دیوانی ئەدیب/ن
Appearance
1
[edit]ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من | کە چوار پارچە قەڵەم هەن، خالیس ئاسن |
ئەمن ئەوڕۆ هەتا شەو مونتەزیر بووم | خودا ببڕی بڵا پیاوی درۆزن |
ئەگەر بێ و ماڵی شێخی لێ وەدەرخەی | چلۆن ساقیت دەبێ وەک کێری بێ گون |
لە پێش چاوی هەموو عاڵەم دیارە | لە هەرزانی بە وێنەی دەنکی هەرزن |
دڵی بردم مەواعیدی لەتیفت | کەچی ئەمڕۆ لە من بوە بووکی بێ بن |
درۆ زۆر شەرمە بۆ ئاغای وەکوو تۆ | دەبێ ئامانجی تەعنی دۆست و دوژمن |
بە گیانی شێخ جەلالی بۆم نەنێری | درۆ سەر دەردەخا وەک کلکی باڵن |