان و زاهیری |
تۆش لە غەزنەینی سەنادا لێدە تەپڵی نادری | عاقیبەت محموودی کردی، چونکە إخلاص ئاخری |
لَمْ يَكنْ لَهُ کاری پێک هێنای لەگەڵ كفُوا أَحَد |
2
[edit]سەحەر سپیاوی ڕووی ساماڵی خورشید | شەفەق سووراوی گۆنەی ئاڵی خورشید |
گوڵی بەیزا بەیازی باخی سینەی | شەوی یەلدا سەوادی خاڵی خورشید |
بەهای کیشمیر و چاوجوانانی هیندە | گوڵی بادامی سوخمەی شاڵی خورشید |
سوپیهری نازە، ژێرپۆتینی باتەی | ستارە و ماهە، مێخ و ناڵی خورشید |
ئەکا دەفعی هەزار تا و لەرز و تیفووس | کەنینێکی جنێوی تاڵی خورشید |
شەوێ نەمدی نەکا گەردوون بە سەد چاو | تەماشای پووڵەکە و دەسماڵی خورشید |
ئەگەر ڕووی ماهی من ساتێ نەبینێ | ئەبێ ئاخۆ چ بێ ئەحواڵی خورشید |
وەکوو لای ڕۆژپەرستان ئابڕووی برد | بە ئەستۆی بێ خوا ئۆباڵی خورشید |
دڵا، تاکەی لە گوڵزاری خەیاڵا | وەکوو شەونم ئەبی عەوداڵی خورشید |
وەرە تۆش وێڵی شەوقی شەورەوی بە | کە بەو ڕەش بۆوە چاوی کاڵی خورشید |
بە تێغی ڕەمز و ئیعجابی کەمەندی | مەهی شەق کرد و بەستی باڵی خورشید |
فیدای ئەو پێشەوایەم ڕاخرا بێ | لەبەر پێی جاهیا بەرماڵی خورشید |
کەسێ باڵی مەلایک فەرشی ڕێی بێ | ئەبێ قەدری چ بێ، سیپاڵی خورشید |
هەموو بۆ گەرمییی بازاڕی ئەو بوو | موغازەی چەرخی پڕ کووتاڵی خورشید |
شوکر بێخود قیاس ناکرێ لەگەڵ پار | سوها لاڵانەوەی ئیمساڵی خورشید |
3
[edit]کە حەججاجی فەلەک هات و بە خوێنی غەم خەڵاتی کرد | بەسەر شێخ و مەلادا دابەشی مووچە و بەراتی کرد |
کەسم ئیمڕۆ نەدی بیخاتە سەر سەر چەرخ و سوبحەینێ | وەها نەیدا بە عەرزا تۆ نەڵێی قەتعی حەیاتی کرد |
لە ساداتی تەکێ عەبدولکەریم نازانی شایێ بوو | کەچی فیلی ئەجەل هات و کشێکی کرد و ماتی کرد |
کە زانی نەشئەیێ نادا حەیاتی عاریەت بۆ کەس | ئەویش وەک باب و جەددی ئارەزووی بەزمی مەماتی کرد |
بِحَمدِ اللّه لە دنیادا کە ئەوقاتی نەفیسەی خۆی | بە ئەکسەر سەرفی زیکری باقیاتی سالیحاتی کرد |
من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی هیجرانی غەم فەرموو | ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد |
کە پرسیم ساڵی غوفرانی لە ئوستادی خیرەد بێخود | بە ئاهـ و ناڵە داوای قاقەز و خامە و دەواتی کرد |
منیش لەوحەی دڵ و ئەنگوست و چاوم نایە بەردەستی | ئەویش الحق بە دیققەت سەنعەتێکی پڕ نیکاتی کرد |
حوڕووفی موعجەمەی ئەم میسرەعەی نووسی بە تەئریخی | جەوانمەردێ لە ئەشرافی تەکێ ئەمڕۆ وەفاتی کرد |
4
[edit]بِحَمدِ الله لەسەر تەعمیری مزگەوتی عەبابەیلێ | جەنابی شێخ کەریمی ئالی شێخ مەحموود سوباتی کرد |
بە باڵی إِنَّما يَعْمُرُ کە گەییە ئەوجی مَنْ امَنَ | امان الله لە داخ ئیحسانی ئەو ڕۆحی شکاتی کرد |
أبو صادق لەپاش فەتحی عیبادەت خانەیێکی وا | بە خەرقەی شاڵی تورمەی مەغفیرەت یەزدان خەڵاتی کرد |
عورووجی چونکە حەسری پیاوەتی و ڕەددی مَظالِم بوو | لە عەرشی ئیزەدیدا بۆیە ئیخلاسی سوباتی کرد |
ڕەفیقان ساڵی تەعمیر و وەفاتی شێخیان پرسی | کە مەسجید کەی تەواو بوو؟ کەی ئەویش تەرکی حەیاتی کرد؟ |
موئەرریخ، یەعنی بێخود جەوهەری ئەم میسرەعەی فەرموو: | لە دوای ئیتمامی ئەم مزگەوتە زوو موحسین وەفاتی کرد |
لەباتی جائیزەم بەندەش دوعای عەفووم ئەوێ یەعنی | لەوەی لەم جێگەدا تەدریس و تەهلیل و سەڵاتی کرد |
5
[edit]طُوبى لِمَنْ کە ڕۆحی فیدای ئەو نیگارە کرد | خۆی بادەنۆشی نەشئەیی ئەو چاوخومارە کرد |
طُوبى لِمَنْ کە وا سەر و ماڵی بەڕاستی | شاباشی خاکی ئەو بەر و بووم و دیارە کرد |
طُوبى لِمَنْ کە وا بە ئومێدی قودوومی یار | برژانگی گەسکی جادەیی ئەو شەهسەوارە کرد |
خۆزگەم بەوەی کە پۆڕی دڵی خۆی بە سەد نیاز | نێچیری ئەو عوقابی مەلایک شکارە کرد |
خۆزگەم بەوەی کە موددەتی عومری بە نەقدی جان | باخی نوعووتی شاهی مەدینەی ئیجارە کرد |
خۆزگەم بەوەی کە وا لە پەنای ئەو شافیعەدا | قازانجی لەو نەمام و گوڵ و لالەزارە کرد |
قوربانی ئەو جەنابە کە بریانیێکی بەرخ | ئیزهاری زەهری خۆی وەکوو بوو بەو قەرارە کرد |
بۆی بوو بە شیر و شەکری شیفابەخشی جاویدان | سوودێکی وای لە چەشنی ئەو زەهری مارە کرد |
بەیزا بە ئەمری ئەو بوو کە وەستا دەقیقەیێ | دوو لەت بە دەستی ئەو بوو کە مانگی ئیشارە کرد |
ئەو بوو کە وەک مەلەک شەوی ئەسڕا لە ئاسمان | یەزدان تەوافی مەقدەمی بەو حەوستارە کرد |
ئەو بوو کە یەک چتیر و مەنێ جۆ لە خەندەقا | ڕۆژی غەزا کیفایەتیە و یەک هەزارە کرد |
تەسبیح و ناڵەی ئەو بوو کە کردی بە دار و بەرد | ئەو بوو قسەی بە ئاسک و ئەو سووسەمارە کرد |
ئیعجازی ئەو بوو ساریە بیستی قسەی عومەر | مومتازی ئەو بوو ڕیفعەتی بەو یاری غارە کرد |
بۆ چی نەبێ بە ساحیبی نوورەینی نەییرەین | عوسمان کە بۆنی دووگوڵی لەو نەوبەهارە کرد |
یادی برۆی ڕەسووڵی خودا بوو بە یاوەری | حەیدەر کە فەتحی خەیبەری بەو ذُوالفَقارە کرد |
بڕوانە چۆن بە ڕوتبەیی مِنّا خەڵات کرا | سەلمان کە هاتوو بەیعەتی بەو تاجدارە کرد |
شافیع کە ئەو بێ، ئەهلی کەبائیر چ باکییە | با هەر بڵێن کە تێغی گونەهـ جەرگی پارە کرد |
شوکری خودا کە ڕستی نەجاتی لە مل کرا | بۆ پاس ئەوەی کە خۆی بە سەگی ئەو هەوارە کرد |
کەعبەی نەجاحی هەردوو سەرای هات بە پیرەوە | هەرکەس کە چەشنی ڕابیعە ڕووی لەو تەلارە کرد |
بێخود بەقیعی غەرقەدی والایە مەرقەدی | حاجی ئەگەر مەزاری لەسەر گردی یارە کرد |
دنیا ژنێکە فاحیشە و پیاوکوژ و گڵاو | وای لەو کەسەی کە دێڵە سەگی وای مارە کرد |
6
[edit]عالم، خوا نەکردە، نەبێ، ئەبنە گاو و کەر | بۆ دایک و خوشک و کچ، کوڕ و باوک و برایی کورد |
لەم دەشتی پڕ لە دێو و درنج و جنۆکەیە | وەک خدری زیندە وایە مەلای دین پەنایی کورد |
بیللا مەلایە بۆ سەری ئەم قەومە چەتری دین | تەڵڵا عەسایە بۆ دەسی میللەت مەلایی کورد |